بارزانی: داوا لە برایانی یەکێتی دەکەم لەگەڵ پارتی دابنیشن و کێشەکان چارەسەر بکەن
12:40 - 09/11/2026
زەمەن - هەواڵ
بارزانی سەبارەت
بە بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان بانگەوازێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان دەکات لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دابنیشن و کێشەکان چارەسەر
بکەن، هەروەها داواش لە لایەنەکانی دیکە دەکات پێکەوە حکومەتێکی بنکەفراوان و نیشتمانی
پێکبهێنن.
دەقی بانگەوازەکە:
بە ناوی خودای بەخشندە
و میهرەبان
سەبارەت بە پێشهاتەکان
و بارودۆخی سیاسی، پێویستە هەموو لایەک ئەوە لەبەرچاو بگرن کە بەرژەوەندیی گەلی
کوردستان لە هەموو بەرژەوەندی و ئامانجێکی تر گەورەترە.
لەسەر ئەو بنەمایەش،
داوا لە برایانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەم لەگەڵ پارتی پێکەوە دابنیشن، کێشەکان
چارەسەر بکەن و کۆتایی بە قەیرانە سیاسییەکەی هەرێمی کوردستان بهێنن.
زۆریش حەز دەکەم
لایەنە سیاسییەکانی تری هەرێمیش بەشداری لە هەنگاوەکانی پڕۆسەی سیاسیدا بکەن، پێکەوە
حکوومەتێکی بنکەفراوان و نیشتیمانی پێک بهێنن و وەڵامی داوا و خواستەکانی خەڵکی
کوردستان بدەنەوە.
مسعود بارزانی
9ی تشرینی دووەمی 2026