لاوازى ئینتیما،گەیشتینە بە شکست!!
8/1/2023 3:22:00 PM
ئەحمەد حەمە ساڵح
مرۆڤ به خۆڕسكی ئینتیمای بۆ خێزانوئهو جوگرافیایە هەیە،كهتێیدا له دایک بووهو ژیاوە،کەواتا ئینتیما پهیوهستبوونێكی روحیو مهعنهویە به نهتهوهونیشتیمانهوه،هەر بۆیە ئینتیما بهشێکە لهچهمكی كۆمهڵایهتی بوون،کە بهرههمی هوشیاری،فیكر ،تێڕامان،ههڵوێست و جیهانبینیه.
ڕاستە ئینتیما پۆلێن دهكرێت بۆنیشتیمانی،نهتهوهیی،چینایهتی،ئایدیۆلۆجی ،فیكری وئایینی،بەداخەوە لە ڕابردوو ئیستاشدا ئەوەی لەكۆمەڵگای ڕۆژههڵات وتایبەتتر لەلاى ئێمە بەردەوامى پێدەدرێت،زیاد بوونی ئینتیمای خێڵگەرایی،تاقمگەرایی،حیزبى وئایدیۆلۆژییه،لەسەر حیسابی ئینتیمای نیشتمانی.
كۆی پەیام ویاساكان ئینتیمای مرۆڤبونیان پێش هەمو ئینتیماكانی ترخستوە،لە ژێرچەتری مرۆڤایەتیشدا كە ڕاستە ڕێگای ژیان دۆستیە،لە دوای ئەو ئینتیمایە،ئینتیمایی نیشتیمانى پێویستیەکى ترە ،هەر وەک بیرمەندان پێیان وایە كە(خزمەتكردنی مرۆڤایەتى نیوەی ئەركەكانە وخزمەتكردنی نیشتیمانیش نیوەكەی تریەتی)،کەواتا پێویستە،بە رۆحیەتی یەكترقبوڵكردنە وە كار بۆ ئەو دوو ئینتیمایە بكرێت،کۆى نەتەوەکان هەست بە ئینیتمای خۆڕسكی نەتەوەیى و نیشتیمانی خۆیان دەكەن،هەر بۆیە پێویستە چەمكی نیشتمانیبوون بەهێز بكرێ و ماناكانی دەوڵەمەند بكرێ و نرخ وبەهاكانی لە نێوان گشت هاووڵاتییاندا جێگیر بكرێن.
ڕاستە نابێت ئەوەش لە بیر بکەین کە جۆرێک له ئینتیمای نهتهوهییو نیشتیمانی لە كۆمهڵگهى كوردیماندا ههبووه،هەر بۆیە لە ڕابردوى ئەم هەرێمەدا،خۆنهویستانه بە قوربانیدان درێژە بەخهبات و تێکۆشان دراوە، ئهوهش بەرزترین ئاستی ئینتیمایه كه مرۆڤ سەربەستى خۆى له ئازادی نیشتیمانهكهیدا ببینێت.
لەم بابەتەدا قسە لە سەر ئیستامان دەگەین،کە لە لێوارەکانى شکسیتێکى گەورەداین،هێزە سیاسییەكان لە ماوەی حوكمڕانیاندا نهیانتوانیوه خۆیان لهحزبیبون،خێڵگەرایی وتاقمگەرایی داماڵن،ههمیشه بەرژەوەندیە حیزبى وکەسی وناوچەیەکانیان،لەسەرو بهرژهوهندیە گشتیەکانەوە بووه،هەربۆیە گوێڕایەڵی بۆ حزب وسەركردە وسەرۆکە کۆمەڵایەتیە ناوچیەکان،زیاتر بووه له ئینتما بۆبهها باڵاکانى هاوڵاتیبوون و نیشتمانیبوون.
بەداخەوە لەئێستا ئینتیما بۆ نیشتیمان لە كاڵبوونهوهدایە،بێگومان خهمی ئێمه ترسه له زیاتر لاوازبوونی ئهوئینتیمایه،هەر بۆیە دەڵێین لهپێناوى بهرهوپێشبردنو رێكخستنو پاراستنی نیشتیماندا،پێویستمان به دروستكردنی فهزایهکە،كه ههموو تاكێک ههست بكات ئهو بهشێكه لهم نهتهوهو نیشتیمانه،مافو ئهركی ههیه،کەواتا بە دهستهبهركردنی كارو ژیانو ماف ئینتیما بههێز دەکرێتەوە.
ڕاستە لە سیاسەت،دیموکراسى،بەڕێوەبردن وپەیوەندیەکاندا،ڕاوبۆچون و ئایدیاو حیزبی جیاوازش،پێویستیەکى ترن،بەڵام كە كارەكتەرە خۆسەپێن و كەسایەتیە دەستڕۆیشتوەكان پێیان وابێت زانین وڕاستی ودڵسۆزی تەنها لای ئەوانە،وخۆشیان لەسەر و یاساکان و هەمو هەڵەو چەوتى و ناشیرینیەكەوەن،ئەوە تاڵانکارى،زاڵخوازێتى، خێڵگەرایی وتاقمگەرایی باڵادەکاو بازنەى لێکترازانەکان فراوان دەبن و هەنگاوەکانى دژ بەبەهای نیشتیمان و هاوڵاتیبون خێراتر دەبن،وەک بیرمەندان سەلماندویانە كۆی نەهامەتیەكان هەڵەی كارەكتەرە باڵاكانی فەرمانڕەوایەتیە ،ئەوەتا فەیلەسوف ئەما نوئێل كانت دەڵێت: پێویستە هەر یەک لە كارەكتەرەكان بەو شێوەیە ڕەفتاربكەن،وەک ئەوەی مامەڵەی مرۆڤایەتی لەناوكەسێتی خۆیان و لەناوكەسێتی هەمو كەسێكدایە وەک تۆ،هەروەها وای دابنێ كە مامەلەی مرۆڤایەتی هەمو كات لە خودی خوێدا ئامانجە.
لە سۆنگەی بڕواهێنان بەو ڕاستیانەی سەرەوە،ئەتوانین بڵێن ئێمە وەک هاونیشتیمانیانی ئەم بەشەی نیشتیمان،لەگەڵ ئەوەی لە ژێر چەتری فەرمانڕەواتی خۆماڵیداین ،دەبوایە لەكۆی كایەكان و تێڕوانینەكانی ژیانەوە باشتر وشیاوتر كار بۆ ئیستا و ئایندە بكرایە،بەڵام بەداخەوە لەبری هەنگاوە نیشتیمانیەكان،لەچەوتیەكانی دەسەڵاتدارانەوە،لەمافیاكانی تاقمگەرایی وخێڵگەراییەوە لەقوتابخانەکانی بەناو كوردایەتی و نیشتیمانیەوە، هەنگاوەکانى خیانەتی مرۆڤایەتی ونیشتیمانی و حیزبایەتیش خێراکران ، ئەگەر نا ئاخر چ لۆژیكێک ئەوە پەسەند دەكات كە سالانێکە و بەردەوام بازنەی تاڵانکارى،چەواشەكاری،جۆرەکانى گەندەڵى، خیانەتکارى،چەوتیەکان،دیكتاتۆریەتیەکان فراوانتر دەبن،سالانێکە بەردەوام لە پێناو شکۆى کەمینەیەکى دەستڕۆیشتوى
خۆسەپێندا، شکۆدارى خاک و خەڵک دەشکێنرێت،تا لە نائومێدبون ونەمانى متمانەوە گەیشتین بە شکست و قهیرانى ئینتیما.