لە جۆرەکانى قەیرانەوە،قسەیەک بۆ مێژوو
5/28/2022 12:50:00 PM
624 جار خوێندراوەتەوە
ئەحمەد حەمە ساڵح
لەم
ووتارە شرۆڤەکاریەدا،بە ئاگایانەوگشتکیرانە وبەسوود وەرگرتن لەشیکار و تێڕوانینى،هەردوو
زاناو بیرمەندانى ناودارى جیهانى(کۆمبس و لیربینگەر)،لەخوارەوە لەپۆلین کردن وجۆرە کانى قەیرانەوە، لە بەردەوامى مەترسیەکانى
ئەم ڕەوشە نائارام و ناڕوون و نالەبارەى هەرێمەکەماندا،لەکایە سیاسى ،ئابوورى،کارگێڕى
و کۆمەڵایەتیەکان، ئەدوێین.
١-قەیرانى ئابوورى :هەژارکەوتنى کۆمەڵگایە،بەدەست ئەحزاب و
کارەکتەرى سیاسى بازرگانەوە،کە لەڕێگەکانى قۆرخکارى، پاوانخوازى،قاچاخچێتى، کزیبازى،هێنانى کەلوپەڵى خراب و ساختە ،بەهەدەردان،
نزميى ئاستى وەبەرهێنان،لاوازى ژێرخانى ئابوورى،زياد بوونى ڕێژەى بێکارى،كێشەكانى
نەبوونى وکەمى وخراپى خزمەتگوزاریەکان و دەست بەسەراكردنى داهات و گەڵەکەكردنى
سامان لەلايەن كەمينە دەستڕۆيشتووەكانەوە، هەموو ئەو هۆکارانەى تریش کە ناڕوونى و
نادادى و نائارامیەکان دەهێننە كايەوە.
٢-قەیرانی کارگێڕى: لە هەرسنورێکى فەرمانڕەوایەتیدا كەهەڵسوكەوت
و بڕيارە سالارێتیەکان زۆر بوون،و جێگەى بڕيارە درووست وفەرميەكان،یاسا ئاسمانى
ومرۆڤایەتى و نیشتیمانیەکان، نەریت و هەڵسوكەوتە باشە کۆمەڵایەتیەکانى گرتەوە، ئەو
دەمە لەدەرئەنجامەکانى کەمتەرخەمى،گوێپێنەدان،دەستێوەردان،بەرفراوانى گەندەڵى،خراپى
جێبەجێکردن و لاوازى چاودێرى و بەدواداچووندا،گۆڕانكارى نەخوازراو دژ بە بەرژەوەندى
گشتى وگەشەى ئابوورى و كۆمەڵایەتى دێتە كايەوە،وەک تەواوى تەمەنى حکومەتدارى
هەرێمەکەمان،کە بەکردار پاراستنى بەرژەوەندى تاقم و دەستە وحيزبى جێگەى پاراستنى بەرژەوەندى
گشتى گرتەوە، پێناسەیەک نامێنێت بۆکارگێڕیەکى سەردەمیانەى شایستە بە شکۆدارى خاک و
خەڵک.
٣/ قەیرانی كۆمەڵايەتى: لە بازنەکانى سەپاندن و
زۆرداریدا،بەزاندنى بنەما ڕەوشتى و ويژدانيە مرۆييەكانە،کە نرخ و بەها و نەریتە
باشە کۆمەڵایەتیەکان ،دەخاتە ژێر پرسیارەوە،و دەرئەنجام ماف خوراو ماف زەوتكەر، چەوساوە
و چەوسێنەر، نادادى و نائارامى،جياوازى چينايەتى،حيزبى بوون و ناحيزبى بوون وگەلێ
ناكۆكى وجياوازى وكێشەى نەشياوترى كۆمەڵايەتى،تا ئاستە ترسناکەکان نائومێد بوون و بێمنەتبوون
وكەمبوونەوەى متمانە لە نێوان هاووڵاتيان و پەرلەمان وحكومەت و حیزبەکان دێتە كايەوە،
ئەمەش واتاى لادان لە بنەما یاسایەکان و ويژدانە کۆمەڵایەتیەکان.
٤-قەیرانى سیاسى:لە ناوخۆدا کێبڕکێى سەپاندنى سالارێتیە،کاتێک
حزبێک یان ڕێکخراوێک،تووشى دەستەگەرى و لێکترازان دەبێت،وە کاتێک پێناسەیەک بۆ
یەکترقبوڵکردن نامێنێت،وە لەحکومەتدارى حیزبیشدا،کە بەهۆکارەکانى
تاڵانکارى،قۆرخکارى، فێڵکردن،فریودان،درۆکردن،بەربڵاوى جۆرەکانى گەندەڵى و
خەمساردى لە شکۆدارکردنى خاک و خەڵکدا،وەک ئەم ڕەوشە ناجێگیرە نائارامە سیاسیەى
ناوخۆمان،کە لە ساڵانى شەستەکانى سەدەى
بیستەوە، لەکۆى قۆناغە جیاوازەکانەوە هەتا ئیمڕۆ لە نیشتیمانى ئێمەدا مەبەستدارانە
درێژەى پێدراوە،و بۆتەپاڵنەرێک بۆ سەپاندنى سیاستە دەرەکیەکان.
٥- قەیرانى تەکنەلۆژیا:ئەو ڕووداوە مەترسیدارانەن،کە لە ئەنجامى
بەکارهێنانى تەکنەلۆژیاکانەوە ڕوودەدەن، وەک پیسبوونی ژینگە و بڵاوبوونەوەى نەخۆشى
بەهۆى خاشاک وپاشماوە نائۆرگانیەکانەوە،لەلایەکى تریشەوە ئەو نەزانین و کەمتەرخەمیانەى
کە لەبەکارهێناندا ڕوودەدەن،نمونە خراپ بەکارهێنانى هۆکارەکانى پەیوەندى کردن وتۆڕە
کۆمەڵایەتیەکان،بەداخەوە لە ئیمڕۆدا لە بازنەکانى گەشە و پەروەردەدا،ڕێژەی
زیانەکانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زیاتر بووە لە سوودەکانى.
٦-کارەساتە سروشتیەکان: وەک ڕوودانی گڕکان،بوومەلەرزە،ئاگرکەوتنەوە، لافاو،
زریان و ڕەشەبا ،ڕاستە لە زۆر حاڵەتدا ئەستەمە بەر لە ڕوودانیان بگیرێت،بەڵام لە
فەرمانڕەوایەتیە مشورخۆر و پارێزەرى بەرژەوەندیە گشتیەکاندا،لە بازنەکانی پێشبینی
و ئامادەکاریدا،لە ئەگەری ڕووداندا کار بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان دەکرێت، ئەمەش لە
بازنەکانی بنیاتناندا گۆڕینی هەڕەشەکانە بۆ دەرفەت،کە ترس و نائومێدیەکان بگۆڕێت
بۆ ئومێدبەخشى.
لەو خاڵبەندیانەوە،د ەگەینە ئەو دەرئەنجامەى،کە پێویستە
قسەیەک لەسەر نائەنقەست و بەئەنقەست بوونى قەیرانەکان بکەین
قەیرانە نائەنقەستەکان بریتین لە:
هەڵەى بچووک:هەڵوێست وکردارى نائەنقەست و بێ مەبەستە،لایەنێک یان کەسێک،ئاراستەکەى دەگۆڕێت بۆ قەیران، نموونە هەڵەتەکنیکیەکان
ڕووداوەکان:ئەو کردارانەن کە لە ئەنجامى هەڵەى مرۆڤەوە ڕوو دەدەن،وەک ئەو بایەخپێنەدانانەى،کە لە بازاڕەکاندا ئاسایشى خۆراک وکوالێتى بەرهەم وکاڵاکانیان خستۆتەخانەى ترس ودڵەڕاوکێوە.یان ئەوکە متەرخەمیانەى، کە لە ئامادەکاریەکانى پێش ڕووداوە سروشتیەکان ئەنجام دەدرێن، و ڕێژەى زیانەکان کەمترناکەنەوە
لە هەر سنورێکى کارو فەرمانڕەوایەتیدا،جەند بارە
بوونەوەى ئەو هەڵەو ڕووداوە نائەنقەستانە،دەیان کومان درووست دەکا.
قەیرانە بەئەنقەستەکان بریتین لە:
زیادە ڕەویەکان:ڕەفتارى بەئەنقەستى ژمارەیەک لە بەرپرسە حیزبى وحکومى وڕێکخراوەکان و ڕاگەیاندنەکان و پێشەنگە کۆمەڵایەتیەکانە، وەک خراپ هەڵسەنگاندن،بەزاندنى سنوورى کارەکان،نەزانین و نەشارەزایى،کە دەرئەنجام دەبێتە هۆى زیان گەیاندن بەبەرژەوەندى گشتى،وەک ئەو هەموو قۆرخکارى و تاڵانکارییانەى کە ڕوودەدەن
ئاسایش و تیرۆر:هەموو ئەو کردەوە بەئەنقەستانەدەگرێتەوە،کەبۆ تێکدانى بارودۆخى ووڵاتێک یان لێدان لەناوبانگى ڕێکخراويک یان پێشەنگێک،ئەمەش لە ڕێگەى ناکۆکى وڕکەبەرى و هەوڵەکانى یەکترسڕینەوەوە ،یاخود ئەنجامدانى کوشتن،تەقینەوە، ڕێگرى،ڕفاندن،بەبارمتەگرتن،لەناوبردن،بێسەروشوێنکردن،پیسکردنى ژینگەو ژەهراوکردن وکۆى ئەوکارانەى تریش کە دەبنە هۆکارى تێکدانى ڕەوشى ئاسایشى نیشتیمانى وئۆقرەیى کۆمەڵایەتی.
دوا
ووتە زۆر بە کورتى،بەردەوامى جۆرەکانى قەیران واتا بەردەوامى ناشەرعييەتى حوكم و
لاوازيى ڕێکخراوەکانى كۆمەڵى مەدەنى وهێزە سياسییەكان د ەگەيەنێت،ئیستا دڵنیام لەخوێندنەوەى
ئەم بابەتەدا،بيروهۆش وهزرتان بەڕێگەى جیاواز،بەدواى مەنفەزێك لە كوێگرتن و لێکۆڵینەوە
و جێبەجێكردندا دەگڕێن ،ئەو خەونە مرۆڤایەتى و نیشتیمانیانە نايەنەدى{ئەگەربەردەوام
بازنەى قۆرخکارى وبیرى یەکتربچوک کردنەوە لە فراوانکردندا بن،ئەگەر كاربەدەستان و
سیاسیەکانمان هەرخاوەنى ئەقڵێتى بازرگانى سیاسى و زاڵخوازێتى و سالارێتى بن،ڕەشبین
نیم بەڵام ئەوەش ڕاستییە،بەداخەوە وەک بینیمان لەو بەردەوامیانەوە بازنەى
قەیرانەکانمان فراوانتر بوون و دەبن.....