1013وتار

شرۆڤەیەک لە جیاوازى نێوان مرۆڤ و ئاژەڵەکانەوە!؟

7/11/2020 5:14:00 PM
ئەحمەد حەمە ساڵح

لە چەواشەکارى چەمکە سیاسیەکانو قۆرخکارى ئابورى و کارگێریەکى دوور لە کۆى پێوەرەکان وحکومەتدارى نانیشتیمانیدا،کە دەیان ساڵە دەرئەنجامەکانى کۆى ئەو نەزانین و شێواندن و دژبونانە بەکۆى یاساوپێوەرەکانى شکۆدارى خاک و خەڵک،بونە بەردەوامى ئەم ڕەوشە نەخوازراوە کە لێوان لێوە لە زاڵخوازێتى وسەپاندنى سالارێتى وخاڵیە لە کۆى نرخ و بەهاو پێویستیەکانى هاوڵاتیبون و نیشتیمانیبون،لە کۆى ئەو بوارانەدا زور نوسراو زۆر وتراو زۆریش بیسترا،لەبەرئەوەى کە زۆرینەى هەر زۆرى ناسیاسیەکان وناپێشەنگە حیزبیە حکومیەکان و کەسایەتیە حیزبیەکانمان،شانازى بە سالارێتى خۆیانەوە دەکەن و  بەردەوامیش بە گەوجاندن دەدەن، بە پێویستمزانى لەم نوسینە ڕەخنە ئامێزەدا،کە لەوانەیە لاى کەسانێک کەمێک زبربێت،بەو ناونیشانەى سەرەوە ئەم وتارە بنوسم .

ڕاستە کە دەوترێت مرۆڤ و کۆى گیانلەبەران لە شێوە و شکڵدا جیاوازن،بەڵام هەڵەیە کە دەوترێت مرۆڤ بە بونى ئەقڵ لە کۆى ئاژەڵان جیادەکرێتەوە، هەموو گیانلەبەران بە مرۆڤیشەوە ئەقڵیان هەیە ،بەڵام ئاستى بەکارهێنانى ئەقڵیان جیاوازە. ئیستا تۆ کە ئەم بابەت دەخوێنیتەوە،ئەو پرسیارەت لا دروست بوە و دەپرسیت،ئایا چۆن و بەچیدا مرۆڤ لە ئاژەڵان جیادەکرێتەوە؟  ئەوە لەم دوو خاڵەى خوارەوەدا وەڵامى پرسیارەکەت بزانە و بۆ سەلماندنیشبەراوردکارى بکە.

١/ ویژدان، ئەگەر مرۆڤ لەگەڵ هەبونى هەر ئاستێکى زانیارى و کارامەیى و تواناى پیشەیى و بەڕێوەبردندا،لە بازنەى بەها ڕەفتاریەکاندا ویژدانى هەبوو،ئەوە دەچێتە خانەى مرۆڤبونەوە،بەڵام ئەگەر مرۆڤ بەهاى ڕەفتارى و ویژدانى نەما ئەوە دەبێتە جۆرێک لە ئاژەڵ.

٢/ مرۆڤ تاکە بونەوەرە کە بیر لە بیرکردنەوەکانى خۆى دەکاتەوە،لە نەخشەى هزرى و بیر وروژاندندا،هەڵسەنگاندن بۆ کۆى بیرکردنەوە و کارەکانى خۆى دەکات،کەواتا مرۆڤ بە بوونى پلانى کورت خایەن و مامناوەند و درێژخایەن بیر لە کۆى بیرکردنەوەو ئامانج و دەرئەنجامى کۆى کارەکانى دەکاتەوە،بۆیە جیاوازترە لە کۆى مەخلوقەکانى تر.

لێرەدا لە بازنەى کایە سیاسى و ئابورى و کارگێریەکاندا ئەو پرسیارانە دێتە پێشەوە،ئاخر چ بەهایەکى ڕەفتارى و ویژدانیە کە نا تێکۆشەر کرایە تێکۆشەرو ناشەهید کرایە شەهید و نازیندانى کرایە زیندانى و خەڵکانى دەرەوەى سنورەکانى هەرێم کرانە موچە خۆر،ئاخر بەهیچ پێوەر و یاسایەکى نیشتیمانى ئەو هەزاران خەڵکە بە پلەجۆراوجۆرى بەرزەوە خانەشینکران ؟.لەبازنەى سالارێتیشدا سیاسیەکانمان بوونە بازرگان و تێکۆشەرەکانى دوێنێ و نەوەکانیان بوونە سەرمایەدارى ئیمڕۆو هەر ئەوانیش هاندانى کارەکتەرە حیزبیەکانیان دەدەنبۆ خۆدەوڵەمەندکردن،هەموو ئەوانە کەبەشێکن لە گەندەڵى داهێنانى پلەبەندى هاوڵاتیبون وکۆى نادادیەکان کە گوزەران و دەگوزەرێن،لەکام فەرهەنگى ویژدانەوە داهێنران؟،ئاخر چ بیرکردنەوەیەکەکە کۆى پایەکانى ئابورى و دامەزراوە نیشتیمانیەکان لەرزۆک بکرێن و هیچ پێناسەیەکىزانستی و کرداریى بۆ سەرخان و ژێرخانى نیشتیمانیبون نەبێت؟.ئاخر نیشتیمان کە خاوەنى خاکى بەپیت  و ئاوى سازگار بێت،بۆ کرایە نیشتیمانێکى بێ بەرهەم و بازاڕێک بۆ هاوردەکان ؟.
بە هەر حال،بۆ زانیارى زیاتر لە سەر جیاوازیەکە ،پێویستە ئەوەش بڵێین کە.

١/ مرۆڤى عاقڵ ئەو کەسەیە کە لە ئاستیکى ڕۆشنبیرى بەرزداو لە بازنەى نرخ و بەهاکاندا،کارو ڕاسپاردەکانى جێ بەجێى دەکات

٢/ مرۆڤى ژیر ئەو کەسەیە کە لە بەرزى ئاستى ڕۆشنبیرى و بیرکردنەوەدا و لە بازنەى نرخ و بەها و نەریتە باشەکاندا،پێش ئەوەى هەر داواکاریەکى بێ بڵێیت ،ئەوەى بۆ تۆ پێویستە لەو کاتەدا بۆت جێ بەجێ دەکات.

٣/ مرۆڤى کەمژەش،هەرچى پێى دەڵێیت،هەر تێ ناکات،لە ڕاستیەکان لادەدات و بەردەوام لە بازنەى گەوجاندندا دێت و دەچێ.

لێرەدا لە بازنەى حکومەتداریدا،پێویستە ئەوە بڵێن،ئاخر ٢٩ ساڵە حیزب و حکومەت بۆ لەگەڵ پەیڕەوى ناوخۆو بەرنامەى کاریاندا ڕاستگۆنەبون،تا لە بەردەوامى چەواشکارى و دەمامکدارى دیموکراتى و درۆى حکومەتدارى نیشتیمانیدا ڕۆژ لە دواى ڕۆژ ئیستایەک لە فەرامۆشى و ئایندەیەکى لە نادیاریان هێنایەبوون، شۆڕش و حیزبایەتى و حکوتدارى کرایە کۆمپانیایەک بۆتیرکردنی غەریزەکانى سالارێتى،٢٩ ساڵە شەڕى ساردو گەرم و موزایەدە وغەدرو خیانەت و درۆ و دزى بەردەوامە،ئاخر ٢٩ ساڵە ئێوە دەچنە پەرلەمان و حکومەت تەنها بۆ خۆ دەوڵەمەندکردن،ئەى نەتانزانى خەڵک بەگشتى چى پێویستەو دەبێت چى بۆ بکرێت و نەتانتوانى چاکسازى لە کۆى داهاتەکان بکەن و لەحیزبەوە بگەڕێننەوە بۆ حکومەت،ئاخر بۆ نەتانویست لەحزورو شکۆى نیشتیماندا بەئامارێى دروست کۆى هێزە چەکدارەکان بەنیشتیمانى بکرایە، ئاخرنەمانى هیچ واتایەک بۆ چەمکى هاولاتیبون و دروستکردنى گرژى و ئاڵۆزى دەستکردو لاوەکیش بۆ خۆدزینەوە لەچاکسازىلە کەمژەییەک زیاتر هیچ پێناسەیەکى تر لە خۆ ناکرێت .

لێرەدا پێویستە قسەیەکیش لە سەر (سلوک و ئەخلاق و باوەڕ بکەین) گۆڕێنى سلوک یەکێکە لە بنەماکانى کۆڕانگارى لە مرۆڤدا،ئەخلاقیبون و دامەزراوەیى باوەڕ،واتا بەردەوامیەک کە ژیان واتادار بکات بە شکۆدارى خاک و خەڵک،سلوک و باوەڕ تایبەتن بە خودى هەر تاکێک،سلوکى باش و متمانە و دامەزراوەیى باوەڕو ڕاستگۆیى لە کۆمەڵگادا چەمکى ئەخلاق فەرهەم و دامەزراو دەکات، لە باسى سلوک و ئەخلاق و باوەڕدا،مەبەستمان ئەو ڕاستیەیە کە هەتا سلوک نەگۆڕێت بۆ مرۆڤویستى و ژیانویستى ئەوە بۆ هیچ تاکێک نیە بڵێت من مرۆڤێکى ڕاستگۆم لەگەڵ ئایدیاو بیروباوڕم، لەبازنەى پێگەى مرۆڤایەتیدا کێ بە ئەخلاق ترین مرۆڤ بێت،ئەوە بەریئترین و شیاوترین و ڕاستگۆترین مرۆڤە،کە واتا پێوانەى سەرەکى بۆ مرۆڤ بوون ئەخلاقە کە لە گۆڕێنى سلوکەوە لە خراپەوە بۆ پاش، لە ناپەسەندەوە بۆ پەسەند دێتەکایەوە. بەکورتى لە هەر کۆمەڵگاو لە هەر سنورێکى کارو لە ژێر چەترى هەر فەرمانڕەوایەتى و حکومەتداریەکدا بێت کە (بێوژدانى و سنوردارکردنى بیرکردنەوەو نائەخلاقى) هەبوو،ئەوە واتا شکست و مانەوە لە دۆحى چەقبەستوی،ئەوە واتاى نەمانى متمان و نەمانى ڕۆحیەتى یەکترقبوڵکردن و باڵادەستى سالارێتى.لەفەلسەفەى مرۆڤایەتیشدا ،کە بەهێزەکان بیهێزەکانیان چەوساندەوە.ولەسەر حسابى ژیانى ئەوان ورگى خۆیان تێرکرد، ئەوە واتاى پەیڕەوکردنى یاساى دارستان، لێرەوە لە خەرقى دەریاى لیغنى بێوژدانى و کۆى بەدئەخلاقیەکانەوە پێناسەیەک نامێنێ بۆ جیاوازى نێوان مرۆڤ و ئاژەڵەکان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن