652وتار

هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ڕێگری زۆری هەیە

1/17/2021 5:31:00 PM
چۆمان محەمەد


سەرۆك وەزیرانی عێراق بریاریدا رۆژی ٦/٦/٢٠٢١ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لە عێراق ئەنجام بدرێت, هەرچەندە كۆمیسیۆنی هەڵبژادنەكانی عێراق هەنگاوی كرداری بۆ ئەم پرسە ناوە و چەندین ڕێنمای و رێكاری گرتۆتەبەر ، بەلام ئەم هەلبژارنی پێشوەختە چەندین گرفت و لەمپەری لەرێیە لە دیارترینیان:

یەكەم:
بەپێی دەستوری هەمیشەی عێراق مەرجی بەڕێوەچوونی هەلبژاردنی پێشوەخت، بەر لە هەر شتێك هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانە. لە دەستوری عێراقدا رێوشوێنی پێویست بۆ چارەسەركردنی حاڵەتی لەكارخستنی حكومەت‌و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان‌و سازدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریكراوە.

ماددەی (64)ی دەستوری عێراق رێوشوێنی سازدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی دیاریكردووە بەجۆریك پەرلەمانی عێراق بە دەنگدانی زۆرینەی رەها (50+1)ی دەنگی ئەندامەكانی هەڵدەوەشێتەوە، واتە لە كۆی (329) ئەندام (165) ئەندام دەنگی (بەڵێ) بدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، ئەمەش بۆ دۆخی ئێستای پەرلەمانی عیراق ئاسان نیە گەر رێكەوتنی سیاسی  نێوان لایەنە سیاسیەكان نەبیت، بەدەستهێنانی ئەو ژمارە دەنگە، بەتایبەت  پیشبینی دەكرێت پەرلەمانتاران بەرژەوەندی خۆیان پێشبخەن 
ویستیان نەبیت كۆتای بە موچەی مانگانەو نەسرەیەی زەبەلاحەی خۆیان بهێننن.

دووەم:
ئەو وادەیەی دیاریكراوە لەلایەن سەرۆكی حكومەت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە  گرفتی دەستوری  هەیە چونکە دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە دەسەلاتی سەرۆكی  كۆماری عێراقە پاش هەلوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق.

سێیەم:
كێشەی دادگای ئیتیحادی بالا یەكێكی ترە لە گرفتەكان و رێگرەكانی پرۆسەی هەلبژاردن چونکە بەگوێرەی دەستوری هەمیشەی عێراق، تاكە لایەنە تەماشای تانەكانی هەڵبژاردن دەكات‌و ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان پەسەند دەكات، دادگای فیدرالی خۆی ئێستا لە كێشەدایە چونكە دادگای فیداڵی لە (9) دادوەر پێكدەهات، یەكێك لە دادوەرەكان خانەنشین بوو،  ئەندامیكی تریان كۆچیی دوایكردوە،بەهۆی ئەوەی میكانیزمێكی دیاریكراو لەبەردەستدا نییە ئێستا نازانرێت شوێنی ئەو  دوو دادوەرە چۆن پڕبكرێتەوە، ئەمە لەكاتێكدایە بەپێی یاسای دادگاكە، كە لەڕووی ئیدارییەوە سەربە ئەنجومەنی باڵای دادوەرییە، نیسابی یاسایی دادگای فیدراڵی بە ئامادەبوونی سەرۆك‌و (8) ئەندامی دادگاكە پێكدێت‌و بەبێ ئامادەبوونی كەسێكیان دانیشتن‌و كۆبونەوەكانیان بە نادروست ئەژماردەكرێت‌و هەر بڕیارێك لەو كۆبونەوانەدا دەربچێت لایەنی جێبەجێكار پابەند ناكات بە جێبەجێكردنیەوە. بۆیە  تەواوكردنی هەلبژاردن پێویستی بە ئامادەگی دادگای فیدرالی.

چوارەم:
سەرباری ئەوەی كۆمیسیۆن هەنگاوی ناوە بۆ پرۆسەی هەلبژاردنی پيشوەختە و چەندین سیستەم و بریاری دەركردوە بۆ پرۆسەكە،بەڵام كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان نەیشاردۆتەوە كە ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە
كات و كار و هەنگاوی زیاتری پێوییستە، ،لەروی هونەری و لۆجستی وئەزمونەوە ئەم كۆمیسێۆنە تازەیە و شارەزای و خیبرەی هەلبژادنیان نیە، بۆیە ئەمەش رێگریەك و كیشەیە.

پێنجەم:
هێزە سیاسیەكان
بەشێكی  زۆری هێزە سیاسیە عێراقیەكان بە ئاشكرا داوای دواخستنی هەلبژاردنیان كردوە و ئامادەنین بۆ پرۆسەكە،ئەم سیستەمە تازەی هەلبژاردن فلتەرێكی ئاشكرایە بۆ لەقالبدانی هێزە بچوكەكان،لەدیارترین هێزەكانی عێراق بەسەرۆكایەتی مالكی داوای دواخستنی دەكات، هەلبژاردنی پێشوەخت پرۆسەیەكی قبوڵكراو  نیە و دژی زۆرە.

پێشبینەكان بەو ئاراستەیەن هەلبژاردن لەوكاتەدا ئەستەم بێت،بەڵام پێی دەچیت لە ترسی شەقام و تەیاری صەدری نەتوانن رایبگەیەنن، زانیاریەك بڵاو بۆتەوە كە بۆ مانگی ۱٠ ئەمسال هەلبژاردن دوابخرێت،هەلبژاردنی ئەمجارە پێشبینی ناكرێت هەلبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەرێوە بچیت،بەهۆی پەیرەوكردنی سیستەمی ئەلیكترۆنی بۆ جیاكردنەوەی دەنگەكان.

* پارێزەری راوێژكار و رێكخەری ژوری یاسایی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن