225 کوردستان

سبەینێ هەورو هەڵاو تۆفانە

03:10 - 11/10/2026

زەمەن - هەواڵ

 

 شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینی ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌و هه‌فته‌ی داهاتو شه‌پۆلێكی باران و هه‌وره‌ بروسكه‌ هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌.

ئئاراس جه‌بار، شاره‌زای بواری كه‌شناسی، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سبەی دوشەممه ‌12/10/2026ه‌وه‌ هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری کەشێکی ناسەقامگیر لە ئەنجامی کاریگەری لاوازی  نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست، سەرەتاش لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆکەوە دەستپێدەکات بەشێوەی چالاکبونی هەورە و بروسکە و تاوە باران.

وتوشیه‌تی، پاشان لە رۆژی سێشەممە 13/10/2026 کاریگەری ئەو کەشە ناجێگیرە بەلاوازی درێژ ئەبێتەوە بۆ سەر پارێزگا و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌، هه‌فته‌ی داهاتوش لە نێوان 16 بۆ 18ی ئەم مانگە لە ئەنجامی زیادبونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای ناوەراست ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی هەورە بروسکە و بارانبارین ئەبێت

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن