165 کوردستان

بەپەلە.. ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ هەزار دینار مووچە زیاد دەکات

03:03 - 12/11/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 بەشێکی خانەنشینان ئاگادار کرانەوە، بەپەلە سەردانی فەرمانگەی خانەنشینان بکەن، بۆ ئەوەی مووچەکانیان هاوتای یاسای خانەنشینی بکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦،  "بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی دووی هەولێر ئاگاداری ئەو خانەنشینانە دەکاتەوە، کە بەپێی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤ مووچەیان هاوتا نەکراوە، بەپەلە سەردانیان بکەن."
ئاشكراشی كرد: "ئەو کارە لە سوودی خانەنشینانە، چونکە زۆربەیان ١٠٠ بۆ ٢٠٠ هەزار دیناریان بۆ زیاد دەبێت، هەندێکیش ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ هەزار دیناریان بۆ زیاد دەبێت."

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن