12 کەلتور

ڕۆژی جیهانیی فەلسەفە پیرۆز بێت.

01:54 - 19/11/2026

زەمەن_کەلتوور

فەلسەفە هونەری پرسیارکردن و پێکەوە هەڵکردنە
فارس نەورۆڵی

 پێویستە لەم ڕۆژەدا دروود بۆ ڕۆحی فەیلەسووفە گەورەکانی جیهان بنێرین؛ دروود بۆ ڕۆحی سوکرات، شەهیدی فیکر و ڕای ئازاد. ڕۆژی جیهانیی فەلسەفە ساڵانە لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە لە سێیەمین پێنجشەممەی مانگی تشرینی دووەمدا یاد دەکرێتەوە. ئەم ڕۆژە دەرفەتێکە بۆ خستنەسەرڕێ و پەرەپێدان بە بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و بەرهەمهێنانی پرسیارە بنەڕەتییەکانی ژیان لە هەموو کایەکاندا.

گرنگیی فەلسەفە لەوەدایە کە دەبێتە هۆکارێک بۆ خوێندنەوە و تێگەیشتن لە کێشە هاوچەرخەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان. فەلسەفە دەتوانێت کۆمەڵگەیەکی لێبوردە و پێکەوەهەڵکەر لە ڕێگەی گفتوگۆوە بەرهەم بهێنێت؛ فێری پرسیار و بیرکردنەوەمان دەکات. لەبەر ئەوە، فەلسەفە بۆ کورد زۆر گرنگە، چونکە لە زۆر کاتدا هەر قسەمان هەیە و کەمتر پرسیار، تێڕامان و بیرکردنەوەی قووڵمان هەیە. بۆیە پێویستە کورد گرنگی بە فەلسەفە بدات، تا بتوانێت خۆی و کێشەکانی بە قووڵی پێ بخوێنێتەوە.
 ١٩ی ١١ی ٢٠٢٦

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن