بۆچى بەردەوام بازنەى قەیرانەکان لە فراوان بووندان؟!
1/25/2021 3:26:00 PM
676 جار خوێندراوەتەوە
ئەحمەد حەمە ساڵح
بۆوەڵامى
هەر پرسیارێکى تایبەت بە سەرهەڵدان و قوڵبونەوەى قەیرانەکان و بەردەوامى و دەرئەنجامە
ترسناکەکانى، لە چەند بەراوردکاریەکەوە ،دەگەین بەو ڕاستیەى،کەلەدەرئەنجامى فاکتەرە ناوخۆیەکانمانەوە،بەردەوام لە ئیستایەکى فەرامۆشکراو و ئایندەیەکى نادیاردا ژیاوین، لێرەدا
تەنها بۆ خوێندنەوە و شیکردنەوە،به پشت بهستن بهڕاستیە مێژوییەکان دهتوانین ئەوە
بڵێینکە لە ژێر چەترى سالارێتیە حیزبیەکاندا،نایاسایانەو نادیموکراتیانە و نانیشتیمانیانەحوکم
کرا،بۆیە لەفراوانبونى بازنەى گەندەڵیەکان و قەیرانەکانەوە،بەردەوام بازنەکانى
نائومێدى و نائارامى و بێمتمانەیش لە فراوان بوندا بون و دەبن .
لە
ساڵانى ١٩٩٢-١٩٩٣ ،کە زۆرینەى هاوڵاتیان بۆ نەبونى کۆى خزمەتگوزاریەکان و خراپى
گوزەرانیان بە ئاشکراو بە نەهێنى دەنگى ناڕەزایەتیاندەبینراو دەبیسترا،لەو قۆناغەدا کە هەموان سەرگەرمى بیرکردنەوەى ئازادى
بوین،کەمیى داهات کە تەنها گومرگ بوو ،وە کەمى بودجە و جێگیرنەبونى تەواوى دامو
دەزگاکان و ئابڵوقەى ئابورى و بەردەوامى جەنگ،بوونە وەڵامبۆ کپکردنەوەى ناڕەزایەتیەکان،
لەو تەمەنەى ساوایەتى حکومەتى حیزبایەتیدا،خەڵک نەک هەر بۆ داواکارى تەواوى
مافەکانیان بێدەنگ بون،بەڵکو بونە هاوکارێکى باش،بەداخەوە بۆ پاداشتى ڕازیبون بەنەبونى
خزمەتگوزاریەکان، لەبرى دەستپێکى بەرنامەڕێژى و کارى کردارى بۆ بوژانەوە وبنیاتنان،لە
نێو بۆنى خوێندا بوغزو ڕق وقین وتاڵانکارى و سەپاندنى سالارێتیەکان بەردەوامیان
پێدرا، لە گەڕى دوەمى شەڕى ناوخۆوە،هەتا ئیمڕۆش لەم ڕەوشى بەناو ئاشتى و
حکومەداریەدا ڕەوایەتى مێژوى حیزبى جێگاى ڕەوایەتى گەلى گرتوەتەوە، لەدوو زۆنى
زەرد وسەوزى دەسەڵاتداریەوە، هێزی مرۆیی وكهرته بەرهەمهێنەرەکان وخزمهتگوزاریەکان
زیاتر پهكیان كهوت،هەر بۆیە لە سستکردن وسڕینەوەى بیرکردنەوە نیشتیمانیەکانەوە،حکومەتداریمان گەڕایەوە بۆ خالى سفر.*لە وساڵانەدا
کە کێشەى کارەبا یەکێک لە قەیرانەکان بوو،بە یەک سەرچاوەى بەرهەمهێنانەوە چەند سەد
مێگاواتێک كارهبای حكومی ناجێگیر ههبوو،لە ئێستادا کە لە چەندین سەرچاوەى بەرهەمهێنانەوەتوانای
وهبهرهێنانی وزهی كارهبا ههزارەها
مێگاواته،کەچى کێشەى کارەبا هەر بەردەوامە؟
*له و
سەردەمەدا خهڵك به گاڵۆن نهوتی دهكڕی،
ئێستا رۆژانه حکومەتى هەرێم خاوهنی سەدان ههزار بهرمیل نهوت وسهدان ههزاران
مهترسێجاگازی سروشتیە،کەچى قەیرانەکانى سوتەمەنى و ئابورى و نەبونى خۆشگوزەرانى
نەتەوەیى هەر بەردەوامن؟
*لەو
ساڵانەدا کە کێشەى کەمى بودجەهەبوو،تەنها دوو دەروازەى گومرگى و هاوکاریە
دەرەکیەکان بۆ ئاوەدانکردنەوە،سەرچاوەى داهات بون،لەدواى ڕوخاندنى بەعسیەکان،ولە
دواى ڕاگەیاندنى ئابورى سەربەخۆوە،کە سەرچاوەى داهاتمان بریتى بوون لە ( بەشە
داهاتمان لە بەغداد و هاوکاریە سەربازى و مەدەنیە دەرەکیەکان و داهاتە ناوخۆیەکان
و خاڵە سنوریە فەرمى و نافەرمیەکان وداهاتە نەوتیەکان و داهاتى فرۆکەخانەکان
و.....هتد)،کەچى
ڕۆژ لە دواى ڕۆژ قەیرانە سیاسى و ئابوریەکان سامناکانەتر قوڵتر بونو دەبنەوە؟
بەڵێ
ههتا بیری لێبکەینەوە،لەکۆى کایە سیاسى، ئابورى،کارگێڕیەکانەوە دهتوانینبەراوردکاریەکان
بژمێریت، ڕەنگە بەشێک لە خوێنەرانیش بە تایبەت مەست بووە سالارێتیە حیزبیەکان،بەراوردکاریەکان
ناوبنێن گەشە و چڕى دانیشتوان و بەردەوامى هەڕەشەکان،ئەىلە خۆتان ناپرسن چ پێوهرێك
ڕەوایى دەبەخشێ بەوەى کە لەگەڵ گهشهدا،
قهیرانەکانیش بەردەوام بن ،ئەى لە خۆتان ناپرسن کامانەن ئەو بەربەستە سیاسى و
ئابورى و کارگێریە نیشتیمانیانەى کە بەر بە هەڕەشەکان بکرن . ئێمە کە خاوهنی مێژووی دێرین،گهلی رهسهن،زمانی رهسهن،كولتوری پێكهوهژیانین،ئێمە
کە خاوهنی خاکى بەپیت و سهرمایهى مرۆیی هێزی كارین، ئێمە کە لە هەردوو کەرتى
گشتى و تایبەتدا خاوەن دەیان زانکۆین و بەرهەمى زانکۆکانیش سەدان پرۆفیسۆرو
هەزارەها پلەى زانستى جۆراوجۆرین،ئێمە کەبەچەندایەتى لە بوارە سیاسى و کارگێڕى و
سەربازى و مەدەنیەکاندا خاوەنى هەزاراها ڕێکخراو دامودەزگاى کەرتى گشتى و تایبەتین، ئێمە کە لە بوارى ڕاگەیاندنیشدا
بەزمانى خۆمان خاوەن سەدان دەزگاى میدیایى جۆراوجۆرى حیزبى و ناحیزبى و هەزاران
کتێب و سەرچاوەى زانستین.ئەمانە ئەگەر بەشێک بن لە خەرمانى گەشە ،ئەى بۆ بەردەوام لە
هاوکێشەکانى گەندەڵى و خیانەت و سالارێتى و قەیرانداین؟
وەڵامەکەڕوونە لەگەڵ هەموو گەشەکردنێکى بەناو نیشتیمانى و بەناو
مەدەنیدا،ڕەوشى یەکتر شکاندن و یەکترقبوڵنەکردنەکان بەردەوامن، حیزبەکان و
تایبەتتر باڵادەستەکانیان،بەردەوام لە هەوڵى دروستکردنى دەسەڵاتى حیزبى و
بنەماڵەیى و ناوچەیى و کەسیدان،نەک هەنگاوى جدى بۆ دامەزراندنى دامەزراوە
نیشتیمانیەکان، لە ڕەوشى ڕەوایدان بە سالارێتیەکاندا حیزبەکان،لە برى کادیرى
پیشەیى نیشتیمانى،بەردەوام کادێرى حیزبى پەروەردە دەکەن،هەر بۆیە نا ڕۆشنبیرە نا
نیشتیمانیەکان لە قسەو باسى گەندەڵى و خیانەت و قەیراندا، لە بازنەى خۆنواندنە
سالارێتیەکانەوە نەخوێندنەوە و نەشارەزایى و خۆدزینەوەیان پێوەدیارە. بە کورتى بەداخەوە هەرچەند
کات درەنگە،بەڵام هەر کات لەژێر دروشمى بەردەوامى ژیاندا، لە بازنەى
قەیرانەکاندا،پرسى بۆچى هەموانى کۆکردەوە ،ئهوكات كلیلى
ئامرازەکانى پرس،دهمانبات بۆ کردنەوەى دەرگا داخراوەکان،دەرئەنجام بۆ نەوەکانى
ئایندەمان لە برىهاوکێشەى (سەپاندنى سالارێتى× قەیرانەکان ×تەمەنى حوکمڕانى)یەکسان بێت بە سفر)،هاوکێشەى
(دیموکراتى × چاکسازى ×خۆشگوزەرانى ×سەرەتایەک لە حوکمەتدارى نیشتیمانى) یەکسان دەبێت بە
ئیستایەکى باش و ئایندەیەکى ڕوونى بنیاتنراوى نیشتیمانى.