13وتار

هەرێم لەبەردەم هەڕەشەکانی بەغدادا

11/26/2026 3:54:00 PM
هەڤاڵ کوێستانی

بەغدا هێزی پەلاماردانی هەبێ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رێگر نەبێ، نەک هەر مەرجەکانی خۆی بەسەر هەرێمدا دەسەپێنێ، بەڵکو پەلاماریشی دەدا..کە کار گەیشتە پەلاماردانیش، نەک هەر خەڵک نابێتە قەڵغانی پاراستنی هەرێم ، بەڵکو بە زەحمەتی دەزانم کە چەکدارەکانی هەردوو حیزبی دەسەڵاتداریش وەک پێویست بەرگری بکەن .بەرپرسی یەکەمی ئەم دۆخەی خولقاوە، دەسەڵاتی جووت حیزبی یەکيتی و پارتیە کە بەو ئەزموونە دزێوەیان زەندۆڵێکی زۆر قووڵیان خسۆتە نێوان خەڵک و خۆیان و  خەڵکیان گەیاندۆتە ئەو بڕوایەی کە :
ئەم جووت بنەماڵەیە ، هەرێم بە مڵکی خۆیان دەزانن نەک نیشتمانی هەمووان؛ کە هەرێمیان تەنها بۆ دزی و تاڵانکردن و خۆ دەوڵەمەندکردن و بۆ رووتاندنەوەی خەڵک دەوێ ؛ ئەو هێزی چەکدار و دەزگا هەواڵگریانەی هەشیانە تەنها بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی خۆیان راهێنراون نەک بۆ بەرگریکردن لە هەرێم  و خەڵکەکەی ؛ شەڕی ئەم دەسەڵاتە ، لە پێناوی پاراستن و هێشتنەوەی کێڵگەکانی نەوت و غازە لە بندەستی خۆیاندا ، نەک لە پێناوی خەڵک و پاراستنی قەوارە دەستوورییەکەی هەرێم..بۆیە بۆ خەڵک و بۆ ئەو دووحیزبەش باشترە لەگەڵ هەموو لایەنەکان و پێکەوە و لەڕێی کۆدەنگییەکی نیشتمانی شەڕی  جێبەجێکردنی دەستوور بکەن ،نەک هەڕەشەی دانە شاخ و چەک هەڵگرتن؛ 

باشترە شەڕەکە، کە زیاتر شەڕی ئیداری و دارایی بەغدایە بەرانبەر بە دەسڵاتدارانی هەرێم ،  نەیکەنە شەڕی سیاسی و سەربازی و بەرگی نیشتمانی بەبەردا نەکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن