بەلەمێک نقوم بووە و زیاتر لە ١٠٠ کەس خنکاوە و ١٥ی منداڵە
03:46 - 11/10/2026
زەمەن_هەواڵ
بەلەمێک لە کەناراوەکانی جیبوتی لە شەوی پێنجشەممە، نوقومبووە لانیکەم ١٠٩ کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە، کە ١٥یان منداڵە و ١١٦ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە راگەیەندراوێکدا بە پشتبەستن بە گێڕانەوەی رزگاربووان، ئاشکرایکرد، بەلەمەکە هەڵگری ٣٥٠ کۆچبەر بووە و لە جیبوتییەوە بەرەو یەمەن بەڕێکەوتبوو، پێش ئەوەی لە باکووری کەناراوەکانی ئۆبوک نقووم ببێت، تیمەکانی رێکخراوەکە لەسەر زەوی هاوکاری بەرپرسانی خۆجێیی دەکەن بۆ پێشکەشکردنی فریاگوزارییەکان.
ئامارەکانی رێکخراوەکە دەریدەخەن، ئەو ١٠٩ تەرمەی دۆزراونەتەوە بریتین لە ٥٢ پیاو، ٤٢ ئافرەت و ١٥ منداڵ، کە ٩ کچ و ٦ کوڕیان لەنێودایە.
زیاتر لە ٨٠ کەسیش لەو رووداوە رزگاریان بووە، کە سەرجەمیان هاووڵاتیی ئەسیوپین.