هۆکارەکانی ڕوودان و بەردەوامی قەیرانەکان
5/11/2022 9:22:00 AM
489 جار خوێندراوەتەوە
ئەحمەد حەمە ساڵح
کاتێک
بمانەوێت زانستییانە و بە ئاگاییانەوە، لە هۆکارەکان بدوێین،ئەوە پێویستە لە
پاشخانێکى مێژوى،هەرسێ هۆکارە سەرەکیەکەى ڕوودانی کارەساتەکان،کە
سروشتى،پیشەسازى،سیاسین،قسەو باسێک لە سەر ڕوودان و سەرهەڵدانى قەیرانەکان
بکەین،پاشان بچینە نێو کرۆکى بابەتەکەمان.
بێگومان
بە درێژای مێژوو کارەساتە سروشتیەکان، وەک لافاو،گڕکان،گردەلول وزریان ڕوویانداوە،باشترین
بەڵگەش بۆ کۆنترین کارەسات،ڕوودانى لافاوە گەورەکەى سەردەمى نوح پێغەمبەرە،کە بە
ڕوونی لە هەرسێ کتێبى پیرۆزى تەورات و ئینجیل و قورئاندا هاتووە،دواتریش لە
جیهاندا بە هۆکارە سروشتى،پیشەسازى و سیاسیەکان کارەسات و ڕووداو قەیرانەکان،
بەردەوام بوون وەک نەخۆشییە کوێزەرەوە قڕکەرەکان و پاشان ڕوودانى شەڕو برسێتى و
قاتوقڕى،هەر وەک لە کۆتایى سەدەى شانزەهەم و سەرەتایى سەدەى حەڤدەیەم،بۆ جارى
دووهەمیش لە سەدەکانى هەژدەیەم و نۆزدەیەم لە کیشوەرى ئەفەریقا و ووڵاتانى عەرەبى
نەخۆشى تاعون (مەرگى ڕەش) و لە کیشوەرى ئەوروپاش نەخۆشى کولێرا،وکۆتا نەخۆشى
بەجیهانى بونیش ،کە کۆڤید١٩(کۆرۆنا) بوو،لەگەڵ بوونى دەیان پرسیارى گوماناویدا،لە
ساڵی ٢٠٢٠ بەجیهاندا بڵاوبوونەوە، کۆى ئەو ڕەوشانەش بارى ناهەموارى بە سەر
مرۆڤایەتیدا هێناوە.
پاشانیش
شەڕە ناوخۆییەکانى زۆرێک لە ووڵاتان وهەردوو شەڕى یەکەم و دووەمى جیهانى و شەڕى
هەشت ساڵەى عێراق ئێران و شەڕى کەنداو،و ڕووداوەکانی ١١ی سێبتەمبەری ٢٠٠١لە
ئەمەریکا و شەڕلە ئەفغانستان شەڕی قائیدە و ڕووخاندنى بەعسیەکانى عێراق و بەهارى
عەرەبى و شەڕى داعش لە عێراق و سوریا، وبەردەوامى شەڕى ساردى دەیان ساڵەى نێوان
ئەمەریکاو ڕوسیا،لە ئیستاشدا مەترسیی ڕوودانى شەڕى سێیەمى جیهانى.
لەمانەش
بارگرانتر بەردەوامى دوو چۆرشەڕە لە پارچەکانى کوردستاندا،شەڕى داگیرکەران لە دژى
کورد بوون،ولە ناو کوردیشدا شەڕى سەپاندنى سالارێتیە کەسى وحیزبى و بنەماڵەیەکانە،
کۆی ئەو شەڕە جیهانی و ناوچەیی و ناوخۆیانە،ناوچەکەى تووشى قەیران و کاولکارى و
برسێتى وخوێنڕێژى وئاوارەبوون کردووە،بەداخەوە لە کورد بونمانەوە هەتا ئیمڕۆش لەکاریگەرى
هەر دوو فاکتەرە دەرەکى و ناوخۆیەکانەوە،لاپەڕەکانى مێژوومان پڕە لە باری
ناهەموارى کارەسات و نەهامەتى.
ئەو کارەساتانەی کە هۆکارەکانیان پیشەسازی یان سروشتین،بەشێکیان لە
دەرئەنجامەکانی نەزانین،گوێپێنەدان،کەمتەرخەمى و ئەگەرە حساب بۆ نەکراوەکانی پێش
ڕوودانیانەوە،پێشبینی ڕێژەو قەبارەی زیانەکانیان ناکرێت،ئەوەش ڕاستە کە لە هەندێک
حاڵەتدا ئەستەمە بەر لە ڕوودانی هەر ڕووداوێکی کتوپڕ بگیرێت،بەڵام لە فەرمانڕەوایەتیە
مشورخۆر و پارێزەرى بەرژەوەندیە گشتیەکاندا،لە بازنەکانی پێشبینی و ئامادەکاریدا،
کار بۆ ڕوونەدان،ولە کاتى ئەگەری ڕوودانیشدا کار بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان دەکرێت.
ئەگەر ئەو ڕەوشانەى سەرەوە بکەینە
دەروازەیەک،بۆ گفتوگۆ لە ڕەوشی قەیراناوى حکومەتى هەرێم ،ئەوە لە هاوکێشەکانى (جەنگ،مەترسیەکانى فراوانبوونى بازنەى سەپاندنى
سالارێتیەکان،بەردەوامى وزیاتربوونى زیانى کارەساتە سروشتیەکان ، پیسبوونى ژینگە،بە
بیابانبوون،مەترسیەکانى زۆر بوونى خاشاک، ڕوودان وبەردەوامى قەیرانە ئابوریەکان،بنیاتنەنانى ژێرخانى
ئابورى،نەبوونى وکەمى خزمەتگوزاریەکان،نەبوژاندنەوەى کەرتە ئابورى بەخشە بە هێزە خۆبژێوەکان،کە
مەترسیەکانى ئاسایشى ئاو و خۆراک کەمتر دەکەنەوە،بەدامەزراوەى نەکردنى پایەکانى حکومەتدارى نیشتیمانى)، ئەوە دەگەینە ئەو ڕاو
بۆچوونەى،کە لە هۆکارە زۆر و هەمەجۆرەکانى ڕوودانى قەیرانەکان بدوێین،لە خوارەوە
تەنها دوو خاڵ کە سەرەکیترین و گرنگترینی هۆکارەکان دەخەینە ڕوو،لەزانین
وسەلماندنى هۆکارەکانەوە،ئەتوانرێ لە بازنەکانى پاراستنى بەرژەوەندەیە گشتیەکانەوە،هەڕەشەکان ترس و نائومێدیەکان بگۆڕدرێن بۆ دەرفەت کە ئومێدبەخشى نیشتیمانى بێت.
هەڵە تێگەیشتن وخراپ مامەڵەکردن
لە
ئەنجامی نەبوونى بەرنامە و پلانى کورت خایەن و مامناوەند و درێژخایەن و لاوازى
تێگەیشتن لە گۆڕانکاریە سیاسى و ژێنگەیەکانى دەوروبەر،ئەرک و ئامانجە گشتیەکان
نادیار و نا ڕوون دەبن،لە بەردەوامى گەندەڵى کارگێرى و نەخوێندنەوەى واقیع و
دەوروبەردا،لە هەڵەشەیى و نەزانین و بڕیارى ناڕاست و نادروستدا،بازنەکانى ووتەى
زۆر و کردارى کەم فراوانتردەبن ،لەم خاڵەدا دەگەینە ئەو ڕاستییەى،وەک حکومەتى
حیزبایەتى هەرێم،بە بەڕێوەبردنى هەڕەمەکى و بێ پلانى و بێ ئامانجى نیشتیمانى
وحەزکردن لە تاکڕەوى و خۆسەپاندن و گاڵتەجاڕى بە یاسا و یەکترقبوڵنەکردن و
لێکترازانەکان وشکاندنى شکۆدارى خاک و خەڵک،سەلمێنەرى ئەو ڕاستیەن،کە سیاسیە
حیزبیەکان نایانەوێت تێبگەن،هەر بۆیە خراپ مامەڵەدەکەن.
خراپ هەڵسەنگاندن
کەمى
یان زیادە ڕۆیى لە متمانە بە خۆکردن،و حسابنەکردنى تەواو بۆ هێزوتواناکانى
بەرامبەر و خراپ هەڵسەنگاندنى ڕەوشى سیاسى،کۆمەڵایەتى،ئابورى و ژینگەى دەوروبەر،دەرئەنجامەکانى
دەبێتە هۆکارەکانى نائومێدى و داڕوخانى دەروونى،لە هەر سنورێکى حکومەتدارى سالارێتى حیزبیدا،کە بازنەى نائارامیەکان و نادادیەکان و ناڕونیەکان فراوانتر بوون، ئەوە لە ڕەوشە قەیراناویەکاندا شتێک نەماوەتەوە و نامێنێتەوە
ناوى شکۆدارى مرۆڤ و پیرۆزیەکانى نیشتیمان بێت
لەکۆى ئەو باسانەى سەرەوەدا دەگەینە ئەو ڕاستیەى
کە دەمێ ساڵە ئێمە لە ژێر چەترى سالارێتێکاندا لە دۆخى چەق بەستویى و نەزانین و
نانیشتیمانبوندا ماوینەتەوە،هەر بۆیە سیاسیەکانمان هیچ کرێیەکى سیاسى،
ئابورى،کارگێڕى، کۆمەڵایەتى و نیشتیمانیان بۆ ناکرێتەوە، و ڕۆژ لە دواى ڕۆژ زیاتر نخرۆى
ناو قەیرانەکان بووین و دەبینەوە.