214وتار

چاوەڕێیی متمانەی خەڵك مەبن!!

7/16/2024 8:49:00 PM
چۆمان محەمەد

لەدوای راوەستاندنی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە، لەڕێی تانکەر و ساغكردنەوەی لە بازاڕی ناوخۆدا رۆژانە ۳٠٠ هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشرێت، نرخەكەی لەنێوان ۳٥ بۆ ٤٠ دۆلارە بەپێی سروشتی حەقلەكان، نیوەی پارەكە بۆ كۆمپانیاكان دەڕوات، نیوەكەی تری هیچ كەسێك نازانێت ئاخۆ چۆن خەرج دەكرێت، نە بۆ موچەیە نە بۆ پرۆژە نە بۆ  خزمەتگوزاری و ئاوەدانییە، نە بۆ خەرجی بەکاربردن، ئێستاش پەرلەمانی كوردستان نەماوە، دیوانی چاودێری دارایی و داواكاری گشتیش رۆلەكانیان زۆر سنوردارە، پڕ بەگەروش هاواربكرێت بۆپرسیار لەم بوارەی پەیوەست بە سامانی گشتیەوە هەیە، هیچ وەلامێك دەست ناكەوێت، ئاخۆ داهاتی ئەم نەوتە چەندە و چۆن فرۆشراوە و بەكێ فرۆشراوە؟ ئایا دەچێتە نێو خەزێنەی گشتی؟حكومەتێك ئامادە نەبێت ئەم زانیارانە بڵاوبكاتەوە، ناشبێت چاوەرێی متمانە لە خەڵكەكەی بكات بۆ هەنگاو و بڕیارەكانی، چونكە لەڕێی شافەفیەتەوە متمانە و چاودێری دروست دەبێت..
ئەم پرسە بۆتە عەیبەیەكی گەورە بۆ شێوازی حكومڕانی و ئیدارەی هەرێمی كوردستان، چونکە رێگەی فرۆشتن و شێوازەكەی بەقاچاغبردنێكی زۆر ئاشكرایە، داهاتەكەش بۆ حیزبە دەسەڵاتدارەكانە، مانەوەی ئەم دۆخە بۆ یەكێتی و پارتی ئاساییە، بەڵام نەبوونی هەڵوێست و دیدێكی راشكاوانە لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕان وتیمی وەزاریەكەوە رەخنەیەكی یەكجار جدی و رەوایە چونكە بێدەنگی لەئاست ئەم تاڵانكارییە زۆر بەخەمە..

راوبۆچوونی بەندە زۆر جێگیرە بۆئەم شێوازە بەشدارییەمان لەم كابینەیەدا، هیچ خێروسودێكی گشتی و میلەتی تێدا نەماوە...

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن