١٦ى ئۆکتۆبەر فرمێسکێک لە لاپەڕەکانى مێژوودا!؟
10/16/2020 10:32:00 AM
ئەحمەد حەمە ساڵح
ئەو بەروارە بۆ من دوو یادەوەرى
پڕ ئازارى لە خۆگرتووە، لەلایەک وەک هەر هاونیشتیمانیەک خەمى شکاندنى شکۆى خاک و لەلایەکى
تریشەوە لەو ڕۆژەدا ئامۆزایەکم، کە نەمامێکى تازە پشکوتى بنەماڵەکەمان بوو، ڕۆحى
پاکى لە گەرمانەوە بەرەو کوێستان هەڵفڕێنرا.
هه‌ر دوو ئازارەکە بۆ
من بە ئازاربوون و ساڕێژنابن، ئەم خەمە وەک خەمەکانى نیشتیمان لە بیرناکرێت، هەربۆیە
لە قوڵایى خەمەوە، پەخشانێک بۆ زامێک لە زامەکانى نیشتیمان، بیرهاتنەوەک بۆ چەندبارە
شكاندنەوەى شكۆكان و خه‌می هه‌ڵفڕینی رۆح و خه‌زانی پایزه ته‌مه‌نی خاك و خه‌ڵك
ده‌هۆنمه‌وه.
ئای‌نیشتمانه په‌رت و گه‌له په‌ژمورده‌كه‌م، لە
تێپه‌ڕاندنی چه‌ندین قۆناغى خواستراوى حیزبى و نه خواستراوى نیشتیمانیدا، لەبەردەوامى
ساته‌وه‌خته‌كانی ناڕۆشنی و نائارامی و نادادی و ناته‌بایەتیدا، خوازیارانی
سالارێتی له‌سامناكترین و پڕسوێترین كاره‌ساتە ناوخۆیەکانەوە، بەردەوام هه‌ڵه‌ى
سیاسى و تاوانی نیشتیمانى ئەنجام دەدەن، تۆمارە مێژوویە خۆویستیەکانى خۆتان پێمان
دەڵێن، لەوەتەى هەن له نێو ره‌وشێكی پڕ له وه‌هم و هه‌ڵه‌شه‌یی و په‌رته‌وازه‌یی
ناوخۆدا، خاك سوتماك دەکەن، رۆحی ده‌یان جەنگاوەرى حیزبى بەناوى پێشمەرگەى
نیشتیمانەوە هه‌ڵدەفڕێنن.
١٦ى ئۆکتۆبەر یادى ڕۆژێک لە ڕۆژە ڕەشەکانى
نیشتیمان، کە لە نێوان بازنە داخراوەکانى وەهمدا، لەنێوانى پاکانە و
تاوانبارکردندا، چەواشەکارانە وەک ڕوداوەکانى ڕابردوو گێڕانەوەى جیاواز و خوێندنەوەى
جیاوازى بۆ کراو دەکرێت، بەڵام ئەوەى هیچ مشتومڕێک هەڵناکرێت ئەوەیە کە ئەم ڕوداو
و کارەساتەش وەک ڕوداو و کارەساتەکانى
ساڵانى سەشتەکان و حەفتاکان و هەشتاکان و نەوەدەکانى سەدەى بیستەم لە بازنەى یەکتر
شکاندن و خۆبەپاڵەوانکردن و بۆنى خوێنى یەکتریدا، چەخماغه‌یەکى تر‌ى پڕ ئازار و
شكاندنی شكۆی خاك و خه‌ڵك بوو، كه هێنده‌ی ئه‌نفال و كیمیاباران و سوتماككردنی
خاك و راگواستن جه‌رگبڕبوو، هەر وەک خیانەت و شکستەکانى ( ٣ و ٣١ى ئابەکانى ) ڕابردوو،
هەر وەک شکستەکانى کایە کارگێڕى و ئابوریەکان، شکست و خیانه‌تێکى پڕ له نهێنی و
ئاڵۆزى حیزبایەتى بوو.
یادى ئەم كاره‌ساته لە ئێستایه‌كی فه‌رامۆش و
ئاینده‌یه‌كی نادیاردا، وه‌ك (شه‌ڕی ناوخۆ و كۆی ناته‌باییه‌كان و كۆی گه‌نده‌ڵیه‌كان
و تاڵانكارییه‌كان و قۆرخكاری و دیسانه‌وه هاتن و هێنانه‌وه‌ی هێز بۆ سەر
یەکترى)، له روی ده‌رونیه‌وه تێك‌شكان و ترساندنی كه‌سایه‌تی تاكی كورد بوو،
له روی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له ناوبردنی نرخ و به‌هاو نه‌ریته باشه‌كان بوو، له
روی ئابورییه‌وه سفركردنه‌وه و له‌روی كارگێڕیه‌وه بچوككردنه‌وه و له روی
سیاسییه‌وه لوتكه‌بونی به‌دئه‌خلاقی سیاسی بوو، ئه‌م كاره‌ساته جارێكی تر له‌لاپه‌ڕه‌ى
فاكته‌ره ناوخۆییه‌كانه‌وه، بۆ هەر جۆرە دابەشکارى و باڵانسێکى هێز و هەژمونى
حیزبى بووبێت، له بیرى بە نیشتیمانیبووندا لە ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی كۆی خه‌ونه
مرۆڤایه‌تی و نیشتیمانیه‌كان بوو.
دوا وته؛ لەدەرئەنجامى کۆى شکستەکان و
نەزانینەکان و خەمساردیە نیشتیمانیەکانەوە، ئه‌م قۆناغه قۆناغی فراوانبونی بازنه‌كانی سالارێتی و
خولانه‌وه‌ی پێشه‌نگه شكستخواردوه‌كانه له‌نێو بازنه داخراوه‌كانی سیاسه‌تدا،
له‌م ره‌وشه خوڵقێنەرە پارێزەرە سالارێتیانەوە، له نێوگه‌لێكی په‌ژمورده‌و
نیشتیمانێكی كه‌رت و هه‌رێمێكی په‌رته‌وه، له‌گه‌ڵ خۆزگه‌ی فراوانبونی په‌نجه‌ره‌ی
روانینه نیشتیمانیه‌كان و هاتنه كایه‌ی سیاسه‌تی كراوه‌دا، نه‌فره‌تە له‌كۆی
سالارێتیه‌كان ،كه تا ئه‌مڕۆ مێژوییه‌كی ره‌شیان له لاپه‌ره سپییه‌كانی مرۆڤایه‌تی
و نیشتیمانیدا تۆماركرد‌و، وڵاتیان كرده باڵایه‌ك له ته‌م و ته‌مێك له خه‌م و خه‌مێك
له كۆژانه‌كانی نیشتیمان.