695وتار

هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەنێوان بنەمای زۆرینەوسازان!!

4/6/2022 8:02:00 PM
چۆمان محەمەد

 

 

لەراستیدا نامەوێ قسە لەسەر شێوازو جۆری ئەو زۆرینەیە بكەم كە لەهەڵبژاردنی۲٠۱۸ كەوتۆتەوە بۆ پەرلەمانی كوردستان چونکە زۆر راڤە هەڵناگرێت ،سەرباری ئەوەی چەمكی زۆرینەو كەمینە بنەمایەكی   دیموكراسیە،بەڵام لەكوردستاندا هەندێك پرس و بابەت هەیە پێوستە سازان ورێکەوتنی بۆ بكرێت ‎بەتایبەت( یاسای هەڵبژاردن و كۆمیسیۆن و پرۆژەی دەستور) بەپیی رێکەوتنی نێوان (پارتی ویەكێتی )و(پارتی وگۆران)رەهەندی نیشتیمانیان هەیە بەبنەمای  زۆرینەو كەمینە مامەڵەیان لەگەڵدا ناكرێت، لەنێو كارنامەی ئەم خولەی پەرلەمانیش جێگیر كراوە كەئەم پرسانە دەبێت یەكلاببنەوە بەسازان نەك زۆرینە، كە لەئێستادا، گەر رێکەوتن بكرێت لەنێوان هەمو حزبەكان بەگشتی و بەتایبەت (یەكێتی و پارتی )دور لە عینادی سیاسی ودەستبادانی ناپێویست ئەوا چارەسەر ئاسانە، گەر نا ئەم كێشانە بە سانایی  تێناپەرێت وكێشەكان قوڵتردەكاتەو مەترسی گەورە بەدوای خۆیدا دێنێت،بۆیە بەكارهێنانی ئەم دەستەواژەی زۆرینە لەلایەن پارتیەوە بۆ پرسی هەلبژاردن و كۆمیسیۆن لادانە لە رێکەوتنەكان،ئاكامی باشی نابێت كە ئەمە دڵخوازی كەس نیە..

دوو ئاراستەی دژبەیەكی جیاواز:
بۆهەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كەبریاردراوە۱٠/۱٠/۲٠۲۲ ئەنجامبدرێت،سەرباری ئەوەی رێگری یاسای هەیەبۆهەلبژاردنەكە،چونکە كۆمیسیۆن كە لایەنی سەرپەرشتیارە نزیك بە دوو ساڵە ماوەی یاساییان بەسەرچوە،متمانەپێدانەوەی پەرلەمانی دەوێت،كەلایەنەكان ناكۆكن تا ئێستا،سەرباری ئەوەش یاسای هەلبژاردنی پەرلەمانیش بۆتە كرۆكی كێشە لە هەرێمدا،چونکە لایەنێك (پارتی)ئەیەوێت یاساكە وەك ئێستای خۆی بمێنیتەوە بە(یەك بازنەیی)لەگەل كۆیی بڕگەو مادەكانی پێویستی بەگۆرین نیە، بەرەیەكی تر  ئەیانەوێت هەمواری یاساكە بكرێتەوە (فرە بازنەیی)  جێگیر بكرێت لەگەل گۆرانكاری لە زۆر بواری تری یاساكە،بەتایبەت یەكێتی كردویەتیە پێش مەرج ورازی نیە بە بێ هەمواری یاساكە هەلبژاردن بكرێت،كە لەراستیدا یاسای هەلبژاردنی هەرێم یاسایەكی كۆنەوكەلكی ئەوەی نەماوە بە یاسایە هەلبژاردنێنی تر ئەنجام بدرێت لەكوردستاندا،بۆیە ئەم ململانێانە دۆخەكە ئالۆزتر كردوە دەستەواژە و رای زۆر سەیرو مەترسیدار لەهەردوولا دەبیسترێت،كە زیاتر دوو ئیدارەیەكە تۆختر دەكاتەوە،تا باسكردنی پەگخستنی پەرلەمان،لەئەنجامدا گەر دۆخەكە هێور نەكرێتەوە  رێگری گەورە دروست دەبێ بۆ پرۆسەكە،گریمانەی رودانی نەخوازراو دەكرێت،چونکە بابەتەكە واخەریكە دەبێتە شەری ئیرادەو سەپاندنی بۆچون و عینادی سیاسی دور لە خیتابی نیشتیمانی و بنەمای هاوبەشێتی و لێكتێگەشتن و قبوڵكردنی رای جیاواز..


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن