31 ئابوری

بەنزین هەرزان دەبێت

03:54 - 14/11/2026

زەمەن - هەواڵ

پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە نرخی بەنزینی سوپەر و موحەسەن بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزێت.

هۆکاری ئەم دابەزینە بۆ دابەزینی نرخی ماددەی ئێن تی بی دەگەڕێتەوە، کە ماددەیەکی سەرەکییە بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی بەنزینی نۆرماڵ و گۆڕینی بۆ موحەسەن و سوپەر. نرخی هەر تۆنێک لەو ماددەیە لە 50 وەرەقەوە بۆ 17 وەرەقە دابەزیوە، ئەمەش بە واتای دابەزینی 33 وەرەقە لە نرخی هەر تۆنێک دێت.
ماددەی ئێن تی بی لە ئێران بەرهەم دەهێنرێت. لە ماوەی رابردوودا بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، نرخی هەر تۆنێک لەو ماددەیە لە 10 وەرەقەوە بۆ 40 تا 50 وەرەقە بەرزبووبووەوە.
سەرچاوەکان روونیکردەوە، ئێستا بەهۆی کەمبوونەوەی گرژییەکان و زیادبوونی بەرهەمهێنانی ئەو ماددەیە، نرخی گشتیی بەنزینی موحەسەن و سوپەر بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
بەنزینی موحەسەن و سوپەر لە تێکەڵکردنی بەنزینی نۆرماڵ لەگەڵ ماددەی ئێن تی بی بەرهەم دەهێنرێن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن