12 کەلتور

لە ستایشی رەفیق سابیردا….

01:33 - 27/04/2026

زەمەن_کەلتور

 

رەفیق سابیر ، وێڕای ئەوەی لوتکەیەکی هەرێ بڵندی ناو دنیای شیعر و ئەدەبیاتی کوردی یە، کە چی نە قەت هەوڵی خۆ بەگەورە دەرخستنی خۆی دەدا و نە بچووکردنەوەی ئەوانی دیش لە زیهنی ئەودا جێگەی هەبوو.. هەر بۆیەش شیعر و تەواوی بەرهەمەکانی دیکەشی خاڵین لە شەڕی شەخسی و پڕن لە شەڕی بەرگریکردن لە خەڵک و لە خاک و لە کەرامەتی مرۆڤی کورد.. مرۆڤ لای ئەو چەقی بیرکردنەوە و روحی شیيعرەکانیشیەتی.. ئەو بەشیعر، بە زمانێکی سادە بەڵام قووڵ، گوزارشتی لە خەم و ئازار ی نیشتمان دەکرد و دنیای ئێمەی پڕ لە خەون و هیوا و خۆشەویستی دەکرد.. بە فیکر و بە جەستەش هەوڵی گۆڕینی دنیای ئێمەی دەدا، بۆ دنیایەک کە بۆ هەمووان یەکسانی و دادپەروەری و ئازادی و ئاسوودەیی تیایدا بەرقەرار بێ.. 
رەفیق سابیر، خۆی وەک جەستە جێیهێشتین بەڵام ناو و بەرهەمە شیعری و ئەدەبی و فیکری و رۆژنامەوانی و مێژوویی و ئاکارە جوانەکانی نا ..یادت بەخێر هاوڕێ، (هاوڕێ کاوە)ی رۆژانی پێشمەرگایەتی.
ـــــــــــــــــــ
ئەم وێنەی ،لە خڕی نێوزەنگ، لە 2/3/1981 , بە کامێرای خۆم گرتوومە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن