نیشتیمانێک لەتارمایى پۆپۆلیستەکانەوە!؟
5/4/2020 2:04:00 PM
688 جار خوێندراوەتەوە
ئەحمەد حەمە ساڵح
وەک لە خوارەوە لە ناسین و پێناسەو سیفاتەکاندا ڕونکراوەتەوە،
پۆپۆلیزم جۆرە تێگەیشتنێکە لە سیاسیەت،لە دەرئەنجامى بەر فراوانى بیرى پۆپۆلیستى و
سالارێتیەکان و بەردەوامى ململانێى باڵا دەستیدا، کۆمەڵگا بەسەر دوو بەشدا دابەش
دەبن.
١- لە سەرەتاکانى تێگەیشتنێکى هاوبەشدا،بەشێکى
کۆمەڵگا کە لە بازنەکانى (نادادى و نائارامى و ناڕونیەکاندا) دەدوێن،لە خەمێکى
هاوبەشدا،لەبەرامبەر بەشەکەى تردا کە لە خاڵى (٢) دا باسکراوە وەستاونەتەوە،ئەم
بەشەى کۆمەڵگا لەبەر ئەوەى لە ناوەندى بڕیاردانین،گفتارو کردارەکانیان لە نێوان
حەقیقەت و وەهمدا ماوەتەوە، بۆ جیاکردنەوەیان لە نێو خۆشیاندا دەبنە ئەم دوو بەشەى
خوارەوە.
ئەلف-ئەم بەشە کە ڕۆشنبیرانى نیشتیمانى و هاوڵاتیانى ناحیزبى و
زۆرێک لە بنکەى جەماوەرى حیزبەکانن زۆرینەن،لە ڕووى ئەخلاقى سیاسى و ئیدارییەوە بە
ئاستى جیاوازپاک و بێگەردن،لە دژى کۆى بەدئەخلاقیەکان و لە بازنەى
داواکاریەگشتیەکان و دەستەبەرى مافەسەرەتایەکانى ژیاندا ڕەخنە لە دەسەڵاتدارن
دەگرن، بەکورتى ئەوانە لە دەرەوەى جوڵەو ختوکەدانى حیزبەکاندا ،تەنها لە بازنەى
مرۆڤبون و نبیشتیمایبونداڕەخنەدەگرن،بە پۆپۆلیست ناوزەند ناکرێن.
باء- ئەم بەشە دەستەبژێرى سیاسى وحیزبەکانى دەرەوەى دەسەڵاتن، بێ
جیاوازى ڕەخنە لە حیزبەکانى دەسەڵات دەگرن،شەڕى بەرنامە و ئەداى نوخبەى دەستەبژێرى
فەرمانڕەوا دەگەن،خۆیان ساز و ئامادە دەکەن بۆ چونە دەسەڵات کاتێک چونە دەسەڵات لە
نێوان راست و درۆدا دابەش دەبن بەشێکیان پۆپۆلیست بونیان ئاشکرا دەبێ و بەشێکى
تریان کە وابەستەى ئەخلاقى سیاسین وەک ڕەخنەگر دەمێننەوە.
٢- بەشى دوەمى کۆمەڵگا حیزبەکانى دەسەڵات
و ئەو دەستە بژێرە سیاسیى و کارگێڕى وئابورییەن،کە فەرمانڕەوایەتىدەکەن،بەشێکیان
کە زۆرینەن لە بازنەى سالارێتیەکاندا لە کۆى کایەکاندا بە تەواوى گەندەڵن،هەموو
دەسەڵات و سیاسەت و گفتار و ڕەفتاریان ڕاستەخۆ و ناڕاستەخۆ دژ بە بەشى یەکەم و
تایبەتتر دژ بە بەرژەوەندیەکانى بەشە پاک و پێگەردەکەى کۆمەڵگایە،کە بەردەوام وەک
پردێکى پەڕینەوە بەکاریان دەهێنن.
پێناسەیەک بۆ ناسینەوەى پۆپۆلستەکان، کە زۆرینەیەک لە
کارەکتەرەکانى (خاڵى ١- باء + خاڵى ٢) ى سەرەوەن.
پۆپۆلیست زاراوەیەکى سیاسیە، لە ژێر چەترى هەر ئایدیاو
دیدگایەکدا بێت،ئەو گوتارە هەژێنەرە سیاسییە بێکردارانن کە تەنها بەمەبەستى
ڕاکێشانى سەرنج و بەدەستهێنانى پشتیوانى ئاراستەى کۆمەڵگا دەکرێن،پۆپۆلیستەکان
پێیان وایە کە خاوەن زانست وهەژموونن، بەڵام لە بازنەى زانستى سیاسەتدا وتارو
کردارەکانیان خاڵییە لە ڕاستگۆیى و بەدەرە لە هەموو بەهایەکى دیموکراسى
ڕاستەقینە،و تەنها بەمانای هەڵخەڵەتاندن وخۆنمایشکردن دێت،کەسانى پۆپۆلیست لە
زانستى سیاسەتى نیشتیمانى و حکومەتداریدا ،هیچ باکراوندێکی معریفیى و بەهاى
ڕەفتاریان نیە،خۆیان بە نوێنەرى خەڵک دادەنێن ودژایەتى هەموو هێزەکانى تر دەکەن،
لە کۆمەڵگادا بە شێواز و کاریگەرى سالارێتی و تاقمگەرایەتى کاردەکەنە سەر سۆزی
خەڵکتا بۆ ڕەوایدان بە کارە نانیشتیمانیەکانیان ڕای گشتی بۆ خۆیان دروست
بکەن،پۆپۆلیستەکان لەناو حیزبەکانى خۆشیاندا نمایش دەکەنتەنانەت هەڵسوکەوتی سروشتی
تایبەتی خۆشیان دەگۆڕێت.
لەم هەرێمەى ئێمەدا، پۆپۆلیستەکان لەناو کۆى ئەحزابە سیاسیەکان و
ڕێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى و لە کایە کۆمەڵایەتى و ڕۆشنبیرى وکارگێڕیەکانیشدا،
نەک هەر بوو نیان هەیەبەڵکو زۆرینەن،هەموو هەوڵ وتەقەلایەکیان بریتیە
لەهەڵخەڵەتاندنی بەرامبەرکانیان، پۆپۆلیستەکانى نیشتیمانەکەم لەگەڵ ئەوەى لە
بازنەى یەکترقبوڵکرن و لە بایەخى کارى پێکەوەیدا ئەزموون و زانیاریانکەمە، خاوەن
دونیابینى نیشتیمانی نین بەڵام لە قسەزانیدا بلیمەتن لەخۆنمایشکردندا وریان
وا خۆیان دەردەخەن کە زۆر دەزانن و زۆریان لەهەگبەیاندایە،هەرچەندە وا لە گوێکر
دەکەن کە گوێیان لێبگرن، بەڵام لە دەرئەنجامدا هەڵسەنگاندنى ووتەو کارو
کردەوەکانیان ، دەبێتە سەنگى مەحەک بۆ سەلماندى کەسایەتى پۆپۆلیستیان،کە چ جۆرە
خود پەرست وزمان درێژى شەڕو خەرقى نێو بوغز وڕق و کینەن، گەندەڵکار و پاڵەوانى
دژایەتى ناوخۆ و چەواشەکارى گەلن.
چەند سیفاتێکی کەسایەتى پۆپۆلیست:-
١- پۆپۆلیستەکان کاتێک لە دەسەڵاتدان،
دەست بەسەر دامەزراوەکانى حکومەتدا دەگرن،لە سیاسیەکى نیشتیمانیەوە دەبنە
بازرگانێکى سیاسى، لە ڕێى پارەوە خەڵک دەکڕن،کۆمەڵگاى مەدەنى لاواز
دەکەن،ڕەخنەگران سەرکوت دەکەن ، کاربۆ دامەزراندنى پایەکانى دامەزراوەى نیشتیمانى
ناکەن،بەڵکو هەموو هەوڵێک بۆ سەپاندنى سالارێتیان دەدەن.
٢- پۆپۆلیستەکان مەترسییەکى جدین بۆ سەر
دیموکراسى،نابنە هۆى زیادبوونى بەشدار خەڵک لە بڕیارى سیاسیدا، پۆپۆلیستەکان
بەردەوام بانگەشەى ئەوە دەکەن کە تەنها ئەوان لەبەرەى گەلدان و نوێنەرایەتى گەل
دەکەن، ئەوانەى لەگەڵ خۆیاندا نەبنبە بەرەى دژە گەل ناوزەندیان دەکەن.
٣- پۆپۆلیستەکان لە بازنەى بەرژەوەندى
گشتیدا بە گفتار نەک بە کردار هەمیشە وەکو پاڵەوان خۆیان نمایش دەکەن، بەردەوام
بانگەشەى ئەوە دەکەن کە نوێنەرایەتى هەموو خەڵکن، بەڵام لەو بانگەشەیەدا تەنها
مەبەستیان لایەنگرانى خۆیانە کە وەک هەموو خەڵک دەیناسێنن و هەموو سودێکیشیان
تەنها بۆ ئەو بەشەیە کە وەک کۆمەڵگا سەیرى دەکەن، بەو کارەشیان سالارێتى و
ناوچەگەرێتى تۆختردەکەنەوە .
٤- پۆپۆلیستەکان وا خۆیان دەردەخەن کە
زۆر دەزانن وکەسایەتیەکى جیاواز و گرنگەن، بەڵام لە ڕاستیدا خاوەنی هیچ
بنەمایەکی جێگری سیاسی و نیشتیمانی نیین ، تەنها لە هەڵخەلەتاندن و یەکتر شکاندندا
شارەزاو چالاکن، هەر بۆیە زوو دەکەونە داوى خیانەتکارى و هەڵدەخلیسکێنە ناو
زەلگاوى گەندەڵیەوە.
٥- پۆپۆلیستەکان هەمیشە دەیانەوێ
دەربکەون،زۆر درۆ دەکەن و ئومێدى درۆینەش دەبەخشنەوە، بۆ خۆ دزینەوە لە وتنى
حەقیقەت زوو زوو ڕاى خۆیان دەگۆڕن،بۆ سەپاندنى بۆچونەکانیشان زۆر دەدوێن و کەمتر
گوێدەگرن.
نمونەى نیشتیمانێک لە تارمایى پۆپۆلیستەکاندا،نیشتیمانەکەى منە
کە بەردەوام وەلائی حزبى و کەسى لەبری وەلائی نیشتیمانی لە برەودایە، ولە برى
چەمکى هاوڵاتیبوونیشتاکى مل کەچ بە سالارێتیە جۆراوجۆرەکان دروستکراو، لەبری بەهێز
کردنی ژێرخانی ئابوری نیشتیمان ژێرخانی حزب و کەسە دەستڕۆیشتوەکان بەهێز کران،
لەبری دروستکردنی میدیاى نیشتیمانى و هێزى سەربازى نیشتیمانیش برەو بە میدیا و
هێزى سەربازى کەسى و حزب درا، لە سایەى پۆپۆلیستەکاندا لە نیشتیمانەکەمدا
هەرێمەکەشم لەت لەت کراو زۆنى قەڵەمڕەوى پێکهێنرا و لەبری دروست کردنى دامەزراوەى
حکومەتدارى نیشتیمانى، ئەوەى خۆشیان ناویان نابوو دامەزراوە بێ بەهاو لەکەدار
کرا، لەبری بەهێزکردنی دادگاکان و سەروەرکردنی یاسا دادگاکان لاواز کران و
لەبری برەودان بەپێگەیاندنی کادێرى پیشەیى لە کۆى سێکتەرە جیاوازەکاندا کۆیلەی حزب
بەرهەم هێنرا،هەربۆیە کۆی جومگەو سێکتەرەکان لەقەیراندان، لە فراوان بوون و
باڵابوونى ژمارەى پۆپۆلیستەکانەوە لەئیستا و ڕابردوشدا زیانى زۆر لە پێگەى مرۆڤبون
و نیشتیمانبونماندرا، وەک لەئێستادا دەبینرێت لەبەردەوامیاندا زیاتر دەبنە سەرچاوەی
ڕەشبینى و کاڵبونەوەى هەستی نەتەوەیی ونیشتیمانیبون و لێدانى زیاتر وکوشندەتر لە
ڕای سیاسی جێگیرو شکۆدارى نیشتیمانى دەدەن، چونکە بونەسەرچاوەی چەواشەکاری و
ساختەچێیەتی سیاسیى و بڵاوکردنەوەى ساقافەتی درۆ له ناو کۆمەڵگادا، ئەمەش هەڕەشە
ترسناکەکەى پۆپۆلیستەکانە بۆ سەر کۆى پیرۆزیەکان و شکۆداریەکانى خاک و خەڵک.