113 کوردستان

عەلی حەمەساڵح چارەسەری بۆ هەرێم دۆزییەوە

03:20 - 25/10/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 عەلی حەمەساڵح دەڵێت: دوێنێ ڕەوتی هەڵوێست بە فەرمی پێشنیاری خۆی داوەتە سەرۆک وەزیران و سەرجەم هێزە عێراقیەکان.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست، ئاشکرایکرد، ناکۆکی سەرەکی هەرێم و بەغداد، لەسەر ئەو نەوتەیە کە لە ڕەشنوسی بودجەدا هەیە، کە هەرێم دەبێت ڕۆژانە ٤٤٥ هەزار بەرمیل بدات.
دەشڵێت: بۆ ئەمە هەرێم دەڵێت ئێمە توانای ئەوەمان نیە.

عەلی حەمەساڵح بۆ چارەسەری ئەمە ئاماژەی بەوەداوە، پێشنیاریان کردووە لە بری دیاریکردنی ژمارە.. هەرێمی کوردستان کۆی نەوت بدات، جگە لە بەشە بودجە، سوتەمەنی بەنزین و نەوت و گازوایلی هەرێم وەک شارەکانی عێراق بێت.
جەختیشدەکاتەوە، کە پێویستە، دەسەڵاتدارانی هەرێم بەم پێشنیارە ڕازیبن… ئەگەرنا هەرێم زەرەرمەندە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن