دەربارە

دەربارە

ئێمە كێین؟

ئێمە لەتۆڕی میدیایی (زەمەن) لەپاڵ دەستە خوشكەكانمان لە میدیای پیشەیی و پڕۆفیشناڵ لە هەرێمى کوردستاندا دەمانەوێت پەنجەرەیەكی نوێ‌ بین بەڕووی بەهێزكردنی بزاوتی میدیاو فراوانكردنی مەوداى ئازادی رۆژنامەوانی لە كوردستاندا و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری هەواڵ و زانیاری باوەڕ پێكراو. 

متمانەی تەواوەتیشمان بەخۆمانە كە بەنیەت و ئیرادەیەکى بەهێزەوە دەستمان پێكردووەو دەمانەوێت جیاواز بین.

بێگومان ئێمە ناتوانین موعجیزە بخولقێنین! بەڵام پلانمان داناوە کە خاوەنی تایبەتمەندی بین لەو جەنجاڵیەی بەشێک لە میدیای كوردی پێیدا گوزەر دەكات.

سیمای جیاوازبوونیشمان بریتیی دەبێت لە داهێنانی نەریتی نوێ‌ لە رۆژنامەگەری كوردیدا ئەم مۆدێل و پارادایمەش، لە بەرجەستەكردنی چەمكی "رۆژنامەگەری زانیاری" (Data journalism)دا خۆی دەبینێتەوە، بەو واتای بارگاویبوونى تەواوەتی بەرهەمە رۆژنامەوانیەكانمان بە (داتا، زانیاری، ژمارە)، ئەمە ستراتیژی کارکردنى رۆژنامەوانی (زەمەن) دەبێت.

پرۆژەی (زەمەن) بریتییە لە تۆڕێكی میدیایی كە لەئێستادا كەناڵەكانی بریتین لە:
 # رۆژنامەی زەمەن
#دیجیتاڵ میدیای زەمەن ( سایت، سۆشیالمیدیا)

بەو هیوایەین ئەم پڕۆژەیە ببێتە جێگای متمانەو باوەڕی خوێنەرانمان، کە لەگەڵ هەست و ویژدانیاندا بژین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن