وتار

تۆماری دەنگدەرانی هەرێم مەترسیە گەورەكەی بەردەم هەڵبژاردن

4/14/2022 2:36:00 PM 274 جار خوێندراوەتەوە
چۆمان محەمەد


‎كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆ هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان، ماوەی نزیك لەدوو ساڵ و شەش مانگە ماوەی یاساییان بەسەرچوە، بەپاساوی ئەوەی كۆمیسیۆن كاربەڕێكەرن ڕێگریان لێكرالە پاكردنەوەی تۆماری دەنگدەران و كارەكانیان وەستان.


لەكاتێكدا دەزانرا هەرێمی كوردستان بەرەو هەلبژاردن دەروات،بەمەبەست بەبێ هیچ پاساوێكی معقول شرعیەتی یاساییان نەدایەوە بەكۆمیسیۆن و كاراییان نەكردنەوەدەست بەجێی.

تائەم ساتەی نزیك دەبینەوە لەكاتی هەلبژادنی هەرێم ،ئەمەش بەئامانجی ئەوەی ناچار بكرێین بەو تۆمارەی ئێستا هەلبژاردن بكرێت لە هەرێمدا،لەكاتێدا تۆماری دەنگدەرانی هەرێم نەك كەڵكی ئەوەی نیە بكرێتە بنەمای هەلبژاردن بەپێچەوانەوە ناكرێت هیچ هێزێك بیریش لەوە بكاتەوە بەم تۆمارە هەڵبژاردن لە هەرێمدا بەرێوە ببرێت چونکە ئەو خەوش و كەموكوری و زانیاریانە ناڕاست و بێ بنەمان.


جیاوازی یەكجار گەورە هەیە لە ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگا جیاوازەكان،بۆیە تاكە رێگەو تاكە بژاردە كاركردنە بە تۆماری بایۆمەتی دەنگدرانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی ئتتحادی ، چونكە ئەو تۆمارە لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 10-10-2021 دا تا ڕادەیەك جێگای ڕەزامەندی هاوڵاتیان وحزبەكان بوو، بەڵام گەر كار بە تۆماری بایۆ مەتری عێراق نەكرێت،هەلبژاردن هەمان وێنەو هەمان سیناریۆ وشانۆی گاڵتەجاری دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن