پەیڤێک له یەکی ئایاردا
4/29/2021 5:38:00 PM
ئەحمەد حەمە ساڵح
زۆرن ئەو بۆنەو یادانەی کە ساڵانە لە جیهان یاد ده‌كرێنه‌وه، هه‌ندێک لەو یادانه،له رێگه‌ی قوربانیدان و له هه‌ورازه سه‌خته‌كانی ئازاره تراژیدیه‌كان و له دەروازەکانى رزگاربونه‌وه تا دابینكردنی ژیانێکی شایستە بونه‌ته بۆنه‌ی جیهانی،یه‌كی ئایار ئه‌و یاده‌یه كه ژانی بازوی کرێكاران كردیە ده‌نگێک و له‌ته‌واوی كیشوه‌ره‌كاندا بیسترا، ئه‌م دوو هه‌نگاوەی خواره‌وه‌ش بونه ئاوێنه‌ی ئه‌و تیشكدانه‌وەیه كه ته‌واوی سنوره‌كانی بڕی و لێره‌و له‌وێ له نیوه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه هه‌تا ئیمڕۆ و بۆئاینده‌ش بووه ره‌مزی له خۆكردنی مافه‌كانی مرۆڤه شه‌كه‌ت وماندوه‌كانی جیهان .
هه‌نگاوی یه‌كه‌م له ئه‌مه‌ریكاوه
له‌ساڵی (١٨٦٩)دا،ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی (كانه‌كان و كارخانه‌كان و پیشه‌سازیه ده‌ستیه‌كان)ی ئه‌مه‌ریكا،دەستەبەرى مافەکانى کرێکاران رێكخراوێكیان به ناوی (سوارچاكانی كار) دامه‌زراند،له سه‌رده‌می په‌ره‌سه‌ندنی بزوتنه‌وه كرێكاریه‌كاندا، پێشه‌واكانی كاری رێكخراوه‌یی، توانیان له ساڵی (١٨٨٦)دا ده‌زگایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كرێكاران، به ناوی (یه‌كێتی ئه‌مه‌ریكای كار) پێكبهێنن،هەر لەو ساڵەدا كرێكارانی ویلایه‌تی شیكاگۆی ئه‌مەریكا داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی سەعاتی كاریان كرد،هەمان داواكارى له‌لایه‌ن كرێكارانی ویلایه‌ته‌كانی كالیفۆرنیا و تۆرنتۆی كه‌نه‌داش دوباره بوه‌وه،لە (١/٥/١٨٨٦)به به‌شداری هه‌زاران كرێكار به‌رفراوانترین و كاریگه‌رترین مانگرتن و خۆپیشاندان لە ویلایه‌تی شیكاگۆ ئه‌نجامدرا،به‌رئه‌نجام له نێوان (پۆلیس و خاوه‌نكاره‌كان و كرێكاران) دا توندوتیژی لێكه‌وته‌وه، كرێكارانی شیكاگۆبه شێوه‌یه‌كی بێ ئه‌ندازه روبه‌ڕوی كوشتن و په‌لاماردان و سه‌ركوتكردن و ده‌ستگیركردن و له سێداره‌دان بونه‌وه
هه‌نگاوی دوه‌م له ئه‌وروپاوه
ساڵی (١٨٨٩) به بۆنه‌ی یادی سه‌د ساڵه‌ی شۆڕشی فه‌ڕه‌نساوه له شاری پاریس كۆنگره‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌سترا، له‌و كۆنگره‌یه‌دا به مه‌به‌ستی داواكردنی یاسایه‌ک بۆ دیاریكردنی هه‌شت سه‌عات كاركردن له رۆژێكدا، بانگه‌واز كرا بۆ خۆپیشاندان، هاوكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێكخراوی یه‌كێتی كاری ئه‌مه‌ریكی پێشتر بڕیاری رێكخستنی خۆپیشاندانی هاوشێوه‌ی له یه‌كی ئایاری (١٨٩٠)دا داب‌و، هه‌مان ڕۆژ له‌لایه‌ن پارته سۆشیالیسته‌كانه‌وه هه‌ڵبژێردرا بۆ خۆپیشاندان ،له به‌ریتانیا به به‌شداری سه‌دان هه‌زار كرێكار خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا و شه‌پۆلێكی نوێ له كاری رێكخراوه‌یی سه‌ریهه‌ڵدا، له ئه‌ڵمانیا سۆشیالیسته‌كان به زیادكردنی ده‌نگه‌كانیان له هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كاندا ده‌سكه‌وتێكی گرنگیان به ده‌ستهێنا، له یه‌كی ئایار (١٨٩٠)دا (مانگرتن له‌سه‌ركارو خۆپیشاندان و ئاهه‌نگگێڕان) هه‌مو شاره گه‌وره‌كانی ئه‌وروپای گرته‌وه،ده‌سه‌ڵاتداران له توانیاندا نه‌بوله‌و ڕۆژه‌دا به سه‌ركوتكردن و قه‌ده‌غه‌كردن رووبه‌ڕووی كرێكاران ببنه‌وه.
لەدەرئەنجامى ئەو ڕووداوە مێژویانەى سەرەوەدا،ساڵ لە دواى ساڵ به ناچاری زیاترى سه‌رمایه‌داران و خۆشحاڵی بزوتنه‌وه كرێكاریه‌كان، هەنگاوەکانى بەجیهانى بوون دەستى پێ‌کرد،لە ساڵی (١٩٠٤) کە كۆنگره‌ی سۆشیالیسته‌كانی جیهان له‌شاری ئه‌مستردامی هۆڵەندا به‌سترا، داواكرا له رۆژی یەکی ئایار كرێكاران كارنه‌كه‌ن، ساڵی (١٩٥٥) كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی پیرۆزبایی یەکى ئایاری وه‌ك رۆژی جیهانی كرێكاران كرد،كۆنگرێسی ئه‌مەریكاش ساڵی (١٩٥٨) رۆژی یەکى ئایاری وه‌ک رۆژی وه‌فا بۆ روداوه‌كانی گۆره‌پانی هایماركێتی شیكاگۆ ناساند ، دەرئەنجام یه‌كی ئایار لەجیهاندا له ڕۆژی ناڕه‌زایی و خه‌باتی چینایه‌تیه‌وه،گۆڕا به رۆژی یه‌كتر قبوڵكردن،حكومه‌ته‌كان یەک له‌دوای یەک ئه‌و رۆژه‌یان وه‌ک پشوی فه‌رمی كرده نه‌ریتێكی ساڵانه‌ی جیهانی .
په‌یڤێك بۆ كرێكارانی نیشتیمان
له دێرزه‌مانه‌وه كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان، له ژێر دروشمی (به‌ده‌ستێک نان و به‌ده‌ستێک خه‌بات و بنیاتنان)، مێژویه‌كی پڕ شكۆ و سه‌روه‌ریان تۆماركردوه،ڕه‌نجده‌ران له به‌رهه‌مهێنانی جۆره‌ها پیشه‌سازی ده‌ستی و به‌رهه‌می كشتوكاڵی وكاركردن له كارگه‌كان و له بواره‌كانی بیناسازی و پیشه‌وه‌ری و ژینگه‌پارێزی و كاری ڕۆژانه‌ی حه‌ماڵی و.....هتد) ئه‌وڕاستیه‌یان سه‌لماندوه كه‌له‌هه‌موان زیاتر هیلاكترن و ئازاره‌كانیشیان پڕسوێتره،له گوزه‌راندا هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌تترین و له مافیشدا بێ مافترن، کاتێک لە پرۆسه‌كانی سیاسه‌تی زه‌وی سوتاو(ارض المحروقه) دا،به‌عسیه‌كان به تێكدان و وێرانكردنی ژێرخانی ئابوری كه تائیمرۆش كاریگه‌رییه‌كانی به‌رده‌وامه، توانیبێتیان هه‌مه‌چەشنه‌ی كار و دابه‌شكردنی كار (تقسیم العمل) و مافی ره‌نجده‌رانی بیر‌و بازو بخەنە نێو بازنه داخراوه‌كانه‌وه.
بەداخەوە لە مێژوی حوكمڕانی خۆماڵیشماندا، له بری به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی (ئابوری و ئاوه‌دانیی)، بە به‌رهه‌م هێنانی هه‌زاران بێكاری شاراوه و پشتگوێخستنی كه‌رته به‌رهه‌مبه‌خشه‌كان،به‌رده‌وامی درا به له‌كارخستنی تواناكانی كار و سنوداركردنی جۆره‌كانی كار و چه‌واشه‌كاری له دابه‌شكردنه‌وه‌ی كاردا،ئه‌فسوس له بازنه‌كانی سیاسەتبازى بازرگانى و سالارێتیى و گه‌نده‌ڵیدا نیشتیمان گیرۆده‌ی په‌تای بێكاری و باری قورسی گوزه‌ران كرا،ببورن ئەى ماندوەکانى نیشتیمان،کە دەڵێم لەم یادەشدا جگە لە پرۆزکردنێکى ڕووکەشانە ئومێدێک بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافەکان ودابینكردنی خانه‌نشینی و بیمه‌ی بێكاری وپاراستنی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی و یاسای كار و....هتد) نابینرێت