28 کوردستان

یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەمیل نەوتی ماڵانتان چی لێکرد!!

02:12 - 22/10/2026

زەمەن_هەواڵ

 

عومەر گوڵپی پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت: مەعقولە (یەک) ملیۆن و  (٨٠٠ هەزار) بەرمیل نەوت دیار نەبێت؟ 

دەقی بڵاوکراوەکەی عومەر گوڵپی؛

 سەرمای زستان و دابەشنەکردنی نەوت هەڕەشەیەکی جیدییە بۆ سەر ژیانی خەڵک
لە پاڵاوتنی نزیکەی (١٠٠ هەزار) بەرمیل نەوت، بێجگە لە بەرهەمی بەنزین و گاز، ڕۆژانە نزیکەی (٦ هەزار) بەرمیل نەوتی سپی ماڵانیان لە هەردوو پاڵاوگەی کارو لاناز بەرهەمهێناوە، تەنها لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئەو نەوتی ماڵانەی بەرهەمهاتووە دەکاتە نزیکەی ( ١،٨٠٠،٠٠٠ ) بەرمیل، ئەو نەوتەیان چی لێکردو بۆچی دابەشی ناکەن؟ مەعقولە (یەک) ملیۆن و  (٨٠٠ هەزار) بەرمیل نەوت دیار نەبێت؟ ئەگەر دیارەو ماوەو پارێزراوە بۆ دابەشی ناکەن و چاوەڕێی چی دەکەن؟
بەرمیلێک نەوت لە بازاڕ بە (٣٠٠ هەزار) دینارە، خەڵکی هەژار چۆن بیکڕێت؟
کارەبا هێندە گران کراوە ئەگەر بۆ گەرمکردنی ماڵ بەکاربهێنرێت، بۆ خێزانێکی پێنج کەسی هێندەی نەوتە گرانەکەی بازاڕ تێچوویەتی!
خەڵک چی بکات و ڕوو لە کوێ بکات و هاوار بۆ کێ بەرێت؟
لە ڕاستیدا کێشەی گەرمکردنەوە بۆ زستان هەڕەشەو کێشەیەکی جیدییە بۆ ژیانی خەڵک، هەردوو حزبی دەسەڵات و حکومەتە ماوە بەسەر چووەکەیان بەرپرسیاری ڕاستەوخۆی ژیانی خەڵک و ئەومەترسیانەن ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لەم زستانە.
عومەر گوڵپی
٢٢ی ١٠ی ٢٠٢٦

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن