11وتار

ئازیزانی رۆژهەڵات

6/11/2026 8:35:00 PM
ئارام رەفعەت




خۆ بێبەریکردن و خۆ دوورگرتنی ئێوەی کوردی رۆژهەڵات لە ململانێی تەمەن ٦٠ ساڵەی جەلالی و مەلایی، جوانترین کوردایەتی و باشترین خزمەتی ئێوەیە هەم بۆ باشور و هەم بۆ رۆژهەڵات.

لایەنگری ئێوە بۆ هەر لایەکیان بێت برینی باشور قوڵتر و ناوماڵمان پەرتەوازەتر دەکات.

چەلەحانێی ئەندامانی پارتی و یەکێتی دژی یەکتری چەندە قێزەون و دزێوە، چوونی ئێوە بۆ سەنگەری هەر کامێک لەو دوو حیزبانە لەدژی ئەوی دی، هەزار هێندە قێزەونتر و دزێوترە.

ئازیزانی رۆژهەڵات…

ئەو وزە و ماتەوزەیەی هەتانە بۆ یەکڕیزی و یەکیتی و ئازادی رۆژهەڵاتی دڵ و گیان تەرخان بکەن، نەک بۆ زیاتر لێکترازاندنی ناو ماڵی باشور.

بە سەدان هەزار کەس لە باشور هاوسۆز و هاوپشت و هاوخەمتانە.

رێگە مەدەن هیچ کەس و گروپێکی ناو ریزی حیزبەکانتان ئەو سەرمایە و پشتیوانیە نەتەوەیە بکەنە قوربانی سوپاس و بەخشیشی منداڵ و هەرزەی جۆت بنەماڵە بەڵاکە، یان هەر لایەنێکی دیکەی چەپ و راستی باشور.

باشترین پشتیوانی ئێوە بۆ باشور ئەوەیە پشتیوانی هیچ حیزب و لایەنێکی باشور نەبن.
ئازیزانی رۆژهەڵات.

من چەندە خۆم بەباشوری دەزانم، هێندەش بە رۆژهەڵاتی…. ئەم پەیامەم لەرووی دڵسۆزییەوە لێوەرگرن.

11/06/2026

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن