ئاگاداری بۆ دانیشتوانی شاری هەولێر
03:55 - 12/11/2026
زەمەن_هەواڵ
ئەو هاووڵاتیانەی شاری هەولێر كە بەهۆی لافاوەكەی ٧ی مانگی ١١ەوە زیان بە ماڵ و خانوو و ئۆتۆمبێلەكانیان كەوتووە ئاگادار دەكرێنەوە كە خۆیان تۆمار بكەن تاوەكوو خەملاندن بۆ زیانەكانیان بكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێر، رایگەیاند: "ئەو هاووڵاتیانەی کە بەهۆی لافاوەکەوەی شەوی حەوت لەسەر هەشتی مانگی 11ـی هەولێرەوە زەرەر و زیان بە ماڵ و موڵکیان گەیشتووە ئاگادار دەکەنەوە خۆیان تۆمار بکەن."
ئاگادارییەکە تایبەتە بەو كەسانە:
1. ئەوانەی تیمەکانی ناوەندی قەیرانەکان نەچوونەتە ماڵیان و خەمڵاندنیان بۆ نەکراوە.
2. ئەوانەی لە کاتی سەردانی تیمەکاندا لە ماڵ نەبوونە بە هەر هۆکارێک.
3. ئەوانەی ئۆتۆمبێلەکانیان زەرەر و زیانیان پێ گەیشتووە و دۆکیومێنتیان پێشکەش نەکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان، داوای کردووە، لە رێگەی ئەم ژمارانەوە پەیوەندی بە هێڵی گەرمەوە بکەن، بۆ ئەوەی تیمەکان بتوانن خەمڵاندن بکەن:
* ژمارەی تایبەت بە ماڵ (واتسئاپ):
07512146500
* ژمارەی تایبەت بە ئۆتۆمبێل (واتسئاپ):
07516407861