911وتار

خولانەوە لە نێو بازنە داخراوەکاندا!

7/4/2020 5:49:00 PM
ئەحمەد حەمە ساڵح


بە ئاوەڕدانەوەیەکى خێرا بە مێژوودا و لە بازنەى بەراوردکاریدا دەگەینە  ئەو ڕاستیەى،کە ئەوەى لە ئیمڕۆماندا دەگوزەرێت لە بازنەى بۆ ماوەیى ئەقڵیەتى سالارێتیە جۆراوجۆرەکاندا،بەردەوامى بیر وکار و هەڵوێستە نا نیشتیمانیەکانە.                                    لە سەردەمى فراوانخوازى و فەرمانڕەوایى بەریتانیەکاندا، بۆیان دەرکەوت لە کوردستاندا نەک هەر نوێنەرایەتیەکى یەکگرتووى  نەتەوەی کورد بوونى نیە، بەڵکو ئەوەی هەیە تەنها هێز و نوێنەرایەتى خێل و عەشیرەت و بنەماڵە دژ بە یەکەکانە،کە تواناى یەکترقبوڵکردن و کارى پێکەوەییان نیە،بۆیە ئینگلیزەکان لەو بڕوایەدا بوون کە کوردەکان توانای خۆ بەڕێوەبردنیان نیە،هەر واش بوو  لەو زەمەنەدا هەر سەرۆک خێڵ و عەشیرەت و حیزبێک خۆی بە شەریف پاشایەک دەزانێ،بەداخەوە هەتا ئیمرۆش هەر لەو بازنە داخراوانەدا ماوینەتەوە،بەردەوام بەهۆکارى لاوازى بیرکردنەوە نیشتیمانیەکان و لە بەهێزى کۆى فاکتەرە ناخۆیەکانەوە شکست لە دواى شکست بوون و دەبنە تۆمارێکى پڕ لە شەرمەزارى مێژوویى نەتەوەیمان،بەدرێژایى مێژوو ئێمە قەد وانەمان لە شکستەکان  وەرنەگرت و وەرناکرین،بەناو پێشەنگە سیاسیەکانمان لە بازنەى سالارێتى و تاقمگەرایەتى و بیرى یەکترسڕینەوەدا ،نایەنە دەرەوە هەربۆیە بەردەوام لە بوغز و رق و قیندا بە بۆنى خوێنى یەکتری مەستن و خەرقى نێو درۆ دزى و غەدرو خیانەتن، ئاى نیشتیمانم لە ڕابردوویەکى تاڵ و ئیستایەکى فەرامۆشکراو و ئایندەیەکى نادیارەوە،هەتا بدوێین زامەکانت فراوان و قوڵترن ،بەئازارو پڕ سوێترن، ئەوەتا لەم بەشە بەناو ئازاد و حکومەتى نانیشتیمانیەى ئیمڕۆماندا
- پارجە زەویەکی ئازادمان نیە تێیدا بژین و بنێژرێن،لە دواى جەنگى جیهانى دوەمەوە کە قوناغى دوەمى دابەشکردنى کوردستان ئەنجامدراو تورکیاى دواى عوسمانیەکان و هەردوودەوڵەتى عێراق وسوریا دروستکران،هەتا ئیمڕۆش وەک سەردەمى میرنشینەکانە ،ئەم هەرێمە بەناو ئازادە بچوکمان،هەر رۆژەى لە ژێر پۆستاڵی سەربازی وڵاتێکدایە.
- لە جیاتی سەرۆک وسەرکردەو ڕابەری خوێندەوارى نیشتیمانى،هەندێ لە سەرۆک (خێل و عەشیرەت وبنەماڵە)ی نەخوێندەوار و  بەناو خوێندەوارمان هەیە،ئەوانیش لە ئاست بەڕێوەبردنی ئەو هەرێمە بچووکەماندا نەبون و نین.
بەداخەوە پێشەنگ و كاره‌كته‌ره‌ سیاسى و ده‌سڕۆیشتوه‌كان له‌ بازنه‌ی‌ به‌رژه‌وه‌ندخوازیاندا،مه‌ودا به‌ مێشكیان ناده‌ن له‌ ماندوێتی‌ خۆنواندن رزگاریان بێت و كه‌مێك له‌ پێناو ئیستاو ئاینده‌ی‌ نیشتیماندا بیربكه‌نه‌وه‌ وله‌ نێو چه‌مكی‌ هاوڵاتیبوندا خۆیان بدۆزنه‌وه.
مێژووى كۆن و نوێمان،یەک تۆمارەو جیاوازنیە،له‌بری‌ یه‌كڕیزی‌ نیشتیمانی‌، وابه‌سته‌ى‌ ئه‌ملاولا بەردەوامە،کە له‌لایه‌ك خیانه‌تی‌ نیشتیمانی‌ وله‌ لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ چه‌واشه‌كاری‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌،له‌بری‌ هۆشیاری‌ نیشتیمانى سالارێتیه‌ جۆراوجۆرەکان بەردەوامە و له‌ بری‌ په‌روه‌رده‌ و ئاوه‌دانی‌ و بنیاتنانیش،له‌ گوتاره‌كانی‌ یه‌كتر سڕینه‌وه‌ ودژایه‌تیه‌ ناوخۆییه‌كاندا، قه‌یرانه‌كان زۆرن و ئاسایشی‌ خاك و ئاو و خۆراكمان بەردەوام لە مه‌ترسیدا بون و دەبن،بەداخەوە ئەوەى هەر ناوى بێکردار بێت پیرۆزى خاک و شکۆدارى هاوڵاتیبونە، کە لە کۆن و نوێدا لە سوڕى ژیانى سالارێتەیە ناوخۆیەکاندا بەردەوامە،و مەترسیدارانە ژیانى سیاسى و ئیدارى و ئابوریمان لێوان لێوە لە نائارامى و ناپاکى ونادادى و نایەکسانى و ناڕوونى،ئەم ڕەوشە نەخوازراوە دژە ژیانویستى و دژە نیشتیمان ویستیە بەردەوامى خولانه‌وه‌یە له‌ نێو بازنه‌ داخراوه‌كاندا،ئەم هەرێمە لە بادینانە بۆ گەرمیانى بە خاک و خەڵکیەوە هەمو قوربانی دەستی سیستەمی سالارێتیە حیزبى و کەسیەکانە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن