پێنج ڕۆژ لەسەر یەك دەبارێ و پەڵەش مسۆگەرە
12:04 - 02/11/2026
زەمەن - هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی
گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ
نمە بارانی کەمکەم کە هەندێ جار دەگۆرێت بۆ تاوە باران و بروسکە لە زۆربەی ناوچەکانی
هەرێم.
دەشڵێت، کاریگەری
دابارین لەکاتەکانی بەیانی تا کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ لەناوچەکانی بادینان و سنووری
پارێزگای هەولێر زیاتر دەبێت پاشان کاریگەی لاواز دەبێت بەرەو ناوچەکانی رۆژهەڵاتی
سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە تا کاتەکانی شەو بەشێوەی پچرپچر بەردەوامی دەبێت
پاشان کەش سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵەهەور دەگۆڕێت.
باسی لەوەشکردووە،
پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 25 پلەی
سیلیزی
پیرمام: 21 پلەی
سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی
سیلیزی
چەمچەماڵ: 23 پلەی
سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 23 پلەی
سیلیزی
گەرمیان: 26 پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران:
15 پلەی سیلیزی
لەلایەکی دیکەوە،
ئاراس جەبار، شارەزا لە بواری کەشناسی بڵاویکردەوە، لە ماوەکانی ڕابردوودا پێشبینی
هاتنی چەند شەپۆلێکی باشی بارانبارین بۆ ناوچەکە لە ئارادا بوو، بەڵام لە ناوچەکانی
هەرێمی کوردستان کاریگەری ئەو شەپۆلانە یان ئەو حاڵەتانە لاواز دەبوون لە کاتێکدا
لە وڵاتانی دەوروبەر بەشێوەیەکی بەهێزتریش لەدەرەوەی پێشبینیەکان کاریگەریان هەبوو.
بە وتەی ئەو کەشناسە
کوردە، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی زۆر باش و باراناوی بۆ سەرجەم
ناوچەکان بێ جیاوازی هەیە کە ئەمجارە ئەگەرەکان باشتر و جێگیرترن لەو وادەیەوە
بارانی پەڵە دەبارێت و ئەو وەرزە باراناویە دەستپێدەکات کە چاوەروان دەکرێت.
وەک کەشناسە
کوردەکە باسی لێوەکرد، بەگوێرەی ئەو گۆرانکاریانەی کە ئێستا ئەو شەپۆلە باراناویە
پێشبینی دەکرێت تا ناوەراستی هەفتەی داهاتوو رۆژی دووشەممە 9ی ئەم مانگە بەردەوامی
هەبێت.