584وتار

سێ راستی دەربارەی دۆخی خراپی دادگا و دەسەڵاتی دادوەری

2/18/2021 9:23:00 PM
چۆمان محەمەد

۱_هەركات قسەورەخنەی بابەتیانە وجدی گیراوە لەلای ئێمە وچەندین خەلكانی دلسۆز لەسەر دادگاو دەسەلاتی دادوەری، تەنها و تەنها نیەتمان سەربەخۆی وشكۆمەندی دادگاودەسەلاتی دادوەری ودروستكردنی متمانەی هاولاتیان بوەبەم دامەزراوانە،بەئاراستەیەك دوربێت لە دەستێوەردانی حیزب و بێ لایەنانەو پیشەیانە دور لە هیچ فشارێك و تدخلێك كارەكانیان بكەن خەلك لەحالەتی پیشلكاری و خواردنی مافەكانیان پەنای بۆبەرن،لەبەرامبەر

 ئەمەشدا حیزبەکان(یەكیتی و پارتی) نەک ڕۆڵی ئیجابیان نەبووە بەم ئاراستەیە بەپێچەوانەوە تا ئەو سنورەی توانبێتیان هەوڵیانداوە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ دەستوەردان لە کار وباری دادگاکان بکەن هەر لە دامەزراندنی دادوەران تا دانانی پلە وەزیفیەکانی ناو دەسەڵاتی دادوەری و کار گەشتۆتە ئەوەی لە میدیاکانەوە بێباکانە باس لە حیزبی بوونی دادگاکان بکەن، بەداخەوە دەسەڵاتی دادوەرییش هیچ کات گوێی لە خواست و داواكاری و رەخنەی  دلسۆزان نەگرتووە بەشیوەیەك گۆرانكاری بكەن.

۲_راستیەكی حاشاهەلنەگرە ورژاندنی پرسی دادگاكاكان وسەروەری یاسا  لە راگەیاندندا زۆر كات  لەدەرئەنجامدا بەزیانی ئەم دامەزراوانە شكاوەتەوە بەچەشنێك كەخەلكی زۆرتر بێ متمانەیان زیاد
كردوە بۆ دادگاودەسەلاتی دادوەری،لەگەلیدا ئەوەندەی تر فرسەت رەخساندوە بۆتدخلی حیزب و خستنەژێر هەژمونی حیزب بۆ ناو دادگاودەسەلاتی دادوەری.

۳_لەهەموی گرنگترە بێ دەنگ نەبون فشار و قسەی بابەتی و بەویژدانی و  لۆژیكیە بۆئەوەی دادگاو دامەزراوەی دادوەری بێ لایەنانەو سەبەخۆیانە كاری خۆیان بكەن ،رێگە بە حیزب نەدریت وەك لقیك یاخود كۆمیتەو مەلبەندو دامەزراوەیەكی حیزبی لەدادگا بروانێت.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن