269وتار

گۆڕانکارى لەسیاسەتدا، ژه‌هره‌نیە، بەڵکو بەرگرییە لەمانەوە

9/18/2023 1:00:00 PM
ئەحمەد حەمە ساڵح

بەندە وەک نوسەر وخەمخۆرێکى ئەم گەلەبەژموردە،ونیشتیمانە دابەشکراو،وهەرێمە لەت لەت کراوە،بەئەرکێکى مرۆڤایەتى و نیشتیمانیم زانى،لەسێ زنجیرە وتاردا،بۆناوخۆ وناوچەکانى دەرەوەى هەرێم،پرۆژەیەک بۆڕاستکردنەوەى هەڵەکان وکۆڕانگاریە  پێویستەکان بخەمە ڕوو.
نوسینى یەکەم، پێکهێنانى حکومەتى ڕزگارى نیشتیمانى
ئەم بارودۆخە شێواووناڕون وناهەموارە سیاسى،کارگێڕى،کۆمەڵایەتى وئابوریانە،کەلەئیمڕۆدا گەیشتونەتە لوتکەبونى نائومێدى ،دەرئەنجامى بەردەوامى بوغز و قینى حیزبایەتى و سیاسەتى تاڵانکارى و قۆرخکاری وچەواشەکاریەکانە،کە لە دواى ئەزمونێک لە خەبات وتەمەنێک لە حوکمڕانى،هەرێمەکەمان لە دۆخێکی پڕ تەنگەژەو قەیراندا،بەرەو داڕمان ئەچێ.
لە بازنەکانى ئیستایەکى فەرامۆش و ئایندەیەکى نادیاردا،‌هاوڵاتیان و قه‌وارى هه‌رێم،كه‌وتونەته‌بەر بەرداشەکانى سیستمی حوكمڕانی حیزبایەتى هه‌رێم ونایاسایبونەکان وعەقڵێتە شۆڤێنیەکان،دەمێ ساڵە هاواردەکەین،ئەم ڕەوشەناڕون وناتەباوناجۆر وناشیاوانە،پێویستیان به‌ ڕاچڵه‌كان و وه‌رچه‌رخانه‌.
ئەوەى پێویست بوو بۆ رێگرتن لە قەیران وکێشەکان،لە ڕابردودا ڕاستگۆیانە هەنگاوى کردارى بۆ نەنرا،هەر بۆیە لە ئیستادا بۆ پارێزگاریى لە خەڵک وخاکی هەرێم،پێویستە له‌سه‌رئاستی هه‌رێم به ‌به‌شداری سه‌رۆكی یه‌كه‌می حزب و رێكخراوه‌ سیاسیه‌كان و کەسایەتیە نیشتیمانیەكان كۆنفرا‌نسێكی نیشتیمانی ساز بكرێت،تا بەكۆ ده‌نگی بڕیار بدرێت،لە هێزە سیاسیەکان و کەسایەتیە سەربەخۆ وتەکنۆکراتەکان،حکومەتێکی رزگاری نیشتیمانى پێکبهێنرێ،تابە ئەجێندایەکى نیشتیمانیەوە،لەماوەیەکى دیارى کراودا،کار بۆئەم ئەرکە سەرەکى و هێڵە گشتیانەى خوارەوە بکەن.
١-چارەسەری خێرایی کێشە دارایەکانى وەک بەهەدەردانەناوخۆیەکان،پاککردنەوەى لیستەکانى موچە،ڕێکخستنەوەى داهاتە ناوخۆیەکان،لەگەڵ حکومەتى ناوەنیشدا بە باپەندبونێکى ئەخلاقى دوولایەنەوە،چارەسەرى کێشەکانى نەوت وداهات وشایستە داراییەکان بکرێت.
2- سیستمی سیاسی هه‌رێمله‌روی سیاسی،کارگێڕى،ئابورى،سه‌ربازی ،دادوه‌ریی ویاساییەوە،تەریب له‌گه‌ل ناوه‌رۆكی ده‌ستوری عیراقدا بگونجێنرێودابڕێژرێتەوە،تا لەنەخشە ڕێگایەکى نوێدا کارى‌حزبایەتى و حکومەتدارى ڕێکبخرێتەوە‌،ورێگری بکرێت لهفەرمانڕەوایەتیە حیزبه‌كان،بۆ ڕاستکردنەوەى هەڵەکان پێویستیە،حیزبەکانمان ڕۆشنبیرانە ومەدەنیانە ببنه‌ حزبی په‌رله‌مانی،
3- ساڵانێکە ئەمەریکا و دۆستەکانمان سەرقاڵی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەن،زیاتر دواخستنى پێکهێنانى تاکە هێزێکى نیشتیمانى بەردەوامییە بە هەڵەکان،خواستى نیشتیمانیمان خوازیارە،بەپلانێکى کردارى،ئەو ئامانجە نیشتیمانیەکە یەکخستنى تەواوى هێزەکانى پێشمەرگەیە ئەنجامبدرێت.
٤- نەبوونى دەستور و دادگای ده‌ستوری لە هەرێمدا،وای كردوه‌ حیزب خاوەن هێز وپاره‌و ده‌سه‌لات بێت، ده‌سه‌لاتى دادوه‌ریش رۆلی چاودێری نه‌بینێ و پەرلەمانیش بە سەربەخۆیی ئیراده‌ی دروستكردنی بریار وده‌ركردنی یاسا و چاودێریکردنى نەبێت ،لەم بۆشاییەوە،بۆ چارەسەرى هه‌ر هه‌نگاوێكی ناده‌ستوریی بەتەنها دادگای فیدراڵى ڕۆڵ‌ دەگێڕێت،کە واتا بۆ بەردەوامى و مانەوە پێویستە ده‌ستور و دادگاى هەرێمیمان هەبێت،تاده‌ستاو ده‌ستی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌لات وپرنسیپی لیكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاته‌كان و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌لاتە،دادوه‌ریەكان،چاودێریکردن،بەدواداچون،لیپرسینەوەیە مسۆگه‌ر بكرێت،وكۆتایی به‌لێكه‌وته‌دژەکان لە ناخۆ و لە ناوەندا بهێنرێ.
٥- ئامادەسازی بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمان بکرێت،بۆ ئەوەى پرۆسه‌کە له ‌هەڵەوساخته‌كاری بپارێزرێت،پێویستە كۆمیسیۆنی بالای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ریی بێلایەن بسپێردرێ، ویاسای كۆمسیۆن ویاساكانی هه‌ڵبژاردن،لەگەڵ بنه‌ما ده‌ستوریه‌كان کۆک و ته‌بابێت بێت.
٦-پشت ئه‌ستور به‌چاكسازیه‌،کارگێڕى،سەربازى،ئابوری وبەپابه‌ندبوونە‌ ده‌ستوریه‌كانەوە،هه‌نگاوی خێرای دبلۆماسی بنرێ،تا پالپشتیه‌ ئه‌مریكی و ئه‌وروپی و نێو ده‌وڵەتیەکان له‌ دەست نەدرێن.
ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سەرەوە،كه‌ هێڵە گشتیەکانى بونیادنان،هه‌رێمی كوردستان له‌په‌لاماره‌ ده‌ستوری ودادوه‌ری وداراییه‌كانی ناوەند ڕزگار ده‌كات،کە بەشێکى ناکۆکیەکان لە فۆرمی حیزبایەتدا به‌ر هه‌م هێنراوە،ئەو هەنگاوانەى سەرەوە بۆ مانەوە و بەردەوامى قه‌واره‌ی ده‌ستوری هه‌رێم ده‌بێته‌ فریاد ره‌س و ئومێد بەخش،کە دۆخێكی جێگیری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسى لێبکەوێتەوە.
لە بەشى دوەمى ئەم نوسینەدا،لەژێر ناونیشانى پێش هەڵبژاردن،دەرچوون لە بازنە بەتاڵەکان پێویستترە!!،لەپێناو ڕاستکردنەوەى هەڵەکان و کۆڕانگاریەکان لەسیستەمى سیاسیدا درێژە بەم پرۆژە نیشتیمانیە دەدەین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن