وتار

بەزانستیبوونیان بەردەوامى سالارێتیەکان!!؟

8/3/2021 10:48:00 AM 678 جار خوێندراوەتەوە
ئەحمەد حەمە ساڵح

ئێمە کە سى ساڵە فەرمانڕەوایەتى خۆمان دەکەین هەتا ئیمڕۆش هەر لە ڕابردوودا ماوینەتەوە، ئەوەى گۆڕانکارى بەسەردا هاتووە ،تەنها شێوازى نوێى گەشەى سالارێتیەکانە، ئیمڕۆ هەر وەک سەردەمى شاخ،هەرگروپێکى سیاسى،میدیایى،ڕۆشنبیرى، ناوچەیى و خێڵەکى،لە فۆرمێکى بەگشتى کردندا ڕاستییە خۆ ویستیەکانیانلە چوارچێوەى پارادایمدا، بۆ پاراستنى بەرژەوەندیە کەسى و تاقمیەکانیانلێک دەدەنەوە.

لێرەدا پێویستە پێش چوونە  نێو کرۆکى بابەتەکە،وەک بیرخستنەوە و بۆ کەسانێکیش وەک زانیارى نوێ،ئەوە بڵێین کە،وشەی پارادایم سەرەتا لە سەدەی پازدەهەم، بە واتای سەرمەشقبوون  بەکار هاتووە ،کە پێیان وابووە لە ڕێگای فێرکردن و ڕاهاتنى تاک و کۆمەڵگاوە، لە بازنەیەکى هزری داڕێژراودا،سەر مەشقەکان بۆ خۆیان دەبنە چوارچێوەیەکى ڕوونى بێ قسە و باس،بەڵام لە نیوەى دوەمى سەدەى بیستەمەوە وشەی پارادایم تەرخان کرا بۆ نموونەی بیرکردنەوە لە هەر بوارێکی زانستیدا.

ئەم زاراوەیە بۆیەکەم جار لە ساڵی١٩٦٢،زانای ئەمەریکیتۆماس سامۆیل کۆهن(١٩٢٢-١٩٩٦ز) لەکتێبی(بونیادی شۆڕشە زانستییەکان)بەکاری هێناوە،کە بریتییە لە بەرپاکردنی شۆڕشێکی زانستى کە سەرلەبەری تێڕوانینی مرۆڤ بۆ ژیانێک کە پڕ واتاى مرۆڤایەتى بێت دەگۆڕێت،هەر گرفتێک لە ژیانى کۆمەڵگادا بە پێی شێوەی باویزانست و دەسەڵاتدارێتى چارەسەرنەکرا،ئەو کات بۆ  دەستەبەرى ژیانێکى نوێشۆڕشی زانستیی ڕوو دەدات.

کەواتا پارادایم تیۆریەکی گشتگیرە،کۆمەڵێک زانست و باوەڕی جیاوازى  پێکەوەبەستراوە،کە  بە هۆی سەرهەڵدانی دیدێکی نوێوە کۆمەڵێک باوەڕ و زانستیی نوێلەخۆی دەگرێت،ئەوسا دەبێت لە پێناو چارەسەر کردندا،لەکۆى زانستەکانەوەبۆ فەرمانڕەوایەتیەکى باشتر و شیاوتر،قۆناغى کۆن جێبهێڵرێت،زۆر بەکورتىلە بازنە کراوەکانى سیاسەت، ئابورى،کارگێڕى و کۆمەڵایەتیدا،پارادایم ماناى بەردەوامبوونى فەرەیى ڕوانینەکان و نەخشەڕیگاى بەکردارکردنى زانستەکانە، لەمەوە دەگەینە ئەو ڕاستیەى کەپێشەنگ لە هەربوارێکدا بێت،ئەو كەسە نيە كە لەهەموو  زەمەنە جياوازەكاندا يەک ديدگاو بۆچونى هەبێت و هەوڵ بۆ ملكەچى بەرامبەرەكانى بدات.

بەپێى ئەو باسەى سەروە بێت ئێمە لە کوێى پایەو پێگەى زانستەکانى گەشەى خزمەتگوزارى و شیاوى حکومەتداریداین؟،لە دەرەوەى بەرنامەو ئەجێنداى حیزبەکاندا،تەنهابەخوێندنەوەو بەراورکارى زانستیانە،لە هەر سێ بوارى خزمەتگوزارى و ئابوورى و چەمکى هاوڵاتیبوون،دەگەینە ئەو ڕاستیەى کە ئێمە لەچ بارودۆخێکى ناجۆر و نەشیاو و دژوارداین،ئەو دۆخە لێکەوتە و کاریگەری زیانبەخشی دروستکردوە و دروستدەکات خراپترینیانناپەروەردەیى ونەمانى متمانەو،بەردەوامى کۆى ساختەکان و ناڕەسەنیەکان و دوو ڕویەکان و مونافیقەکانە.
بۆ سەلماندنى ئەو ڕاستیانەى سەرەوە با کەمێک بگەڕێینەوە بۆ سەرەتاى ئەم قۆناغەدرێژخایەنە نەبڕاوەیە،کە لە نیوەى یەکەمى شەستەکانى سەدەى بیستەوە دەستپێدەکات،لە ململانێیمەلایی وجەلالییەوە،هەتا ئیمڕۆش حیزبەکان لەدژى یەکترى وکارەکتەرانى ناوخۆى خودى حیزبەکانیش لە بەرامبەریەکدا،بە فۆرم و شێوازی جیا جیاوەدژایەتى و ململانێکانیانبەردەوامن ، ئەوەى ڕەوشى چەواشەکاریەکان و بازنەکانى یەکترقبوڵنەکردنى فراوانتر کردوە،بەردەوامىئەو ڕەوشە بەناو ئاشتى و بەناو نیشتیمانیانەیە،کەچگە لە پتەوکردنى دیوارەکانى سالارێتى هیچى تر نەبوو و ناشبێت،لە کاتێکدا کە هەموان و تایبەتتر خاوەن چەکەکان و قەڵەمە نانیشتیمانیەکان هۆکارى سەرەکى ئەم ڕەوشە نانیشتیمانیى و سالارێتیانەن،کەچى واى لێهاتووە هەر حیزب و هەر کارەکتەرێکى نێو حیزبەکانیش لە ڕاگەیاندنە فەرمى و نافەرمیەکانیانەوە هەر چى کەلێن و وێنە و پەڵە و چڵکنى و قێزەونیەکانە دەیخەنە سەر نەیارەدەرەکى و ناوخۆیەکانیان،بەداخەوە ڕەوشەکە بە ئاقارێکدا دەڕوات کە ئیستا ڕەخنەکان و گلەیەکان بەناو لە پێناو سیستەمێکى باش و حکومەتدارى مەدەنى و نیشتیمانى و بەدامەزراوەیى کردندایە.
ئەم ڕەوشە نەخواسراوە سەپێنراوانە لەمپەڕە گەورەکانى سەرڕێگەى سەرهەڵدانى گەشەى ڕاستەقینەو لەرزۆککردنى پایەکانى
 حکومەتدارى نیشتیمانین،زامەکانى نیشتیمانی ئێمە  تەنها بەو شۆرشە زانستیانە تیماردەکرێت،کە شکۆ بۆ شکۆداریەکانى خاک و خەڵک دەگێڕنەوە،شۆڕشێک لە کایە خزمەتگوزارى،پەروەردەیى،کارگێڕى،ئابوورى و کۆمەڵایەتیەکاندا،زامنى دەستپێکى قۆناغێکى نوێى کارى دامەزراوەیى و نیشتیمانیە،ئەمەش واتاى بیرکردنەوەى زانستیانە لە بونیادى ئیستاو ئایندەدا!. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ