ڕۆشنبیریەت لە پێناو چیدا؟!
6/27/2023 11:14:00 AM
ئەحمەد حەمە ساڵح
لەبازنەى سیاسەتبازیە تاقمگەرایی وخێڵگەراییەکاندا،ساڵانێکە
چەمکە ژیانویستى ونیشتیمانویستیەکان،بەرژەوەندخوزانە وچەواشەکارانە بەلاڕێدادەبرێن،بەدووپرسیارکەپرسیارى ڕۆژ وزۆرێک
لە کۆڕوکۆبونەوە کۆمەڵایەتیەکانە،دەچینە نێو کرۆکى بابەتەکەمان، بۆچی زۆرێک لە پێشەنگە
کۆمەڵایەتیەکان و رۆشنبیرانمان لە ژێر چەتری سالارێتخوازیە حیزبى
و تاقمگەرایى و کەسیەکاندان؟بۆچی لە برى کەمینەیەکى پەراوێز خراو ،هەموان و تایبەتتر بیرمەندان،لێکۆڵەرەوان،پسپۆران،خاوەن بڕوانامە بەرزەکان، هونەرمەندان،نوسەران،زانایان وشارەزایان بیر لەوە ناكەنەوە کە تاكێكی سەربەخۆو نیشتیمانى بن؟تا لە ژێر
دروشمى چەمکى هاوڵاتیبون و شکۆداریەتى خەڵک و خاکدا ببنە ڕێگاو قوتابخانەیەک بۆ
پەروەردەو فێرکارى تاکەکانى نیشتیمان؟
لێرەدا پێویستە ئەوڕاستیە
بە کارەکتەرە سالارێت خوازەکان،سیاسیە نانیشتیمانیەکان،ڕۆشنبیرەحیزبیەکان،ڕێکخراوە
بەناومەدەنى وبە ناو نیشتیمانیەکان بڵێین،پێویست بوو لەکۆى کایە،سیاسى،ئابوورى،کارگێڕى،کۆمەڵایەتى،یاسایى و ڕۆشنبیریەکاندا،هەروەها لە کۆى کەرتە بەرهەمهێن و ئابورى
بەخشەکاندا،توێژینەوەى هەمەلایەنەى مەیدانیانە بکرایە،بەڵام بەداخەوە سەرەڕایى
بوونى هەزارەهاخاوەن بڕوانامەى بەرز لەو بوارانەدا،وە خاوەنى ئەو هەموو
بەناوپێشەنگە کۆمەڵایەتى و سیاسیانە،کەچى
جگە لەوتوێژینەوانەى ،کەبۆ مەبەستى وەرگرتنى بڕوانامە باڵاکان نووسراون،لە کرداردا خاوەنى هیچ
توێژنەوەیەکى زانستیانەى نیشتیمانیانە نین،هەر بۆیە لە بەردەوامى گەندەڵیەکان وسیاسەتە نانیشتیمانیەکان و نائۆقرەیە کۆمەڵایەتیەکان ،لە دوو زۆنى بۆنى خوێن و ناتەبادا گەیشتن بە ترسناکترین بێمتمانەى
و نائومێدیەکان .
لەخۆزگاکانى خۆشگوزەرانى و ژیانویستى و خەمى قوڵى نادامەزراوەى
نیشتیمانیەوە،بۆ وەڵامی پرسیارەکان دەتوانین ئاماژە بۆ راستیە تاڵەکان بكەین،كەتاوەكو ئێستا زۆرێک لەرۆشنبیرانمان،وەک زۆرینەى سیاسەتبازە
خۆژێنە بەرژەوەندخوازنەکان،نەیانتوانیوە ئازادانە و سەربەخۆیانە بیر لەمەسەلە نیشتیمانیەكان بكەنەوە، بەداخەوە تاوەكو ئێستاش بەشێک لە ڕۆشنبیران و خاوەن بڕوانامە بەرزەکان کە زۆرینەن لەسەر فرۆشتنی ووتەو وشەكانیان دەژین، پۆپۆلیستانە هێندەی كار بۆ خۆنواندن وتێركردنی بەرژەوەندیەكانیان
دەكەن ،نیو هێندە نەک هەر کار بەڵکو درکیش بە بەرپرسیاریەتیە مرۆڤایەتى و
نیشتیمانیەکان ناكەن،بەداخەوە لەسەر كەلتوری سیاسەتبازى پەروەردەکراون،كە
لەبنەڕەتدا لەژێر كاریگەری هزری سیاسی و سەربازى كەسانى تردا،بۆ
پاراستنى سالارێتیە تاقمگەرایی وخێڵگەراییەکان ،دژی خواستە
نیشتیمانیەکانئاڕاستە
کراون ، مانەوەش لە چوارچێوەی ئەو بیركردنەوەیەدا،واتاى خولانەوە لەنێو بازنە داخراوەکانى سیاسەتدا،کەلەشكستێكەوە بۆ شكستێكی تر و هەموو
شكستەكانیش وەک مێژویەكی قێزەونی پیرۆزكراوى خۆویستانە تۆمارکراون و دەکرێن،سەلمێنراویشە مێژووێک کەدژى بەرژەوەندیە
گشتیەکان بێت،ناتوانێت
ببێتە بنەمایەک بۆ بەرهەمهێنانی كەسایەتى تاک،كە لە ئەرک و بەرپرسیاریەتی قۆناغەكان تێبگات،هەروەها ناشتوانێت هزرێكی سیاسی باش و سوود
بەخش بەرهەم
بهێنێت،كە زادەی بەرژەوەندیەكانی نەتەوەكەی بێت، لە روانگەیەكی جیۆستراتیژی فراوانەوە
توێژینەوە لەسەر قەیرانە ئاڵۆزەكانی نیشتیمانەکەى بكات!؟
,هەر وەک تەمەنى حوکمڕانیمان کە ڕۆژانە،لە برى پرۆژە چارەسەریەکان،زۆرێک
لە سالارێتخوازان و وڵات
فرۆشان و بازرگانانی مەسەلە نیستیمانیەكان وەک قارەمان و پاڵەوان وێناو
وەسف کراون و دەکرێن.
بەداخەوە
بێهێوایی هاونیشتیمانیان لە سیاسەتبازان،بەناوڕۆشنبیرە
نیشتیمانیەکان،خۆژێنە بە ناوخاوەن بڕوانامە بەرز و بەناو پێشەنگە کۆمەڵایەتیەکان،وایكردوە هیچ باوەڕییان بەم شێوازە
حكومرانی و پەروەردەى تاک بۆ باشبوون و پێشکەوتن نەمێنێت،چونکە سێ دەیەیە
تاکە بەشمەینەتەکانى نیشتیمان لە بەردەوامى درۆ و دزى،گەندەڵى و خیانەتدا،هەست بە زوڵم وستەم،ناڕونى و
ناتەبایی دەكەن
و ژیان لە نا نادادی ونائارامدا دەگوزەرێنین،ئەمەش ئەو دەرئەنجامەیە،کە تەمەنێکە
زۆرێک لە ڕۆشنبیرانمان بە وێنەى سیاسەتبازان بەرامبەر بە مەسەلە نیشتیماکیەکان بێباک و خەمسارد بوون،
دەمێ ساڵە ئێمەو مانان لەدەرەوەى ئەجێنداى حیزبایەتى
دەنووسین و هاوار دەگەین،گەرپێکەوە دوور لە بەرژەوەندی حیزبی وکەسیەکان بەیەک دیدو تێروانین بەرژەوەندی باڵای ئەم
نیشتیمانە نەپارێزین درەنگ یان زوو دەرئەنجامێكی خراپ لەپێشمانە.
دوا ووتە ئەمانە ودەيان خەم و نەریتى
داهێنراوى تريش ڕۆژانە لە ڕوخسارى نائومێدکراوى تاکەکانى نیشتیماندا، پێمان دەڵێن، ئێمە وەک
مرۆڤ پێویستمان بەپەروەردە و پێشکەوتن و بنیاتنان وژیانێکى شایستەیە،تا نەوەيەكى
وابەستەبە بە شکۆدارى خەڵک و خاكەوە بۆ ئيستا وئايندە بكەینە ديارى نيشتيمان،ئێوەش
وەک پێشەنگە سیاسى،کۆمەڵایەتى،پیشەیی و ڕۆشبیریەکان پێویستە هەر نەبێ لەبەر شكۆى خۆتان رەحم بە درووشمە مرۆڤایەتى و نيشتيمانى وپیشەیەكانتان
بكەن،تا لەئیستاو ئايندەدا مێژوو بە رەحمەوە باستان بكات؟!