لە درۆ وە بەرەو دابەشبوونێکى ترسناک!؟
11/29/2020 1:28:00 PM
ئەحمەد حەمە ساڵح
نەک هەر بە تەنها لە تەمەنى حکومەتداریەوە،بەڵکو لە قۆناغى
خەباتى شاخیشدا،وەک بیرەوەریەکان دەگێڕنەوە،کارى پێکەوەیى و یەکترقبوڵکردن بوونى
نەبووە،لە تەمەنى بەناوحکومەتدارى وتایبەتتریش لەعێراقى دواى بەعسیەکانەوە ،هەتا ئیمڕۆش
لە بەردەوامى نائارامى و ناتەبایەکانەوە،پەیام و بەڵێنە نیشتیمانى وخۆشگوزەرانیەکان
نەبونەچەترى کۆکەرەوە و پارێزەرى شکۆدارى خاک و خەڵک،لە هەر قۆناغێکداوەک بینراو
دەبینرێت،لە ناپەروەردەیى و نا ئامادەسازیەکانەوە،لەخولانەوە لە نێو بازنەىسیاسەتە
نانیشتیمانیەکان و لە داهێنانى پلە بەندى هاوڵاتیان و سەپاندنى بێکارى و قۆرغکارى
و تاڵانکارى و هەژارکردنى کۆمەڵگاوە،دژەکان لە پێناو سەپاندنى سالارێتیاندا چەواشەکارانە
لە پێشبڕکێدا بوون،تا بە هەموویانپەتى درۆ یان کردە گوریسى درۆ،ئەوەتا ساڵانێکە
هەر بە درۆ خاکمان ئازادە و بەدرۆ خۆشگوزەرانین و بەدرۆش دیموکراتى و نیشتیمانین، لەدرێژەى
ئەو ڕەوشانەوە، پەردە
لەسەر هەموو درۆکان هەڵماڵدرا ئێمە لێرە لە سنوور بەندیەکى ترسناکداین ،ئەوەندە ئازادین تا هەموو شتیکمان
بۆ ویست و قازانجى حەزە سالارێتیەکانبێت،ئاى نیشتیمانم لەو ڕۆژەوەى کە ئازادیان
خنکاند و دیموکراتى لەکەدارکراو یاساش کرایە ناونیشانێکى بێ ناوەڕۆک و وابەستەى
ئەم لاو لاش ڕەوایى بێدرا و خیانەتیش کرایەشانازى،ئیتر شتێک نەمایەوە ناوى ئینتیماى
نیشتیمانى بێت و حیزب و کارەکتەرە بازرگانە سیاسیەکان،بۆ زیادکردنىسەروەت و
سامانیان کەوتنە پێشبڕکێوە،لەنێو شکست و غەدرو خیانەت و خۆ دەوڵەمەند کردنەوە خۆبەپاڵەوان
کردنیشداهێنرا ،هەر بۆیە لە بەردەوامى ئەم شێوازە سواوە لە کارى سیاسیدا نەتوانراو ناشتوانرێت ڕابردوو
تێبپەڕێندرێت.ئەوەى ئیمڕۆ لە هەرێمدادەگوزەرێ ئەنجامى ئەو درۆ و دزی و غەدرو
خیانەتەیەکە دەیان ساڵە بەردەوامە،لەئیستادا و لە دەرئەنجامى کۆى ناڕونیەکان و
نادادیەکان و ناتەبایەکان و نائارامیەکانەوە،وەک چۆن بەکردار خاک و هێز و ئابوریمان
دابەشى سنورى دەسەڵاتە حیزبى وکەسیەکان کران، مەترسیدارانە لەزۆنىسالارێتیە حیزبى
وکەسیەکاندا،لەدەرەوەى چەمکى هاوڵاتیبووندا ،هاونیشتیمانیان دابەشى ئەم دوو چینەى
خوارەوە کراون
١- دەسەڵاتداران و دەوروبەرەکانیان،ئەوکارەکتەرە دەستڕۆیشتوانەن
کە خۆیان لە حیزبەکان وحکومەتدا دەبیننەوە،خۆپارێزن لە هەموو ئەرک و کارێکى
مرۆڤویستانە و نیشتیمانیانە، خۆژێن و مشەخۆر و گەندەڵگارن ،گەورەو بچووکیان
بەڕێژەى هەبووى جیاواز لەو پەڕى خۆشگوزەرانیدان ،سەرچاوەى داهات و بڕیار لاى ئەو
بازرگانە سیاسیانەیە،کە وەک خواى سەر زەوى وێناى حیزب وسەرۆکەکانیان دەکەن و
دەیپەرستن،ئەم کەمینەیە کە لە خەمى پاراستنى دەسەڵاتدان،چینە زاڵخواز و
خۆسەپێنەرەکانن کە خوازیارن تەواوى کۆمەڵگا بە کۆیلەکراوى بخەنە خزمەتى خۆیانەوە.
٢- هاوڵاتیانى ناحیزبى و زۆرینەیەک لەشوێنکەوتوانى
حیزبەکانن، بۆ گوزەران و خۆ بژێوى چاوەڕێى
ڕەحمەتى حکومەت و سالارێتیە کەسى و حیزبەکانن،کە ئاخۆ کەى سنورى ئازادیەکى
دەستەمۆکراویان بۆ دیارى بکرێ و چۆن جارێکى تر بخرێنەوە بەردەم کەمەکانى دیموکراسى،لە
بەردەوامى درۆى سیاسى و دزینى داهات و نا دادى و ناڕونى لە خەرجیەکاندا،لەبازنەى مەمرەو
مەژێدا گوزەرانیان لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەبرێ و بەپێى میزاجى دەسەڵاتداران
چاوەڕێى موچەو کار و جوڵەى بازاڕن،لاى ئەم زۆرینەیە کە چینە بەشمەینەتەکانى
نیشتیمانن ،مەبەستدارانە حەز و خولیاى هاوڵاتیبوون و نیشتیمانیبونیان بەڕێژەو
تێگەیشتنى جیاواز لە سستکردن و کاڵکردنەوەوە بەرەو نەمان و بیرچوونەوە دەبرێت.
لە ئیمڕۆى شانۆى شێواوى سیاسەتدا، ژیان وخۆشگوزەرانى
تاکە بەشمەینەتەکانى نیشتیمانلەکوێ و خۆشگوزەرانى درۆزانان و بازرگانە سیاسیەکان
لەکوێ ،لە بەراوردکارى ژیانى شاهانەى ئەوان و ژیانى مەمرە و مەژى هاوڵاتیاندا،تەنها
ئەوە ئاشکرابوو،کە ئەوان وەک بازرگانى سیاسى تێکۆشانیان بۆ سالارێتى خۆیان کرد،هەر
بۆیە لە برى چەمکى هاوڵاتیبوون،ویستى سالارێتى زاڵە، و لە نەبوونى هەیبەتى
حکومەتداریشدا هێز و پایە و پێگەى نیشتیمانیبوون دانامەزرێت، ئەوەى هەیە وەک
دەگوزەرێت سالارێتى حیزبى و ناوچەگەرى و تاقمگەرایە،و بێنرخترین شتیش بەلاى
دەسەڵاتە سالارێتیەکانەوە شکۆمەندى خاک و خەڵکەکەیەتى بەداخەوە لە ئیمڕۆى تەمەنێک لە خەبات و نزیکبوونەوە
لە سێ دەیەى حکومەتداریدا،درۆو دزى وەک کولتوورێک گەشەى
کردووە،سەردەمى زوو ئەگەر کەسێک دزییەک یان درۆیەکى بکردایە سزا دەدرا و ڕیسوا دەکراو بە چاوى سوک
سەیر دەکرا، کەچى لە ئیستادا دز و درۆزنەکان پیاوى دیارو کەسایەتى ناسراو
ماقوڵن،پێگەى تایبەتیان هەیەو ڕێزدارکراون.کە کارەکتەرە بە ناو سیاسیەکان،لە برى (
دەستەبەرى مافەکان و پەروەردەى کەسایەتى و بەدامەزراوەیى کردنى کۆى کایەکانى
حکومەتدارى و ئینتیماى نیشتیمانى و ئابورى بۆ بەرژەوەندى گشتى و........هتد)، ڕق و
شەڕەنگێزى و یەکترقبوڵنەکردن و بیرى یەکتر شکاندن و هەژارکردنى کۆمەڵگا و ناڕونى
لە داهات و خەرجیەکان و سەپاندنى سالارێتیەکان و....... هتد) بەردەوامیان پێدرا، تا
ئەو دابەش بوونەمەبەستدارە ترسناکە هێنرایە کایەوە، و ئیستاو ئایندەمانى لە ئەجێنداى
دەرەکیدا خرایە نێو تونێلە تاریەکانى حەزە سالارێتیەکانى ناوخۆوە.