11وتار

سەرنجێک لەسەر سەد کۆمێنتی خوێنەرانی بەیاننامە هاوبەشەکەی یەکێتی و پارتی

11/26/2026 1:40:00 PM
حەمەی حەمە سەعید


بەندە لە لاپەڕەی فیسبووکی خۆم دوێنێ ڕاگەیەندراوی هاوبەشی یەکێتی و پارتیم شێرکردەوە، سەبارەت بە بەیاننامە "سەربازی"ـیەکەی بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عێراق.

لەسەرجەمی سەد بەکارهێنەرو خوێنەری سۆشیال میدیادا، کە کۆمێنتیان هەیە لەسەر بابەتەکە بوونەتە سێ بەش بەم شێوە:

بەشی یەکەم: پێیانوایە ئەم بەیاننامە هاوبەشە بەرگریکردنە لە بەرپرسە "دزو گەندەڵەکان" و  منیش لەوێدا وەک زۆرێکیتر لەبەرژەوەندی خۆم، کوڕ و دەورو بەرەکەم لایەنگری ئەم ڕاگەیەندراوەم، ئەگینا حکومەت سوپا ئەنێریتەوە بۆ کوردستان و دەستی ئەوان لە دزی و گەندەڵی دەبڕێت و خەڵکە ڕەشوڕووت و بەشمەینەتەکە ڕزگار دەکات.

بەشی دووەم: پێیانوایە سەرکردەکانی ئێستای  یەکێتی خیانەتی کردووە لە حزبەکە و جەماوەرەکەی، لەبەر ئەوەی  بەیاننامەی هاوبەشیان لەتەک پارتیدا بڵاو کردوەتەوە!

بەشی سێهەم: دەستخۆشی لەو هەڵویستەی یەکێتی دەکەن و پێیان وایە کارێکی ژیرانەو هەڵوێستیکی کوردانەیە کە بەیاننامەی هاوبەشیان لەتەک پارتیدا بلاوکردوەتەوە.

بۆ بەشی یەکەم: پێش هەموو شتێک دەڵێم ڕاستە من بەرپرس و وەزیرم بەلام ئەتوانم سەربەرزانە بەرگری لەخۆم بکەم، کە لە ژیانی پێشمەرگایەتی، سیاسی و ئیدارەی خۆمدا هیچ خیانەتێکم لە حیزب و  حکومەت و گەلەکەم نەکردووە، هەرکەس بچوکترین بەڵگەی گەندەڵی و خراپ کەڵکوەرگرتن لە پۆست و بەرپرسیارێتی حزبی و حکومی لەسەرم هەیە با بڵاوی بکاتەوە.

بەبەشی دووەمیش دەڵێم ئەوە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانین بەرگری لە ماف و بەرکەوتەی یەکێتی دەکەن و  ئێوەنین، خوزگە ئەوەندەی ئەم دوو سێ ساڵەی دوایی ئەوان بەرگریان لە یەکێتی کردووە، لە قۆناغەکانی ژیانی سیاسی و ئیداری ڕابردوودا بکرایە، ئێستا ڕەوش و دۆخی یەکێتی بە شێوەیەکیتر دەبوو.

بە بەشی سێهەمیش دەڵێم ئێوە دەرک بەمەترسیەکە دەکەن و ماندووبوون و خەباتتان کردووە و قوربانیتان داوە دەستانخۆش بۆ هەڵوێستی نیشتیمانی و کوردانەتان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن