بەشداری سیاسی یا فەوزا سالاری؟!
6/7/2023 4:46:00 PM
ئەحمەد حەمە ساڵح
بەشداریی
سیاسی ئەو چالاكییە ئازادە كاریگەرە خۆویستانەیە،كە هاوڵاتیان لەكایە
جۆراوجۆرەكانی سیاسەتدا،بەتاک یان كۆمهڵ، ئهنجامی دهدهن،کە
نەک هە ر لە بڕیارە سیاسیەکاندا،بەڵکو لە کایە کارگێڕى،ئابورى و کۆمەڵایەتیەکانیشدا دەبنە سەرچاوەی كارلێكردن، ئەمەش ماناى
ڕۆڵبینینى تاکە لەدروستكردنی
بڕیارە حكومییەكان و جێبەجێكردنیان،ئێمە لەم
وتارەدا تیشک دەخەینە سەر بەشداریی سیاسی لە دیدگایەكی هزریەوە،دواتر قسە لەسەر
بەشداریی سیاسی لای تاكی كوردی دەكەین.
بەشداریی سیاسی ڕەگەزێكی كارای
پرۆسەی دیموكراسیە،ولێرەو لەوێ بەشێوازی جیاواز دەبینرێت،پێویستە
ئەوەش بڵێین کە بەشداریی هاووڵاتیان لە بڕیاردانە سیاسیەکاندا كاریگەریەکانیان
جیاوازە،هەربۆیە بە
جیاوازى کات وشوێنیش ڕێژەکانى بەشداریکردن جیاواز
دەبن، کەواتابەشداری سیاسیی بە ئاستە
جیاوازەكان و لە ڕێگه جۆربەجۆرەكانەوە ڕۆڵی بەرچاویان لە پێشكەوتنی كۆمەڵگە و چەسپاندنی
دیموكراسیدا هەیە،لێرەدا بۆ تێگەیشتنى زیاتر لە خوارەوە گرنگترین
ڕێگهكانی بەشداریی سیاسی دەخەینە ڕوو.
* بەشداری لە ڕێگهی دامەزراوە فهرمییەكان،مەبەست لەم بەشداریكردنە ئەوەیە،كە تاک لە
ژێر چەترى چەمکى هاوڵاتیبووندا،ڕۆڵ و پلە و پایەی کارگێڕى جیاجیای لەنێو دامودەزگهكانی
حكومەتدا ههبێت،ئەمەش واتاى بەشدارى کردن لە گەش و بنیاتناندا.
* بەشداریكردنى پیشەیانە
لەڕێكخراوەكانی كۆمەڵگهی مەدەنی ونیشتیمانیانە لەڕێكخراوە
سیاسییەکاندا،کارابوونى بیرکردنەوەکانە، یەكێک لە
ئەركەكانی ڕێكخراوە سیاسی
و مەدەنی و
سەربازیاکانیش ئەوەیە ،كە ببنە هۆکارى دروستكردنی پردی پەیوەندى
لە نێوان دەسەڵات و خەڵكدا، کەڕۆڵێكی
گرنگ لە دروستكردنی بڕیارە سیاسی و كۆمەڵایەتیەکاندا ببینن، ئەمەش
کردنەوەى دەرگایە
بەڕووی ئەو هاوڵاتیانەى،كە
خوازیاری بەشداریكردنن.
* بەشداریكردن
لە دەنگدان لە كاتی هەڵبژاردندا، ئەمانە دەبنە دوو بەش بەشێکیان تەقلیدیانە وسۆزدارانە
بەشدارن،بەشێکى تریان ئەوانەن،کە بە شێوەیەكی گشتی بایەخ بەو ڕووداوانە دەدەن كە لە
گۆڕەپانی سیاسیدا ڕوو دەدهن،ئەم جۆرە بەشداریكردنە کە کراوەتە تاکەپێوەرى بەشدارى
سیاسی،نزمترین ئاستی بەشداریی تاكەكانە لە ژیانی سیاسیدا.
* بەشداریكردن
لە ڕێگهی ڕیفراندۆم،ئەم جۆرێكە بەشداریكردنە،سیستەمە دیموكراسییەكان پەیڕەوی
دەكەن، وەرگرتنى
ڕای هاوڵاتیانە ،بەر لە دەركردن و جێبەجێكردنی بڕیارێكی چارەنووسساز.
* بەشداریكردن لە ڕێگهی گروپەكانی گوشار،دوای ئەوەی هاوڵاتیان هیوایان بە دەسەڵاتى سیاسى،کارگێڕى،ئابورى و کۆمەڵایەتى فەرمانڕەوایاننامێنێت،گروپی جیاجیای گوشار دروست دەبن،و زۆر دەهێنن
بۆحكومەت تابەدەنگ
خواستەكانیانەوە بچێت، ئەمانە
دەبنە دوو بەش بەشێکیان داواکاریەکانیان لە بازنەى خۆشگوزەرانى وخواستە مرۆڤایەتى ونیشتیمانیەکاندایە،بەشێکى
تریان خوازیارى چوونە دەسەڵاتن قسە لەسەر سیستەمی سیاسی باشتر دەکەن،ئەمانەپشتگوى بخرێن ڕێگهی توندوتیژی دەگرنەبەر.
* بەشداریكردنى ناچاریانە، ئەمانە
لە كاری سیاسیدا خۆیان دەپارێزن،مەیلیان بۆ پرۆسە سیاسییەكان نییە،بەڵام لەوانەیە
هەندێكیان بەشێوەیەک لە شێوەكان،نمونەلە كاتێکدا کە بەرژەوەندییەكانیان بکەوێتە مەترسییەوە،یان بترسێنرێن،ناچاردەبن
بەشداری لە پرۆسە سیاسییەكاندا بکەن.
لەژێر ڕۆشنایی ئەو باسەی سەرەوەدا،ئەگەر شرۆڤەى بەشداریی سیاسی لای تاک و كۆمەڵگەی سیاسى و
سەربازى و مەدەنى كورد بکەین ،دەتوانین بڵێین ئەو هۆشیارییە سیاستبازیە
سالارێتخوازیە نانیشتیمانیەى كە لای تاكی كورد هەیە، بەرهەمی ئەو ژینگەیەیە كە لە
كۆمەڵگەی كوردیدا خوڵقێنراوە، كە هۆكار و فاكتەری ناوخۆیی و دەرەكی، ڕۆڵیان لە بەدیهێنان
و درێژپێدانیدا هەبووە و هەیە،دەرئەنجام وەک دەبینرێت كاری كردۆتە سەر ئەوەی كە بەشداریی
سیاسی لای تاكی كوردی لە ئاستێكی نزم و نا پێویستدا بێت.
بۆسەلماندنى ئەو ڕاستیەش زۆر بەڕوونى لەخەمێکى قوڵى نیشتیمانیەوە،تێبینی
ئەوەدەکرێت،كه وەلائی
سالارێتیە کەسى وخێڵگەرایی
و تاقمگەرایی وحیزبیەکان زاڵه بهسهر
وەلائە مرۆڤدۆستی ونیشتیمانیەکاندا،هەر
بۆیە بەشداریی هاووڵاتیان بۆ پرسە سیاسییەكان لە ئاستی پێویستیە نیشتیمانیەکاندا نەبووە و نییە،چونکەلە پەروەردەیەکى نانیشتیمانیانەوە،لە
ژێر چەترى پاراستنى سالارێتیە
حیزبى و بنەماڵەیى وخێڵەرایەکاندا بەشداریكردنى بەرژەوەندخوازیانە وسۆزدارانەى
ئەندامانى ڕێكخراوە سیاسی و كۆمەڵایەتیە حزبیەکان، بۆتە باڵاترین شێوازى بەشداریی
سیاسی،هەر بۆیە
بەردەوام بڕیارە تاکڕەویەکان دەدرێن و لە دواى کێشمە کێشەکان بە سازانى
حیزبى نەک نیشتیمانى جێبەجێ دەکرێن.
ئێمە
تائیستا کە دامەزراوەی نیشتیمانیمان نەبێت،بێکومان سەروەری یاسا، ئازادى و
دیموکراتیش لەوپەڕی
خراپیدان دەبن، هەر بۆیە ئەم گەڕەلاوژەیەى بەشداریی سیاسی کە ساڵانێکە لە ئارادایە،بەردەوام كیشەكان ئالۆزتر دەکا وقەیرانی نوێ دەخوڵقێنرێ
ئەمەش یەكێكە لەو هۆكارە گرنگانەی کە تائێستا نەتوانراوە لە كێشەی سیاسى،کارگێڕى،ئابورى
و کۆمەڵایەتیەکانى نیشتیمانیەكەمان تێبگەین،هەر بۆیە هەمیشە لە فەوزاى سالارێتیەکان
و لە مەداری بەرژەوەندى وڵاتانى تر دا دەخولێینەوە.