11وتار

نەورۆز ئاگری هیوا و رووناکی لەناو تاریکیدا

3/22/2026 9:56:00 PM
عیماد ئه‌حمه‌د



ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ تێکەڵە لە شادی و خەم؛ لە لایەکەوە نەورۆز و رەمەزان رووناکی و پاکی دەهێنن، لە لایەکی دیکەوە دەنگی شەڕ و ترس ئاسمانی ناوچەکە تاریک دەکات.
ئاگر ئەمجارە تەنها رووناکی نییە،
بەڵکوو وێنەی ناو دڵی مرۆڤە.
هەرچەندە ئاگری شەڕ بەرز بێت،
ئاگری هیوا و ژیاندۆستی گەل هەمیشە بەرزترە، کوردستان هەرگیز لە ناو ئاگرەکاندا نابەزێت.
مێژوو دەڵێت: «نەورۆز فێرمان دەکات، دوای هەموو زستانێک، بەهارێک هەیە.»
گردی مامەیارە دەڵێت: «نەورۆز هات و خۆشی هات بۆ گەلەکەم
بەهار هات و ژیانی هێنا بۆ دڵی خەمناکم»
شاخی کەلێ دەڵێت: «نەورۆز هات و بگۆل و ریحان»
ئەڵوەنیش دەڵێت: «ئەمرۆ رۆژی خۆشییە،    کاوە زوحاک کوشتییە»

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن