337وتار

ئینتیمابوون چۆن و بۆ چى؟

8/19/2023 4:35:00 PM
ئەحمەد حەمە ساڵح

ئەگەرئینتیما په‌یوه‌ستبوونێكی روحی‌و مه‌عنه‌ى،خێزان،کۆمەڵگا،نه‌ته‌وه‌ونیشتیمان بێت‌،بێشک به‌رهه‌می ،فراوانى بیر و هزر، هوشیاری فیكر و پێکەوەیى، ڕۆشنبیرى کۆمەڵایەتى،هه‌ڵوێستى‌نیشتیمانى و تێڕامانى‌جیهانبینیه‌.

ئەگەرئینتیماى نیشتیمانش بەشداریى هاوڵاتیان بێت لەبەڕووبەڕووبوونەوەی كێشەوقەیران و مەترسیەکان،ئەوە لەنەمانى کۆى جیاوازیەکان،دەستەبەرکردنى خۆشگوزەرانیەکان،یەکترقبوڵکردن،چەسپاندنی چەمکى هاوڵاتیبوون و پەروەردەیەکى سیاسى وکۆمەڵایەتی گشتکیرەوە،هەنگاوى بۆ دەنرێت، لە خێزان و ژینگه ‌وكۆمەڵگادا‌،لە ڕێی پەیوەندییە دروستەكۆمەڵایەتیەكان و دامەزراوە کارگێڕیە نیشتیمانیەکانەوە ڕۆحییه‌تی ئینتیما به‌هێزدەکرێت.

ئەوبۆ چوونەڕاستە،کە دەوترێت بۆتاک وکۆمەڵ،ڕۆحیەتى ئینتیما هەرلە سەرەتاى ژیان ودەستپێکى بەڕێوەبردنەوە لەبیروهزرى هەمواندا دەچێنرێت،کەواتا بۆ پەرەپێدان و بەکردارکردن ڕۆڵی خێزان،حکومەت وڕاگەیاندن،لایەنە سیاسیى و پەروەردەییەكان پێویستیەکى تەواوکارین،کە ئینتیمابایەخداربکەن وگرنگیەکەى بۆ بەرژەوەندى گشتى وپاراستنی ئاسایشى نیشتیمانى جێگیر بکەن.

ئینتیما بۆ نیشتیمان لە گرنگترینی بەها مرۆییەکانە،كە دەبێ دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان،پەروەردەیەكان و نیشتیمانیەکانله‌ ڕێی داڕشتنی ستراتیژ و پلان و به‌رنامه‌ی کرده‌یی تۆکمەوە بەتەنگ دروستبوون و گەشەكردنییەوە بن،لەئیمڕۆى دونیابینیدا،بە دامەزراوەیی پایەکانى حکومەتدارى،ڕۆشبیریەتى کۆمەڵایەتى،سەروەریەتى دەستور  و یاسا،چەسپاندنى چەمکى هاوڵاتیبوون و ڕاگەیاندنە نیشتیمانیەکان،كاریگەری بەهێزیان هەیە لە دروستكردن و بنیادنانی كەسایەتیی تاکى مرۆڤویست و نیشتیمانى.

کە هاوڵاتیان بۆبەردەوامى مافە شارستانی،سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان پێویستیان بە نیشتمان بێت،ئەوە وەک بەلەمێک لە نێو شەپۆلەکانى ململانێدا،نیشتمانیش بۆ مانەوەو بەردەوامى پێویستی بە سەرنشینەکانیەتى،ئەم هاوکێشەى ئاوێتەبوونە، دەبێت وا لەپێشەنگە کۆمەڵایەتى،سەرکردە سیاسیەکان وکۆى هاوڵاتیان بكات،کە ڕاستگۆیانە،سۆزدارانە و یاسایانە،بە ئاراستەفكری و ڕۆشنبیریە کۆمەڵایەتیەکانەوە،کۆک و تەبا و یەکگرتوبن،بەکردار وەلاى نیشتیمانى پێش وەلائە حیزبى وکەسیەکان بخەن.

لەفەرمانڕەوایەتیدا ئینتیما بۆ شکۆدارى خەڵک و خاک ڕێژەی نەگۆڕە،هەر بۆیە فەیلەسوف سۆقرات دەڵێت:ڕاستترین ڕێگا بۆ ئەوەی ئاسودە بژیت،كردارو ڕەوشتی چاک پیشان بدە،هەروەها بیرمەند ئەبراهام لنكۆڵن دەڵێت :بە هێزترین خۆشەویستی هی نیشتمانە،کەواتا پێویستە بەكۆدەنگی وكۆ ڕەنگیەوە لە ژێر چەتری نیشتیمانیبون و هاوڵاتیبوندا،سیاسەتە شێواو و سواوەکەى حیزبایەتى،چەواشەكاری ئازادى،دەمامکدارى دیموکراتى،نانیشتیمانیبوون،خێڵگەرایی وتاقمگەرایی ،کە هۆکارى بەردەوامى کۆى قەیرانەکانن ،بگۆڕدرێن بە سیاسەتی شکۆدارکردنى خاک و خەڵک .

ئەگەر ڕۆشنبیران ئەوانەى دژى شکاندنى شکۆى خاک و خەڵکن لە ئیستادا پەردەوازە و کەمینە بن،نابێت هەرگیز دەستبەداری پەیامە مرۆڤایەتی و نیشتیمانیەكان بن،تا لەپێناو ئاشتەوایی نیشتیمانی گۆڕانكاری بەئەقڵیەتە نامرۆڤایەتى و نانیشتیمانیەکان ئەهێنرێت،وەک چۆن لەپێناو ئازادی،دادوەرى،دیموكراتی وحكومەتداری مەدەنی نیشتیمانى،پەردەى ڕەشى نایاسایی، نازانستی ،نادیموکراتى و نانیشتیمانیەکان هەڵماڵدران،ئاواش لە ژێر چەتری نیشتیمانیبون و هاوڵاتیبوندا،دەرگا داخراوەكانی سیاسەتى ئابوری،کارگێڕى و کۆمەڵایەتیەکان ئەكرێنەوە.

ئەو كاتەی وەک ئیستاى ئێمە،تاک ئینتیمای بۆ نیشتمان و خاكەكەی لەدەست دەدات،بەهای ڕاستی و دادپەروەری و ئامانجی گشتی،هیچ بوونێكی نامێنێت،بەداخەوە وەک دەبینین،لاى حزبەكانمان گوتاری كوردایەتی و نیشتیمانیان، تەنها وەک بانگەشە لە ئەدەبیاتیاندا دەردەكەوێت،گوێڕایەڵی (وەلاء)ی خێڵگەرایى و تاقمگەرایی، وای لە حیزبەکانمان كرد،به‌رامبه‌ر بەو هه‌موو کوشتو بڕ و توندتوتیژییانه‌ی لەڕابردو وئیستاشدا لە سه‌ر خاک و وڵاتمان ئه‌نجام درا و دەدرێت،چاوداخەن و گوێیان كەڕكەن.

کاتێک کە بیرى سیاسەتى خێڵگەرایی وخۆسەپاندن تێكەڵ بە هەموو کایەکانى حیزبایەتى و حکومەتدارى کرا،دەرئەنجام وەک لاى خۆمان كۆمەڵگا بۆ هاوسەنگى هێزەى خۆسەپاندن دابەش کراو دەکرێ،تاکەکان بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان، لە لایەن ئەو لایەن و فڵان و فیسار و ده‌سته‌وتاقمەوە،کۆیلە ئاسا پابەند و بارمتەكراو دەکرێن،ئەمەشلە بازنە گەورەکەى نیشتیماندا،تێشكان و هەستكردنە بە زوڵم وستەم،کە هیچ مانایه‌ک بۆ هاووڵاتیبون و ئینتیماى نیشتیمانى ناهێڵێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن