عالیە نوسەیف و جاسم دادگای سزای قورسی بۆدەركردن
01:58 - 04/11/2026
زەمەن - هەواڵ
بە بڕیاری دەستەی
دەستپاکی؛ سزای زیندانی و گەڕاندنەوەی ١٠ ملیار دینار بەسەر عالیە نوسەیف و بەڕێوەبەری
پێشووی تەندروستیی سەڵاحەدیندا سەپێنرا
دەستەی دەستپاکیی
فیدراڵیی عێراق دەرچوونی بڕیاری سزای زیندانیکردنی توندی بۆ هەریەک لە عالیە نوسەیف
جاسم و ڕائید جبووری، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای سەڵاحەدین
ڕاگەیاند، هاوکات بە گەڕاندنەوەی بڕە پارەیەکی زۆر بۆ گەنجینەی دەوڵەت پابەند کران.
بەگوێرەی
ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی دەستەی دەستپاکیی عێراق، دادگای تایبەتمەند بە دۆسیەکانی دەستپاکی،
بڕیاری سزای زیندانیکردنی توندی بۆ ماوەی دوو ساڵ بەسەر عالیە نوسەیف جاسم-دا سەپاندووە.
هاوکات
لە چوارچێوەی هەمان دۆسیەدا، دادگا بڕیاری زیندانیکردنی توندی بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەرکردووە
لە دژی ڕائید جبووری، کە پێشتر پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای
سەڵاحەدینی هەبووە.
لە
بەشێکی دیکەی بڕیارەکەدا هاتووە، جگە لە سزا جەستەییەکان و زیندانیکردن، دادگا هەردوو
ناوبراوی پابەند کردووە بە گەڕاندنەوەی بڕی ١٠ ملیار دیناری عێراقی بۆ خەزێنەی گشتیی
دەوڵەت، ئەوەش وەک قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانە داراییانەی لە دۆسیەکەدا تۆمار کراون.