ره‌وتێك بۆ گۆڕین
10/24/2021 10:41:00 AM
713 جار خوێندراوەتەوە
ئەحمەد حەمە ساڵح
لە ئایاری ٢٠١٨بابەتێکم
بەوناونیشانەی سەرەوە بڵاوکردەوە،لەئیمڕۆدا و لە ده‌رئه‌نجامەکانی هه‌ڵبژاردنەوە،
بە پێويستمزانی بە هه‌مان ناونیشان وبە دەستکاریەوە، دووبارە ئەم
بابەتە بنوسمەوە.
لەکتێکدا،کەنوێبونه‌وه
و گۆڕانكاری و به‌هێزبونی پێگه سیاسی، ئابوری، ڕۆشنبیری وكۆمه‌ڵایه‌تەکانی
هه‌ر نه‌وه‌یه‌ك به (10) ساڵ ئه‌ژمار بكرێت،ئه‌وا چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه،لەلای ئێمە چه‌مكه‌كانی
(نیشتیمانیبون،هاوڵاتیبون، دیموكراتی،یاسا،ئاشتی، ئازادی و دادوه‌رێتی)،له
بازنه‌كانی یه‌كتر قبوڵنه‌كردن و قۆرخکاری و تاڵانكاری و چه‌واشه‌كاریدا،كه‌وتونه‌ته
به‌رده‌م به‌رداشەکانی سالارێتیەوه،تا لەدرۆسازیدا وله كۆی دزیه‌كانی داهات و
ده‌نگ و ئیراده‌وه بازنه‌كانی ناڕونی و نائارامی و ناته‌بایی فراوانتربون وساڵانێکە
وڕۆژانە لاپه‌ڕه‌یه‌كی
تر له مێژوی نائومێدی نیشتیمانی تۆماركراو دەکرێت.له‌م ره‌وشه ناڕۆشن و بەردەوامی خولانەوە لەنێوبازنە داخراوەکاندا،به‌پێوسیتمزانی بۆچوونێك له پێناو ئاینده‌ی نیشتیمانیدا بده‌م
به گوێی كۆی تاک و لایەن وهێزه نیشتیمانی وگۆڕانخواز وچاكه‌خواز و ئاشتی
خوازه‌كاندا، تا په‌نجه‌ره‌ی روانینه‌كان فراوان بكه‌ین وده‌رگای كاری پێكه‌وه‌یی
بكه‌نه‌وە
سه‌لمێنراوه كه بارودۆخی مرۆڤایه‌تی، رامیاری،كۆمه‌ڵایه‌تی،
ئابوری له‌خۆیه‌وه ناگۆڕێ،بەڵکو له ژێر كاریگه‌ریەکاندا گۆڕانكاری دێته كایه‌وه،بۆ هێزی نیشتیمانی ،كه بیانه‌وێ
چینایه‌تی و دواکەوتوویی بگۆڕن به كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌كسان و پێشكه‌وتو، پێویستە لە بەرەی گەلدا به‌رژه‌وه‌ندی
هاوڵاتیبوون وهانیشتیمانیبون مایه‌ی خه‌باتی بێ‌وچان بێت،تا نیشتیمانی به‌جێماو
له كاروانی شارستانی بگۆڕن به نیشتیمانێكی ئازاد و ئاوه‌دان و گه‌شه‌سه‌ندو،
ئه‌مه‌ش كاری كۆی هێزه مه‌ده‌نیه‌كان و گۆڕانخواز و چاكه‌خواز و ئاشتی خوازه‌كانه،
له ده‌ستپێكدا پێویسته به‌ره‌ی نیشتیمانی بەرامبەربەرەی سالارێتیە نانیشتیمانیەکان،بوێرانە
و ڕاستگۆیانە بێنە مەیدانی کاروخەباتەوە،لێره‌وه به‌رده‌وام
كار بۆ فراوانكردنی به‌ره‌ی نیشتیمانی بكرێ، به‌ره‌ی نیشتیمانی مه‌به‌ستم هه‌موانه،
هه‌موان له بازنه‌ی هاوڵاتیبوون و هاونیشتیمانیبوندا به‌یه‌كه‌وه كۆی هێزن، له
هێزدا مه‌به‌ستم هێزی سه‌ربازی و كۆی توانا مرۆییه‌كانه كه به هێزی نه‌رم
ناو ده‌برێن، پێویسته كۆی هێزه‌كانیش ببنه هێزی نیشتیمانی، تا كۆی كایه‌كان
بخرێنه‌وه ناو بازنه نیشتیمانیه‌كەی، ئه‌مه‌ش كار‌و خه‌باتی مه‌ده‌نیه كه
كات و كاری رۆشنبیرانی نیشتیمانی ده‌وێت تا هه‌نگاوه دروسته‌كانی گه‌شه‌و
بنیاتنان ببنه هه‌نگاوی ئومێد به‌خش.
به‌داخه‌وه له نیوه‌ی دوه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه
هه‌تا ئیمڕۆ تاكه‌كانی گه‌له په‌ژمورده‌كه‌مان له‌م نیشتیمانه كه‌رت و هه‌رێمه
په‌رتدا هه‌ر له تونێله تاریكه‌كانی چاوه‌ڕوانیدان، لێره‌دا روی قسه‌مان زیاتر
له‌سه‌ر فاكته‌ره ناو خۆیه‌كانه، باشبونی ناوخۆمان ته‌نها به ره‌خنه گرتن
نابێت، به‌ڵكو هێنانه‌كایه‌ی جێگره‌وه‌ی نوێیە ، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوی گۆڕینی
بنجینه‌ییه‌و ئاواته نیشتیمانی و پێداویستیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێ،
ئه‌مه گۆڕینی جۆری ژیان و په‌روه‌رده و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و گه‌شه‌و
بنیاتنانه، كه له هزری گۆڕینه‌وه كۆی چالاكیه‌كان ده‌بێت له پێناو ئیمڕۆ و
ئاینده‌یه‌كی دیاردا بن.
لێره‌دا قسه له‌سه‌ر پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی حیزبی
ناكه‌ین، چونكه له لای حیزب كراوه‌ته ماڵی یه‌كه‌می كاره‌كته‌ره ده‌ستڕۆیشتوه‌كان
،كه حیزب و به‌ره‌یه‌كی حیزبی ماڵی كۆی ئه‌ندامه‌كانیشی نه‌بێت، ئه‌وه
ناشبێته ماڵێك بۆ گه‌ل و نیشتیمان، لێره‌وه ویستم له پێناو كۆڕانگاریدا
راتانكێشم بۆ شرۆڤه‌ی ره‌وتی گۆڕین لە به‌ره‌یه‌كی فراوانی مه‌ده‌نیدا، كه
بزوتنه‌وه‌یه‌كی كراوه و رێبازێكی فراوان و یه‌كگرتنێكی ئاره‌زومه‌ندانه‌یە،
ئیمڕۆی كوردستان پێویستی به بون و كاراكردنی ره‌وتێكی كراوه‌ی سه‌ربه‌خۆیه
كه كۆی (چاكه‌خواز و گۆڕانخواز‌و پێشكه‌وتنخوازه‌كان) له خۆ بگرێت، كه وه‌ك
تیمێكی یه‌كگرتوی نیشتیمانی و لایه‌نگری زانستیانه و سه‌رده‌میانه‌ی كار، به‌یه‌كه‌وه
كاربكه‌ن، ده‌شبێت جیاوازبن له لایه‌نگری حیزبایه‌تی، خێڵه‌كێتی،خزمایه‌تی ،بنه‌ماڵه‌یی،
ئایدۆلۆژیا و ئاینی. به‌كورتی ئیمڕۆ كوردستان پێویستی به ره‌وتێكه كه هه‌وڵبدات
بۆ گۆڕین له بارودۆخێكه‌وه بۆ بارودۆخێكی تر،كۆی لایه‌نه ناڕازیه‌كانی
ئیمڕۆ، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ و راستگۆبن له‌گه‌ڵ ئازاری نیشتیمان و په‌یامی مرۆڤ
دۆستیدا، ئه‌وه له پێناو گه‌شه‌و بنیاتناندا ئه‌توانن ببنه ده‌ستپێك بۆ دامه‌زراندنی
ئه‌و به‌ره نوێیه، له‌م رێگه‌یه‌وه ئه‌توانین به تۆكمه‌یی و به‌هێزی زیاتره‌وه
روبه‌ڕوی هه‌ره‌سی ئیراده و شكاندنی شكۆی تاك و ئاشبه‌تاڵی نیشتیمانی ببینه‌وه