پێش هەڵبژاردن، دەرچوون لە بازنە بەتاڵەکان پێویستترە!!
9/23/2023 10:02:00 AM
ئەحمەد حەمە ساڵح
ئەم
بابەتە بەشى دوەمى وتارى پێشوترە،کە وەک پرۆژەیەک بۆڕاستکردنەوەى هەڵەکان،لەژێرناونیشانى،گۆڕانکارى لەسیاسەتدا ،ژههرنیە،بەڵکو بەرگرییە لەمانەوە،بڵاومکردەوە،بە هیواى خوێندنەوەى لەلایەن سیاسیەکان و گەیاندنى سودێک بەم هەرێمە دانەمەزراوە لەت
لەت کراوەمان.
سیستەمی پەرلەمانی یان کوردوتەنى ئەنجومەنی
نیشتمانی،کۆڵەکەیەکی دیموکراسی و پێگەیەکی گرنگی پاراستنی شکۆدارى خاک وخەڵکە،حکومەت
دەسەڵاتی جێبەجێکارەویاساکانیش لەلایەن پەرلەمانەوە
دەردەکرێن،پەرلەمان
کە نوێنەرایەتی گەلە، چاودێریو لێپرسینەوە لە حکومەت دەکات،لە سیستەمی کۆمارى پەرلەمانیدا ئیمپراتۆر یان
شانشینێک لەرۆڵێکی
تەشریفاتیدا
سەرۆکایەتى دەوڵەت یان هەرێم دەکات،کارەکتەرێکى تر دەبێتە سەرۆکى حکومەتەکە،وەک
مالیزیا،بەریتانیا،سوید،یابان،و ...... ، یان کەسێکی هەڵبژێردراو لە
پەرلەمانەوە،دەبێتە
سەرۆکو ڕۆڵەتەشریفاتیەکە دەگێڕێت،وەک ئەڵمانیا،ئێرلەندا،ھیندستان،عێراق ،و ......،سەرۆک وەزیرانیش حکومەت بەڕێوەدەبات،لەم
سیستەمەدا
حکومەتو پەرلەمان تەواوکارى یەکترین،حکومەت لە لایەن پەرلەمانەوە متمانى پێدەدرێ،پشتیوانی
دەکرێ،چاودێرى
دەکرێ،لێپرسینەوەى لەگەڵ دەکرێ و لەکاتى
پێویستیشدا
متمانەشی
لێوەردەگرێتەوە ،سەرۆکی دەوڵەتیش بۆچارەسەر دەسەڵاتی
هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی هەیە و دەتوانێت لە وادەى خۆیی و لە پێشوەختەشدا داوای
هەڵبژاردن بکات.
بەهۆکارەکانى،نەبوونی دەستورێکى
هەمیشەی،ئەنجامنەدانى
سەرژمێرى وهەڵبژاردنێکى پاک،دەمامکدارى دیمکراسى،ناکۆکی
و زاڵخوازێتى،خێڵگەرایى
وتاقمگەرایى، چەکدارێتى حیزب و بەدامەزراوەنەکردنى پێگەو پایەکانى حکومەتداری،هەتا ئێستاش فۆرمی سیاسی وحوکمڕانیمان ناڕونە،لەم چەواشەکارى ودیموکراسیە داتاشراوەدا،ئاخۆ
سیستمەکەمان پەرلەمانییە،یان نیمچە سەرۆکایەتى یاخود داهێنراوێکى ئەحزابگەراییە.
لە سیستەمی دامەزراوەیى پەرلەمانیدا ،نابێت پەرلەمان لەئەرکەکانی
کە ،یاسادانان،چاودێریکردن،بەدواداچون و لیپرسینەوەیە دوربخرێتەوە،کەچى
لەم مۆدیلەچەواشەکاریە نادیموکراسییە داهێنراوەى ئێمەدا،کەحیزبەکان وسیاسەکانمان لەناتەبانی
بوون و ڕق وبوغزدا سیاسەتیان کردوە،بەدرێژایی مێژوو،هیچ خولێکى پەرلەمانمان،تواناى جێبەجێکردنى ئەرکەکانى نەبوە،ئاگاداری وردەکاری قاچاخچێتی سنورەکان،داهاتەکان،گرێبەستەکان،خەرجیەکان نەبوە،لە کۆى قەیرانەکاندا
بێهەڵوێست و لە خراپى
وکەمى ونەبونى حزمەتگوزاریەکانى ڕۆژانەى خەڵکیشدا بۆ چارەسەر بێکردارو، لە داڕمانى کەرتەکانى پەروەردە ،تەندروستى ،کشتوکاڵ،پیشەسازى
وکۆى سێکتەرەکانى تیش،هیچ کات پەرلەمان وەک دامەزراوەیەکى نیشتیمانى هەڵوێستێکی
ڕون وجددى و یەکلاکەرەوەیان نەبوە،بەدرێژایى
تەمەنى خولەکان نەک هەر ڕۆڵیان لە
ڕاگرتنى شکاندنى
شکۆ خاک وخەڵک نەبوو،بەڵکو بە پێچەوانەی
هەموو دونیاوە کۆیلە
ئاسا،پەرلەمانەکەى لە مەڕ ئێمە،بێدەنگ دەکراو بڕیارى
بەسەردا دەسەپێنرا،هەر بۆیە دەیان ساڵە بەناوخاوەنى سیستەمێکى پەرلەمانین.
بۆئەوەى دەزگایەکى وەک
پەرلەمان بە باشى وشیاوانە بە شکۆى خەڵک و خاک،بەڕێوەببرێت پێویستە کۆى لایەنە
سیاسیەکان و ڕێخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى بەهەست وسۆزو ئاگایەوە،هەستى یەکترویستى
کەپێکهێنەرى کۆمەڵایەتیبونە،باوەڕ بە چەمکى هاوڵاتیبون،کەئاگایی بونە لەگەشەو بەڕێوەبردن،سۆزى
نیشتیمانی ،کە پاراستنى بەرژەوەندیە گشتیەکان،و بڕوابونە بەکارى پێکەوەیی،بۆ بەهێزکردنى
پەیوەندیە سیاسى ،کارگێڕى وکۆمەڵایەتیەکان،لەپێنا وبنیاتنان وئایندەیەکى گەشەدا تێگەڵ
بەکارى پەرلەمانىببن،چونکە تەنها لەسێ کوجکەى دەستور،یاسا و تواناکانى بەڕێوەبردنەوە، شکۆدارى خاک و
خەڵک دەپارێزرێت.
لە
بازنەکانى چاکسازى وبەڕێوەبردن،ئاشتەوایى سیاسى و کۆمەڵایەتیدا،بە هزرێکى
نیشتیمانیانەوە،لە پلان ونەخشەڕێگایەکدا، ئەتوانرێ ڕێگا چارەسەریەکان بدۆزرێنەوە،بە
خوێندنەوەم بۆ کاریگەرى فاکتەرە دەرەکى وناوخۆیەکان،ولەدەرەوەى بیرکردنەوە پۆپۆلیستیە
کەسى وحیزبیەکان،دەمەوێت تەنها ئەوەندە بڵێم،بۆ چارەسەر و هەستانەوە پێویستە وانە
لە هەڵەکانى ڕابردوو وەربگیرێت،لێرەدا ئەو خاڵانە سەرەکیانە دەخەمەڕوو،کەپێویستەکۆى
حیزبەکان پێش چوونە نێو پرۆسى هەڵبژاردنەوە ،بۆ دەرئەنجام و بەرکەوتەکانیان
ڕێکەوتنێک واژوو بکەن.
١-ئەندامانى
مەکتەب سیاسى و سەرکردایەتى و کادێرە پیشەییە پێشکەوتوەکانى حیزبەکان،ببنە ئەندامانى
پەرلەمان،بۆ هەر فراکسیۆنێکیش ئەندامێکى کاراو باڵاى مەکتەب سیاسىیان ببێتە سەرۆکى
فراکسیۆن.
٢-سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى پەرلەمان،کە لە پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێن،کەسى
یەکەم یان دووەمى حیزبەکانیان بن.
٣-ئەنجومەنى
وەزیران لەو کەسایەتیانە پێکبهێنرێ،کەپاک و دڵسۆز وپسپۆر و ئەزموندار ولێهاتوون،کەبێلایەن
یان ئەندامى خوارەوەى حیزبەکانیان بن.
لەگەڵ
ئەو میکانیزمانەى سەرەوەدا،بڕیارى یەک موچە بوون،کەمکردنەوەى موچە و ئیمتیازەتەکان،گەڕانەوە
بۆسەرکارى پێشوو ،خانەنشینکردن بەهۆى زۆرى تەمەنەوە،دەبنە ئەو نەخشە ڕێگایەى کەپەرلەمان
وئەنجومەنى وەزیران نیشتیمانیانە و چالاکانە و بەرهەمدارانە کارا بکرێن،لە
فەرهەنگى سیستەمی پەرلەمانیدا،بەیەکەمینەکردنى پەرلەمان بۆ چاودێریکردن
ولیپرسینەوە، هەنگاوێکە لە ڕێگا چارەسەریەکان و کۆتایى
هێنانە بە خولانەوە لە نێو بازنە بەتاڵەکاندا،