46 کوردستان

سەرۆك و جێگر و سكرتێری پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردران

12:40 - 04/11/2026

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان کە بە ئامادەبوونی ٥٢ پەرلەمانتار بەڕێوەچوو، دوای دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ڤاڵا فەرید بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.
هەروەها، رامی نووری وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمان و مونا قاوەچی وەک سکرتێری پەرلەمان هەڵبژێردران.
پێش دەنگدان، سەمیرە حەسەن، وەک بەتەمەنترین پەرلەمانتار، سەرۆکایەتی دانیشتنەکەی کرد و پڕۆسەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان-عێراقی بەڕێوەبرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن