وتار

بەڕێوەبردنی قەیران

1/21/2022 10:03:00 PM 695 جار خوێندراوەتەوە
ئەحمەد حەمە ساڵح

هاوکات لەگەڵ کرانەوە و پێشکەوتنە هەمەلایەنە جیهانەیەکاندا، لە ژمارەیەک ووڵاتاندا، بەهۆی ئاڵۆزیە ناوخۆیەکان و دەستێوەردانە دەرەکیەکان و دژایەتی بەرژەوەندیە گشتیەکان و هەژموونی سەرمایەداری و لوتکەبوونی سالارێتیەکانەوە ،ڕۆژانە کێشە و قەیرانەکان ،بوونەتە قسەو باسە گەرمەکانی ڕۆژ، کە سیاسیەکان، ئابوریناسان، کارناسان، پسپۆران و شارەزایان و کیرۆدەبوانیش، لە کۆمەڵگە هەژارکەوتوەکاندا، بەردەوام لێدوانى لە سەردەدەن، لەقسەی بەکرداردا کۆی ڕەوشە دژ بە نرخ و بەهاکانی مرۆڤبوون، پێویستی بە ڕوبەڕوبوونەوەی دروستە، ئەمەش لەڕێگەی داڕشتنی پلان و نەخشە ڕێگەی کاری کرداریەوە دەبێت، کە پێی دەوترێت بەڕێوەبردنی قەیران.

لە لای ئێمەش سێ دەیەى حکومڕانیە، قەیرانە ناوخۆیەکانمان مەترسیدارانە تووشى شپرزەیى سیاسى، کۆمەڵایەتى، ئابورى وکارگێڕى کردوین، کێشە و قەیرانەکانمان دەستپێکیان هەبوە و کۆتاییان نییە، بە کەڵکەبونى قەیرانەکان و فراوان بونى بازنەى سالارێتیەکان و تەسلیمبون بە ئەجێندا دەرەکیەکان و مانەوە لە ڕەوشەکانى چەواشەکارى و دژایەتیە ناوخۆیەکاندا، لە کۆى کایەکاندا گوزەرانمان بەردەوام خولانەوە بوە لە نێو بازنە داخراوەکاندا،ب ەداخەوە لە بازنەکانی مەترسى و دەرفەتدا، لە بری بەڕێوەبردنی قەیرانەکان، لەئیستادا بە قۆناغێکی پڕ لە تەنگەژەو کێشەو بێمتمانەی و نائومێدیدا تێپەڕدەبین .لەدەرئەنجامی  (قەیرانە دارایەکان وکەمی و نەبوونی خزمەتگوزاریەکان و سستبوونی کەرتە تایبەتە بەرهەم بەخشەکان وتەنگەژە سیاسیەکان و مەترسیەکانی ئاسایشی ئاو،خاک،خۆراکەوە)، نەبوونی متمانە لە نێوان لایەنە سیاسیەکان وقەیرانی متمانە لە نێوان خەڵک و حکومەت خودی ناوخۆی حیزبەکان و کێشە و بێمتمانەی هەر دوو حکومەتی ناوەند و هەرێم وسەروەرنەبوونی یاسا و دەستێوەردانە دەرەکیەکان و فراوانبوونی بازنەکانی گەندەڵی و زاڵخوازێتی، ترسناکانە بوونە هەڕەشە لە سەرچەمکی هاوڵاتیبوون و ئازادی و دادوەرێتی، لەم ئاڵۆزیانەوە لە بەردەوامی نا ئەخلاقیەکانەوە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەر قەیرانەو قەیرانی گەورەتری بە دای خۆیدا دەهێنێ و بازنەکانی ستەم و نادادی و نائارامیەکانی فراوانترکردوە.

زۆرن ئەو بیرمەند و زانا و شارەزایانەی کە پێناسەی چەمکی قەیران،تەنگژە،کێشە،ئاریشەیان،کردوە لە کۆی باس و پێناسەو شیکردنەوەکاندا،لە چەند خاڵێکدا وەک پێناسە باسێک لە قەیران دەخەینەڕوو:

قەیران ڕووداوێکی کتوپڕی مەترسیدارە.
هەندێ جاردەکرێت پێشبینی بکرێت و بە پلان ڕێگە لە روودانی بگیرێت.
لە پەکخستنی کارو چالاکیەکاندا دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە هاوڵاتی و دەسەڵات
هەڕەشەیە بۆ سەر دامەزراوەکان و گەشە کردن و مومارەسەی چەمکی هاوڵاتیبوون
لە هەر سیستمێکی حکومەتداریدا ڕووبدات هەڵەو کەموکوڕییەکی کارگێڕی و یاسای وتەکنیکییە.
ڕووداوێکی مەترسیدارە کاریگەری لە سەر ئاسایشی مرۆڤ و ژینگە دەکات.

لەو خاڵبەندییەی سەرەوە دەکەینە ئەو ڕاستییەی کە، قەیران نەک بە تەنها هەڕەشەیە،
بەڵکو دەرفەتێکیشە بۆ ڕاستکردنەوەى هەڵە سیاسیەکان و لارییە کارگێڕیەکان،ئەم بیرخستنەوەیە بۆ هەموان و تایبەتتر بۆ حیزبە سیاسیەکان و حکومەت و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنیە،
تا لە خۆیان بپرسن،ئایا  تا چ ئاستێک زانیارى و شارەزاییان لەدۆخە قەیراناویەکاندا هەیە و ناوەڕۆک و هۆکار و کاریگەرى هەر یەک لە قەیرانەیەک لەدواى یەکەکان چۆن پێناسە دەکەن ؟            

لێرەدا تەنها بۆ خوێندنەوە و شیکردنەوە، به‌ پشت به‌ستن به‌ڕاستیە مێژوییەکان ده‌توانین ئەوە بڵێین، لەنیشتیمانی ئێمەدا لە ژێر چەترى سالارێتیە حیزبیەکاندا، نایاسایانەو نادیموکراتیانە و نانیشتیمانیانە حوکم کرا، بۆیە لەفراوانبونى بازنەى گەندەڵیەکان و قەیرانەکانەوە، بەردەوام بازنەکانى نائومێدى و نائارامى و بێمتمانەیەکان لە فراوان بوندا بون و دەبن .



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ