107 کوردستان

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: ماوەیەکی تر دەردەکەوێت پارتی بەتەنها بوو یان یەکێتیشی لەگەڵ بوو

04:04 - 05/11/2026

زەمەن_هەواڵ

 

پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ ڕایگەیاند: ماوەیەکی تر دەردەکەوێت ئایا پارتی بە تەنها ئەو کارەی کرد،  یاخود یەکێتیش ئاگادار بوو ..؟!
ئەمڕۆ پینجشەممە، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، ئەکبەر غەریب، ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە و دەڵێت:
ماوەیەکی تر دەردەکەوێت دوێنێ چی رویدا ..؟ 
ئایا پارتی بە تەنها ئەو کارەی کرد ..؟ 
 یاخود یەکێتیش ئاگادار بوو ..؟!
دەشڵێت: ئەنجامەکانی دوای ساڵی نوێ دەردەکەوێت، بزانین یەکێتی رازی دەبێتەوە بەشدار بێت لە حکومەتێک بە جێگری و هەموو پۆستە باڵاکان دەداتەوە بە پارتی؟
یاخود ئەمەی دوێنێ ڕویدا بە ئاسانی تێناپەڕێت و 
هەنگاوی جددی لەلایەن یەکێتیەوە هەڵدەگیرێت..؟ 
ئێمە باوەڕمان بەوەیە پەڕلەمانێک هەبێت توانایی گۆڕانکاری لەژیانی خەڵکدا هەبێت و ببێتە پەرژینی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان، نەک بەپێچەوانەوە ببێتە درێژە پێدەری کلتووری گەندەڵی .
ئەکبەر غەریب 
ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان 
فراکسیۆنی نەوەی نوێ

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن