سیاسەت لە پێوەرەکانى زانستەوە !!
7/19/2023 12:09:00 PM
ئەحمەد حەمە ساڵح
بەدرێژاى
مێژوو لە جەنگە جیهانیەکانى سەدەى بیستدا،ولەکوردستان و لەم هەرێمەشدا،لەداگیرکارى
و بەرگریدا ،دەیان ملیۆن کەس لەلایەن ئەوسەرکردانەوە لە ناو بران،کەدیکتاتۆریانە
وشەڕەنگێزانە،ئایدۆلۆژیاو ئەجێندایەکى سیاسى و سەربازى تایبەت بەخۆیان
پەیڕەودەکرد،لە ئیمڕۆشدا لە هەر سنورێکى فەرمانڕوایەتیدا،کە شکۆداریەتى خەڵک وخاک
کەوتە بازنەکانى ترسەوە ، ئەوە پێناسەیەک نەماو نامێنێتەوە بۆ سیاسەت
لە پێناو بەرژەوەندى گشتیدا.
سیاسەت هێندە قوڵ و ئاڵۆزە،کە ناتوانرێت
بەهێڵکارییە ڕووگەش وسادەکانى ئایدۆلۆژیا جیاوازەکان پێناسە بکرێت،جونكه دەرئەنجامى نەرێنى ولاوەکى لێدەکەوێتەوە،کەواتا بۆئەوەی
بەشێوەیەكی زانستی لە سیاسەت
بدوێت،پێویستە ئەوە بزانین، کە زانستی سیاسی زانستێکی کۆمەڵایەتییە،لەپێناو دابینکردنى خۆشگوزەرانیەکان ودڵنیاییە نیشتیمانیەکان،لەچالاکییە
سیاسییەکان ،بیرە سیاسییەکان وکردە سیاسییەکان دەکۆڵێتەوە،
ڕاستیەکى
سەلمێنراویشە،کەلە بوارە مەدەنى وسەربازیەکاندا،ڕێگاکانى
سیاسەت
کردن بریتین لە،تواناى یەکخستنى ڕاوبۆچونە جیاوازەکان ،بەشدارى پێکردنى هاوڵاتیان،كەسایەتی
سەرکردەوكاربەدەستان،وەرگرتنى ڕایگشتی،توانای بڕیاردان، لێبوردەیی و متمانە،نەرم
ونیانى وتوندوتیژی،دەرونزانى وپروپاگەندەو.....هتد،ڕێگاکان لە ڕاستگۆیدا بۆ خزمەتى مرۆڤایەتى و نیشتیمان
بن،یاخود لە چەواشکاریدا بۆ سەپاندنى
سالارێتیەکان،بێشک بۆ هێنانەدی ئامانجێكی دیاریكراون،کەواتا جۆرێكن لە كاری سیاسی،
بەڵام کام جۆرو شێوازو ڕەفتارى سیاسى،ئەمەبۆ خۆى پرسیارە گەوهەریەکەیە.
لەم سەردەمى کرانەوە
و دونیا بینییەدا،کە
تێگەیشتنى زانستیانە لە چەمکەکانى هاوڵاتیبون
و نیشتمانیبون هەبێت،و لە ژێر چەترى دیموكراسى ئایدۆلۆژیای
ئایدۆژیاكان،سیستەمی
پەرلەمانیش باشترین سیستمی حوكمڕانی بێت،ئەى چۆن لێرەو لەوێ تاکڕەوانە حیزب وکارەکتەرە سیاسیەکان خۆیان
بەخاوەندار و بڕیاردەری هەموو كایە،سیاسی،ئابوری، كۆمەڵایەتی،سەربازی،
ياسایی,ڕۆشنبیری وڕاگەیاندن و.......هتددەزانن،نزیکترین و ڕوونترین نمونە وەک ژیانى
سیاسى دەیان ساڵەى لەمەڕئێمە،کە بە لادان لە ئامانج وپرەنسیپ
وئەخلاقە سیاسییەكان،هەروەها بە لاوازیی دەزگاكانی كۆمەڵی مەدەنی وسەپاندنى سالارێتیەکان وپێداگری
و بەردەوامیدان بە نادامەزراوەیى وناشەرعییەتی حوكم ،بوون ودەبێتە قۆناغێكی ترسناک لە نازانستیبون و گەندەڵی
سیاسی، ئەمەش واتاى مانەوە لە چواچێوەیەکى بەتاڵ
وخولاندنەوە لە نێو بازنە داخراوەکاندا.
بێکومان لە سیاسەتى ئابوریشدا
نزمیی لە ئاستی وەبەرهێنان،ناڕۆشنی لە داهات وخەرجیەکان،لاوازی ژێرخانی ئابوری،دیاردەى
بێكاری و هەژاری،بەهەدەردان،درۆ ودزی،تەزویر وساختەكاری،لە هەرسیستەمێکى
حوکمڕانیدا هەبێت،ئەوەواتاى لادان لەیاساو لاوازی لە جێبەجێكردن،کت و مت وەک
ژیانى سیاسى لە مەڕ ئێمە،کە لە نەبوونی سیاسەتی ئابوریدا هێزو تواناكان
لەکارخران و کەرتە ئابورى بەخشەکانیش سست کران،هەر بۆیە هەنگاوەكانی گەشەو بنیاتنان
پڕ ئەگەر و كۆسپ و تەنگەژە کران .
لەدیوێکى ترى بەڕێوەبردندا،لەپێشێلكاریە یاساكان
و پشتگوێخستنی پرەنسیپە كارگێڕی وكۆمەڵایەتیەكاندا،كە كۆدەنگی لەسەر
بوونی توندڕەوی وتاكڕەوی،قۆرخکارى و بەرژەوەندخوازى،خزمایەتی وناوچەگەری،حیزبایەتی ودەستەگەری،بەفیڕۆدانی
كات وتوانا،ناهاوسەنگی لە پەیوەندییە فەرمی ومرۆییەكان،بوونە دیاردە ئەو دەمە بێپلانی
لە ڕێكخستن وچاودێری و لێپرسینەوە ،دەبنە قۆناغێکى ترسناک،وەک ئیستاى ئێمە کە پاراستنی
بەرژەوەندییە کەسى وتاقمگەرایی
و خێڵگەرایەکان،جێگەی
پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانى وگشتیەکانى گرتۆتەوە.
کەسياسەتمەداران بەدەكمەن پەیڕەوى لە
ئایدیاکانى زانستى سياسى بکەن،ئەوەکەمتەرخەمی،ناكۆكی،دەمارگیری،توندڕەوی، تاوان،بێدادی،
نزمی هەڵسوكەوتی پیشەیی،گوێنەدان بە مافە گشتیەکان،بڵاوبوونەوەی رق وكینە،هەژاری،نائارامى،تێكچوونی پەیوەندییە
كۆمەڵایەتیەکان.....هتد، دەبنە هۆكاری نزمبوونەوەی ئاستی ڕەوشت و ویژدان،کە
بەدئەخلاقیەتە بەرامبەر بە بەها پیرۆزە مرۆڤایەتى و
نیشتیمانیەکان.
تەنهاڕێگە بۆ دەربازبوون لەکێشە کەڵکە بووەکان،پەروەردەکردن
وڕۆشنبیرکردنى هاوڵاتیان و سەرکردە و پێشەنگە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانە،کە کۆتایی بە گەمەو فەوزا سیاسى و کارگێڕیەکان بهێنن، ئەمەش بە لێکۆڵینەوەى زانستى سیاسى و بەشدارى سیاسى و
سەقامگیرى سیاسى و کۆمەڵگایەکى ڕێکخراوى سیستەمدارى کارگێڕى بینادەکرێت، نەک
کات کوشتن و درێژەدان بە سیاسەتی سالارێتخوازانانەى نانیشتیمانیانە.