ئێران تەفروتونای کرد
01:07 - 13/10/2026
زەمەن_هەواڵ
هێزەکانی سوپای پاسداران لە گەرووی هورمز هێرشیان کردە سەر کەشتییەکی نەوت هەڵگر و تێکیان شکاندووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا کە لە پێگەی "سپاه نیوز" بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایکردووە، "کەشتییەکی گەورەی نەوت لە گەرووی هورمز هێرشی کراوەتە سەر و ئاگری گرتووە" بەگوێرەی بەیاننامەکە، کەشتییەکە گوێی بە هۆشدارییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران نەداوە و بەو هۆیەوە بووەتە ئامانجی هێرشەکە.
ئێران لە 28ـی شوباتەوە و هاوکات لەگەڵ دەستپێکی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هاتوچۆی کەشتیوانی لەو گەرووە ستراتیژییەدا سنووردار کردووە. لە بەرامبەردا، واشنتن گەمارۆی خستووەتە سەر بەندەرەکانی ئێران. کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆ لەو گەرووە بووەتە خاڵێکی سەرەکیی کێشمەکێشی نێوان تاران و واشنتن، چونکە تاران پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە دەبێت خۆی سەرپەرشتیاری هاتوچۆ بێت، لە کاتێکدا واشنتن و چەند لایەنێکی دیکە ئەو هەنگاوە رەتکردەوە.
دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانیی دەریایی بەریتانیا دووشەممە رایگەیاند، تانکەرێکی نەوتی خاو، تانکەرێکی بەرهەمەکان و کەشتییەکی هەڵگری کۆنتێنەر، یەکشەممە لە گەرووی هورمز رووبەڕووی هێرشی مووشەکیی سەرچاوەنادیار بوونەتەوە. دەستەکە شەوی یەکشەممە بۆ دووشەممە ئاشکرایکرد،، تانکەرێکی نەوت لە نزیک مەکۆی کەشتییەکانی سەحار لە عومان رووبەڕووی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووەتەوە و بەرپرسانی خۆجێیی هاوکارییان کردووە لە گواستنەوەی تاقمەکەی.