ڕاپەڕین لە نێوان خەونى نیشتیمانى و سیحرى بەتاڵبونەوەدا!!
3/9/2023 7:49:00 PM
210 جار خوێندراوەتەوە
ئەحمەد حەمە ساڵح
لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو
شایه‌تحاڵن،کە له به‌رده‌وامی داگیرکارى وشۆڕش و به‌رخوداندا،نیشتیمانمان به‌رده‌وام له ڕه‌وشه‌كانی
نائارامی و ترس و مه‌رگدا بووه، له‌قۆنا‌غەکانى خەباتى شاخ وله ڕه‌وشی یه‌كترقبوڵنه‌كردن و شه‌ڕی خوێناوی ناوخۆدا، تاکە به‌ش مه‌ینه‌ته‌كانی نیشتیمان به‌رده‌وامیان به كوردایه‌تی‌و به‌رخوداندا،
له راپه‌ڕیندا باڵامان كرد‌و خه‌ونمان به نیشتیمانێكی ئازاد و گه‌لێكی یه‌كسان
و بوژانه‌وه و ئاوه‌دانی و بنیاتنان و په‌روه‌رده‌كردنه‌وه‌ی تاكی كوردیه‌وه
ده‌بینی، وامان ده‌زانی له حوكمڕانیه‌كی خۆماڵى وله بازنه‌كانی ماف پارێزیدا، چه‌كه‌كان ده‌بنه قه‌ڵه‌م و قه‌ڵه‌مه‌كان
له بازنه‌ی یه‌كترقبوڵكردندا ده‌بنه مرۆڤدۆست و نیشتیمان په‌روه‌ر، وامان ده‌زانی
ئه‌وه‌ی بەعسيەکان وێرانیان کرد،جوانتر بنیادده‌نرێته‌وه، وامان ده‌زانی ماف ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ مافخوراوان،و ئه‌نفالچی و سیخوڕ‌و كورد كوژه‌كان دادگایی ده‌كرێن،و یاساش ده‌بێته
سه‌روه‌ری هه‌موان، وامان ئه‌زانی حیزبه‌كانمان له‌بازنه‌كانی دیموكراتی وچه‌مكی هاوڵاتیبوندا،بۆ خزمه‌تی خاک و خه‌ڵک،لە پێشبڕکێدادەبن، وامان ده‌زانی له سه‌رده‌می ئازادی و
جیهانگیریدا،كاروانی نیشتمان ڕوه‌و لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێت،لەو
باوڕەدابووین لەژێر چەترى حوکمڕانی خۆماڵیدا،
ئازادی و دادوەری کۆمەڵایەتی دێتەدی،و جیتر بەدەست ژێردەستەیی وهەژاری و
دواکەوتووییەوە ناناڵێنین،به‌ڵام ئەوەى
دیمان چگە لە سیحرێکى بەتاڵبونەوەىخەونەکان هیچى تر نەبوو!
بەداخەوە له به‌رده‌وامی فكری زاڵخوازێتیدا، قۆرخكارى و تاڵانكارى و هه‌رزان فرۆشی نیشتیمانبوونە به‌شێک له مێژومان،هەر لەسەرەتاوە بەبەردەوامى چەواشەکاریەکان،و
دوباره پڕ سوێ كردنه‌وه‌ی برینه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ،و بەلەکەدارکردنى چه‌مكه‌كانی دیموكراتی و هاوڵاتیبون،هۆشیارییه‌یاسايی،كۆمه‌ڵایه‌تی،کارگێڕى و سیاسیه‌كان بونه خه‌ونێکى به‌دینه‌هاتوو،لێرەوە
لە قەیران لە دواى قەیرانەوە،درگاكان به‌ڕوی
گه‌نده‌ڵی و نادادی و نائارامی و ناڕونیەکانەوەواڵاترکران،و له هه‌نسكی فرمێسكه‌كانی
نیشتیمانەوەکۆ ژانه‌كانەکانبوونە ئازارێكی كه‌مه‌رشكێن.
بەداخەوە ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی
گونده‌كان و بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری،نه‌ک هه‌ر نه‌بونه كارێكی به كردار،کەچى له‌بازنه‌كانی وه‌هم و گوماندا،درێژه درا به بێكارهێشتنه‌وه‌ی
هێزی كار،به‌هۆی نه‌هێشتنى به‌رهه‌می خۆماڵیشه‌وه،بەردەوام ئاسایشی خۆراكمان لە مه‌ترسیدابووە
و دەبێت،بەداخەوە هه‌تا ئیمڕۆش،نه‌ک هه‌ر كۆی سه‌رچاوه مرۆیی و سروشتیه‌كان له‌به‌رگێكی نیشتیمانیدا نه‌كرانه كارتێكی بەهێزىئابوری
به‌خش،بەڵکو وەککارەکتەرێکىدیارى
سیاسى ووتى"لە جەوتەوە بۆ نەوت"هەموویان تاڵانکرد و دزى،گشت هێزو تواناکان بۆ خۆ دەوڵەمەند کردن بەکارهێنران،لەو
پێناوەشدا کە باڵابوونى حەزە سالارێتیەکانە،لە برى بەدامەزراوەیی کردن،هێزی چەکداری
جۆراوجۆر،بۆ پاراستنى بەرژەوەندیەحیزبى وکەسیەکانپێکهێنرا.
له‌بری رێكخستنی
هه‌یكه‌ل ئیداری وڵات و دابەشکردنی ئه‌ركه‌كان و گرنگیدان به كارگێڕییه‌كی سه‌رده‌میانه‌ی
مه‌ده‌نیانه،نەک هەر دوو ئیدارەیی و دوو زۆنى بەردەوامیان بێدرا،بەڵکولە زۆنەکاندا به‌رده‌وامى درا به شکاندنى شکۆکانى خاک و خەڵک و شێواندنی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی،به‌داخه‌وه له‌بری برەودان بە زانستی
سیاسه‌تی نیشتیمانی،مه‌ركه‌زیه‌تی حیزبی به‌سه‌ر كایه جیاوازەکانیكارگێڕی،ئابوری،كۆمه‌ڵایه‌تی،
سه‌ربازی و ڕۆشنبیریدا ڕەواییان پێدرا،و زۆرینەى کارەکتەرە سیاسیەکان بوونە بازرگانی سیاسی،بەداخەوەله‌بری مرۆڤ دۆستی و نیشتیمانیبون پله به‌ندی هاوڵاتیبون و به‌دوژمن
سه‌یركردنی یه‌كتری بونه دیارده‌یه‌كی ترسناک .
دوا ووتە،بۆ ئه‌وانه‌ی كه و‌ەلائی سالارێتى کەسى وحیزبیان زاڵه به‌سه‌ر و‌ەلائی نیشتیمانیدا، پێویسته ئه‌و راستیه
له بیر نه‌كه‌ن كه ته‌نها به كۆده‌نگی و كۆڕه‌نگی و ڕاستگۆیی په‌نجه‌ره‌ی
روانینه نیشتیمانییه‌كان فراوان ده‌بن،بە دورکەوتنەوەش له رق وقینی حیزبایه‌تی،و
وازهێنان لە وشه‌كانی به‌ڵام و ئه‌گه‌ر و له به‌رنامه‌دایه، وهاتنە دەرەوە لە
بازنەکانى چەواشەکارى،وكۆتایی هێنان به‌عه‌قڵیه‌ته‌كانی یه‌كتر سڕینه‌وه،نه‌مامی
هیوای نیشتیمان گه‌شه‌ده‌كات.
هەر بۆیە ئێمەش دەڵێین راسته هه‌رێمه‌كه‌مان
به تێپه‌ڕاندنی چه‌ندین قۆناغ گه‌یشتۆته ئیمڕۆ، خوێندنه‌وه‌ی قۆناغه‌كانیش له
دیده جیاوازه‌كانه‌وه هه‌ر چۆنێک بێت بون به به‌شێک له مێژوو، به‌ڵام هه‌تا
ئیمڕۆ،كه یادى سى و دوو ساڵەى ڕاپەڕینە وته‌مه‌نێک له بەناو حوكمڕانیمان تێپه‌ڕاندوه، جگه له به‌رده‌وامیدان به حه‌ماسی
شۆڕشگێری حیزبی و باڵابوونى
حەزە ساڵارێتیەکان و مانه‌وه‌مان له‌سه‌ر بڕوابون به
ڕازاندنه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی ڕابردو و ئێستا‌و داهاتو،كه ئه‌مه‌ش چه‌ند باره
خولانه‌وه‌یه له‌بازنه داخراوه‌كانی سیاسه‌تدا، چیترمان كرد،كێ وه‌ڵامی نەبوونى و کەمى خزمەتگوزاریەکان،ناڕونی به‌شە بودجه‌و داهات،بەردەوامى قه‌یران و شكسته‌كان، پێناسه‌ی كاری پێكه‌وه‌یی و یەکتر
قبوڵکردنى لەلایه، ئه‌رێ له كایه‌كانی سیاسه‌ت و ئابوری و كارگێڕیدا چ
شانازیه‌كی نیشتیمانی تۆماراوه،ئه‌رێ ره‌وشه داهێنراوه‌كه‌ی ئێستایه‌ک له فه‌رامۆشی وئاینده‌یه‌ک
له نادیاری،ئەگەرسیحرى بەتاڵبونەوەى
خەونە نیشتیمانیەکان نەبێت چى ترە؟