7وتار

‎وادە دەستوریەكانی پێكهێنانی حكومەتی عێراق لەنێوان هۆشداریەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری وفشارە نێودەولەتی وململانێ حیزبیەكاندا!!

1/31/2026 12:17:00 PM
چۆمان محەمەد

ئەمڕۆ ئەنجومەی بالای دادوەری عێراق داوای لەلایەنە سیاسیەكان كرد رێزی ماوە دەستوریەكان بگرن بۆ پێكهێنانی حكومەتی ئایندەی عێراق، پێشتریش بەرلە ئەنجامدانی هەلبژاردن دیسان فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لایەنە سیاسیەكانی ئاگادار کردبوویەوە بۆ ئەوەی پابەند بن بە وادە دەستورییەکانەوە چیتر حكومەتی عێراق دوانەكەوێت،بەڵام ئەمڕۆ وادەی دەستوری هەلبژاردنی سەرۆك كۆمار تێپەڕی كە ماوەی یەك مانگە لەرۆژی هەلبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە،بینیمان تائیستا سەرۆک کۆمار هەڵنەبژێردراوە،دەرفەت دراوە بە یەکێتی و پارتی تا ريبکەون و یەکشەممە کۆبوونەوەی پەرلەمان بکرێت...

چی ڕودەدات گەر پەیوەست نەبن بەماوە دەستوریەكان؟؟

 هەموو حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق بۆ تەنها یەکجار سەرۆک کۆمار و حکومەت لە وادەی یاساییدا هەڵبژێردراون،گەر نا سەرجەمیان ماوەی یاسای ودەستوریان تێپەراندوە،بەڵام لە دەستوری عێراقدا سزا و رێوشوێن بۆ دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی سەرۆک كۆماروحكومەت باسنەکراوە،وەبریارییی دادگای باڵای فیدراڵی هەیە ئەم ماوە دەستوریانە ماوەی رێكخستنن(تنظیمی)واتا پێشیلكردنیشی نابێتە هۆیی هەلوەشاندنەوەی خولی هەلبژاردن،بۆیە تەنها یەك گریمانە هەیە كە خودی سەرۆكی ئەنجومەنی بالای دادوەریەوە بێتە سەرخەت لەگەل دادگایی فیدرالی تابریارێكی پێچەوانەی ڕابردو بدەن...

عێراق لەنێوان دوو ریانێكی دژواردا!!

 سەرباری ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی نوری مالیكیان دیاریكردبون وەك تاكە كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەت،بەلام ڤیتۆی ئەمەریکا لەسەر کاندیدکردنی مالکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران پێشهاتێکی نوێیە بۆ عێراق، تەنانەت لێکەوتەی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتیش دەبێت،ئێستا وادەردەكەوێت ئەمریكا نایەوێت ئەم پرۆسەیە بەم شێوەیە بروات،چوارچێوەی هەماهەنگی وئێرانیش پێدەچێت فشارو پێداگرن بن،لەوەش دەچێت هەندێك هەلویست ببنوێنن ببێتە هۆیی پرۆسەكە وەك خۆی نەڕوات وكات بخایەنێت،تا دەگەنە صیغەیەكی ڕێكەوتن،گەر تێبینی وسەرنجی ئەمریكا بەهەند وەرنەگیرێت،پیشبینی كراوەدۆخی ئابوری وحكومرانی وسیاسی وئەمن وئاسایشی عیراق زۆر ئالۆزوسەخت بێت،چونكە عێراق دەوڵەتێكە نە سەروەری هەیە نەتوانایی بەرپەچدانەوەوبەرگری لەهێرش وفشارەكان هەیە،بۆیە زۆر زۆر گرنگە كوردوفراكسیۆنە كوردیەکان بەتایبەت یەكێتی وپارتی بەوردی وریای وحەكیمانە مامەلە بكەن،دەناپریشكی ئاگروخراپی دۆخی ئابوری وسیناریۆكانی ڕوداوەكانی رۆژئاڤ  لەبەردەم دەرگامانە...


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن