دیسانەوە لە ژێر چەترى سالارێتیەکاندا!
2/17/2021 2:42:00 PM
574 جار خوێندراوەتەوە
ئەحمەد حەمە ساڵح
بەداخەوە جارێکى تر ئەو
ڕاستیە سەلمێنرایەوە،کە ئیمڕۆش لە نیشتیمانى ئیمەدا،هەر به‌بۆنی‌خوێن و
بوغز و رق و قینى ره‌نگه سالارێتیه‌كانەوە، هەنگاوى بە ناونیشتیمانى و
بەناوئازادىو بەناودیموکراتى دەنرێت،له‌و رۆژه‌وه‌ی كه ناکۆکیەکان له بازنه‌کانى دژایەتى وقۆرخكاری و سەپاندنى سالارێتیەکاندا
درێژه‌یان به چه‌واشه‌كاری ئازادی و ده‌مامكداری دیموكراتیدا،خوازیارانى
سالارێتى بە ڕەنگەجیاوازەکانەوە پێمان ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین له سایه‌ی ئێوه‌دا
پارێزراوین،ده‌بێت بڵێین،لە ژێر چەترى سالارێتیتاندا،گەندەڵیەکان و یاساشکێنیەکان
وشکاندنى شکۆکانى خاک و خەڵکتان ره‌وایه.
لای خوازیارانى سالارێتى خوێن پاڵه‌وان دروستده‌كات،بوغز
و رق وقین لاپه‌ڕه‌كانی پەروەردە وئه‌ده‌ب ویاسا ده‌نه‌خشێنێت، ئاخر دەمێ ساڵە و
هاوار دەکەین كه لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌ده‌ب و په‌روه‌رده‌ی نیشتیمانی له‌ڕەنگە
سالارێتیەکان هه‌ڵبكێشرێت سه‌رئه‌نجام ئه‌ده‌ب و یاسا و په‌روه‌رده‌یه‌كی
بێ روناكی نیشتیمانی به‌رهه‌م ده‌هێنرێ، ئاخر كه به خوێن جوگرافیای ناوچه‌گه‌رێتی بنه‌خشێنرێ
و بە بۆنى خوێنیش مێژووی سالارێتیه‌كان تۆماربكرێ،ده‌رئه‌نجام وه‌ك بینرا نرخ و
بەهاى مرۆڤبوون و نیشتیمانیبونیش ده‌گه‌نه سه‌ودا سه‌ری سالارێتیەکانەوە.
له تێرنه‌بونی بۆنی خوێن و لە فراوانبونى بازنەى
سالارێتیەکان و له حه‌زی شكاندنی كۆی شكۆكاندا،حیزبه ته‌قلیدیه‌كان لە
ناوخۆدا به‌رده‌وام به دوای په‌یداكردنی دوژمنى وەهمى و فراوانكردنی بازنه‌كانی
دژایه‌تیدا ده‌گه‌ڕێن،بەردەوام بیر‌و هۆشیان،ده‌م و ده‌ستیان له خوێنی قوربانیه‌كان
و له تاڵانی نیشتیمان و له بێویژدانی مرۆڤبوندا غه‌رقی ده‌ریا لیخنه‌كانی‌گه‌نده‌ڵی
و چه‌واشه‌كاری ده‌بن.
ئاخر لالۆی ناڕۆشنبیری حیزب و نا یاسایى وپێشه‌نگه
نانیشتیمانی و نامرۆڤایه‌تیه‌كان، ئه‌م سه‌رده‌مه كه ترۆپکی گه‌شه‌ی
داهێنان و دیموكراتی و جیهانگیری و ئازادی ودادپه‌روه‌رێتیه، پێویستە ئێوەش
وەک کەسایەتیە ڕۆشنبیرە نیشتیمانیەکان لە دەرەوەى حەزە سالارێتیەکاندا لە خۆتان
بپرسن،ئەرێ بە درێژایى مێژوومان لە بازنەى فاکتەرە ناوخۆیەکانماندا کێ
هۆکارى دواکەوتن و تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی و نەتەوەیمان بووە ؟
لێرەدا لە بەر ئەوەى کە
زۆر وتراو نەبیسترا،لە ڕەوشى ڕابردووى هۆکار و کاریگەریەکانى سوتماککردنى خاک و ئەنفال
و ڕاگواستن نادوێم کە لەلایەن بەعسیەکانەوە بە هاوکارى سەرۆک جاش وخۆفرۆشەکانى
دوێنێ و بەناوکراوە قارەمانەکانى ئیمڕۆ وە ئەنجامدرا ،هەروەها لە ڕەوشى ڕانەبردووى
یەکترقبوڵنەکردن و دژایەتیە ناوخۆیەکان و تاڵانکارى و گەندەڵیەکان و نەبونیەکان و
نائارامیەکان نادوێم،کە لەبازنەى
بەردەوامى دژایەتى و حیزبایەتى و سالارێتیەکانداچییان بە پیرۆزیەکانى نیشتیمان و
شکۆدارى خەڵک نەکرد.
لێرەدا تەنها ئەوەندە بیردەخەمەوە کە بڵێم ھۆکاری
دواکەوتن و پاشەکەش و تێکدانى ئاسایشی نەتەوەی و نیشتمانیومەترسیەکانى ئاسایشى
خۆراک و ناشیرینکردنىپێگە سیاسى و کارگێڕى وکۆمەڵایەتیەکان و نائومێدى لە
حیزبایەتى و حکومەتداریشدا، ئەو هەموو نائارامیەکەرۆژێک لە بازگەکان و ڕۆژێک لە سەرشەقام و لە
ناومۆڵ و ڕۆژێک لە شوێنەگشتیەکان و لە ژوورە نەهێنیەکان ،ڕۆژێک لە هۆڵەکانى دادگادا
ڕوودەدەن،ئەو هەموو نا ڕۆشنى و نادادییە کە لەکۆى کایە سیاسى و کارگێڕى و
ئابوریەکاندا،لە ژێر چەترى سالارێتیەکاندا بەرامبەر بە شکۆى تاک و سەروەرى یاسا و
ئازادى ئەنجام دەدرێن. نەک ئەوەى کەلە ژێر چەترى چەمکى
هاوڵاتیبوون و مرۆڤویستى و نیشتیمانیبوندا،کە رۆشنبیران و چالاکەوانانلەپێناو دیموکراسى
ڕاستەقینەو ئازادی و سەروەرى یاسا و داخوازیەکانی خەڵک و ئامانجە نەتەوەی و نیشتیمانیەکاندا
خەباتى بۆ دەکەن و بە بەهێنى و بەئاشکرا دەنگ ھەڵەدەبڕنو لە پێناو شکودارى خاک و
خەڵکدا،قسە لەسەر نادادیەکان و نائارامیەکان ونەبونیەکان و مەترسیەکان و هەڵوێستە
نانیشتیمانیەکان دەکەن.
ئایندەش سەلمێنەرى ئەو ڕاستیە
دەبێت کە کام لەم دوو بەرەى سالارێتى و دژە سالارێتیە،براوەى نیشتیمانى و
مرۆڤایەتى دەبن.