565وتار

شرۆڤەیەک لە چەمکەکانی قەیرانەوە

4/16/2022 4:23:00 PM
ئەحمەد حەمە ساڵح

لە ئاڵۆزی کێشە و گرفتەکانی قەیران و فراوانی فاکتەرە کاریگەرەکانیەوە،چەند زاراوەیەکی جیاوازی پەیوەندیدار بە سروشت و پرۆسەی ڕوودانی قەیرانەوە هەیە، لە خوارەوە زۆر بە کورتی و بەئاگایانەوە لە بازنە داخراوەکەی بەڕێوەبردنی هەڕەشەکان و دەرفەتەکانی قەیراندا،لە کۆژانەکانی ژێرپەنچەی نیشتیمانە پێکراوەکەمان بە تیرەکانی سالارێتیو گەندەڵکاریەوە، لە چەند چەمکێکیقەیرانەکانەوە،باسێکی زانستی و ئەقڵانیدەخەینەڕوو.


ڕووداو
کردارێکی سروشتی یان ڕووداوێکی دەستکردی بەمەبەستە یان لە نەزانین و کەمتەرخەمییەوە ڕوودەدات  نمونە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە،هاتووچۆ و هەڵە تەکنیکیەکان،کەزیانی مادی و مە‌‌عنەوییان لێدەکەوێتەوە، بەردەوامی لە چەند بارەبونەوەی ڕوودانەوەیان و بەرزی ڕێژەی زیانەکان،زیان بە ناوبانگی فەرمانڕەوایەتی دەگەیەنێت و دەبێتە باس و خواستی شەقام و بازنەی ناڕەزایەتیەکان فراوانتر دەکات.


گرفت
کەمی و خراپی و نەبوونی پێداویستی ڕۆژانەی هاوڵاتیان،وەک(ئاو،کارەبا،سووتەمەنی،ڕێگاوبان،گرانی، ئاسایشی خۆراک و سیستەمەکانی تەندروستی و خوێندنیش)،لەکەڵ ئەوەی کە ڕەوش و بارێکی قورسن،دەکرێت لە ڕێگەی دۆزینەوەی سەرچاوەی هەڕەشەکانەوە لە شرۆڤەکاریەکی بابەتیانەی بنیاتناندا،ڕەوشە نەخوازراوەکان چارەسەر بکرێن،بەردەوامی و مانەوەی بێ چارەسەر و فراوانبونی بازنەی گرفتەکان و ئاڵۆزبونیان لە هاوکێشەکانینەزانین،کەمتەرخەمی  وگوێپێنەدان،گومان دەخاتەسەر دڵسۆزی و ڕاستگۆییلە فەرمانڕەوایەتیدا.


کتوپڕ
هەر ڕووداوێکی کتوپڕ،سروشتی یان دەستکرد،پێویستی بە چارەسەکردنی دەستبەجێ و خێرایە،تا بەربەست دابنرێت لەدووبارەبونەوەیان،لەچەندبارەبونەوەو بەردەوامیڕووداوە کتوپڕەکاندا،زیان بەناوبانگی فەرمانڕەوایەتی دەگەیەنێت و لەکەداری دەکات 


کێشە
لەدەرئەنجامی کەڵەکەبوون و فراوانبوونی بازنەی ناکۆکیەکانەوەکێشە ڕوودەدات،کە لە نێوان دوو کەس یان دوو لایەنەوە مشتومڕی زۆری لێدەکەوێتەوە،لە دەرئەنجامی ڕاو بۆچونە دژ بەیەکەکان،ولە سووربونی سەپاندنی بازنەی سالارێتی،و یەکتر قبوڵنەکردنەوە،لێکەوتەی مەترسیدارتری لێدەکەوێتەوە،بۆ چارەسەرکردنی شتێڕوانین و پێشنیاری دژبەیەک دێتەکایەوە،وەک زانراویشە کێشە بە شێوەیەکی پلەبەندی ڕوودەدات،بۆ ئەوەی هەر کێشەیەک نەبێتە قەیرانێکی تری بەردەوام،ئەوە پارێزەرانی بەرژەوەندی گشتی  پێویستیان بە زانیاری و کات و دەرفەتە،لە نەبونی زانیاری پێویست و کەمتەرخەمی وسوود وەرنەگرتن لە کات و ‌حساب بۆ نەکردنەوە،کۆمەڵگاتووشی تەنگەژەی زیاتر دەبێت و بڕیارەکانیش قورستر دەبن.وەک ئەوەی لە نیشتیمانی ئێمەدا ژیانمان لە یەک پاکێجدا کراوە بە ئیستایەکی فەرامۆش و ئایندەیەکی نادیار.



ململانێ
لە کایە سیاسی،کارگێڕی، ئابووری  و کۆمەڵایەتیەکاندا،کێشمەکێشی نانیشتیمانی و نامرۆڤایەتیانەی   باڵادەست بوونە لە نێوان دوو کەس یان دوو لایەن یان زیاتر،کە بەرژەوەندی و ئامانجەکانیان دژ بە یەکە،لە بری پێشخستن  و پاراستنی  بەرژەوەندیە گشتیەکان، هەر لایەنە دەیەوێت بە زیادکردنی پاڵپشتی ڕەواو ناڕەوا، لە بازنەی چەواشەکاریەکاندا سالارێتی خۆی بسەپێنت، هەر بۆیە بەردەوام لایەنە دژ بە یەکەکان لە بری یەکتر قبوڵکردن،بە ئاشکرا و بە نەهێنی لە هەوڵی یەکتر سڕینەوەدان، هەر وەک ئەو ململانیە ناپێویستە نا نیشتیمانیە سیاسی و سەربازیانەی،کە لە ساڵانی شەستەکان سەدەی بیستەوە،لە نیشتیمانی ئێمەدا، لە شەڕی خوێناوی و ڕەوشی بە ناوئاشتی ناوخۆدابەردەوامی هەیە،ساڵانێکە لە بازنەی ململانێی سەپاندنی سالارێتیەکانەوە ، شتێک نەماوە و نامێنێتەوە ناوی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی بێت.




مەرگەسات
مێژوی کورد و ناوچەکە و جیهان پڕە لە ڕووداوی مەرگەسات،کە لە بەردەوامی شەڕەکان و ڕووداوە تیرۆرستیەکانەوە،بە مەبەستی چینۆساید و قڕکردنی هاوڵاتیان ئەنجامدراون،وەک کارەسات و مەرگەساتەکانی، ئەرمەنیەکان ١٩١٥،دەرسیم ١٩٣٦، جولەکە ١٩٣٩، هەڵەبچە و ئەنفال ١٩٨٨،شەنگال٢٠١٤،ودەیان ڕووداوی کۆمەڵ کوژی  و کاری تیرۆرستی و خیانەتی مرۆڤایەتی نیشتیمانی.



لە دەرئەنجامی ئەو چەمکانەی سەرەوەدا، لەنائەخلاقێتی سیاسی و حكومەتدارینا مەدەنی  و نانیشتیمانیدا،کە حیز بەكان و زۆرینەی  کارەکتەرە سیاسیەکانی هەر بە ڕووكەش هەڵگری كۆمەڵێك دروشم‌و چەمك‌و ناونیشانی گشتی بن، ئەوە بەردەوام ئاوێتەیەک لە ترس و توڕەیی و ناڕۆشنی و نا ئارامی و نادادی،سەراپای ژیانی تاکەکاندادەگرێت،وەک ئەم ژیانەسیاسی و سەربازی و مەدەنییەی  ئێمە،کە لە کۆی کایە کارگێڕی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکاندا،لە بەرداشی فاکتەرە دەرەکی وبەردەوامیڕەوشی سەپاندنی سالارێتیە ناوخۆیەکانەوە، بەردەوام لە ئیستایەکی فەرامۆش و ئایندەیەکی نادیاردا،لە ژیانێکی ناڕۆشن و نیشتیمانێکی گەندەڵستاندا،بازنەكانی نائوێدی و بیمتمانەی فراوانتردەبنو لە ڕەوشەکانی  مەمرەو مەژیدا،ژیان دەگوزەرێنین.




سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن