641وتار

حكومەتی هەرێم لەچاكسازیدا؛ دۆستی وتارو نەیاری كردار

7/6/2020 9:53:00 AM
چۆمان محەمەد


 نزیك دەبینەوە لەتێپەرینی یەك سال بەسەر پێكهینانی ئەم كابینەی حكومەتی هەریم، یەكێك لە دروشم و بەرنامەی كاری حكومەت بەگژاچونەوەی گەندەلی  و ئەنجامدانی چاكسازی بوە، حیزبە بەژداربوەكان (یەكێتی و پارتی و گۆران) بە ئامانجی چاكسازی و روبەروبونەوەی گەندەلی بەژداریان  لەحكومەت كردوە، سەرۆكی حكومەت لە چەندین دۆخ و وتاردا ئەنجامدانی چاكسازی وەك شوناسی ئەم كابینەی حكومەت ناساندوە، بەردەوام جەختی لێكردۆتەوە، بەڵام هەنگاو رێگەكان زۆر سست و لاوازن  بۆ روبەروبونەوەی گەدەلی و چاكسازی ریشەی موقارەنەتەن بە گەورەی قەبارەی گەندەلی وگرتنەوەی سەرجەم سێكتەرەكان، بەهانەو پاساوەكان وەك رابردو ریز كراون لە دەستەوەستاوییان بۆ ئەنجامدانی چاكسازی ریشەی و كرداری، بەداخەوە  گەندەلی لەرابردو بۆ یەكێتی و پارتی هۆكاری گەشە و ژینگەی لەباری مانەوە و بەردەوامیان بوە،بۆیە هەر هەنگاوێك بنین دژ دەبێت لەگەل بەرژوەندی  دارای حیزبی و  خواستی كادرە دلسۆزەكانی حیزب، حكومەتی هەرێم جگە لەئامادەكردنی پرۆژە یاسایەكی چاكسازی لە موچەو دەرمالەو خانەنیشینی نێرایە په‌رلمانی كوردستان  یاسای بۆ دەرچوە لەگەڵ كۆمەڵیك بریار لەبەرواری ٥/٥/۲٠۲٠، هیچ كردار و هەنگاوێكی جدی نەناوە بۆ ئەم پرسە هەستیارە، ئەو  یاسایەش لە جێبەجیكردندا ئاریشەو كێشەی تێدایە حكومەت تەواو جدی نەبێت لە تنفیذی یاساكەدا ئەوا هیوای زۆری لەسەر هەلبچنین بۆ نەهیشتنی  موچەو خانەنیشینی نایاسای ودوو موچە و بابەتی دەرمالەكان.
دۆخی ئیستا كوردستان نغرۆ بوە لەگەندەلی ، سێكتەر و بواری ژیان نەما وە گەندەلی داینەڕزاندبێت، رۆژانە پەنجە نەرم دەكەین لەگەل گەندەلی، لەئێستا بزوتنەوەی گۆران زیاتر لە سەرەتای بەژداری لەحكومەت پێداگر فشاردروستكەرە بۆ ئەنجامدانی چاكسازی، نزیكه‌ی ساڵێك تێدەپەرێت بەسەر دروستبونی ئەم كابینەیەی حكومەت لەواقیعدا كارو بریاری كاریگەرو بەرهەمدارمان نەبینیوە، دەپرسین  ئایا حكومەت
۱_بۆ سیستەمی بایۆمەتری فەرمانبەران جێبەجێناكات وجدی نیە بۆ خستنەروی ژمارەی راستەقینە موچە خۆران ونەهێشتنی موچەخۆی بندیواروبونی زیاد لەموچەیەك.

۲_ئایا حكومەت بۆ پرۆژە یاسای بودجە نانێرێتە په‌رلمان لە پێناوچەسپاندنی شفافیەت و  نەخواردنی داهاتی ولات.

۳_ئایا حكومەت چ كارێكی كردوە بۆ نەهێشتنیراو روت دزی مەرز و دەروازەكان زیاد لە هەشت مانگە پەرلەمانتاران هاوار ئەكەن...

٤_ چ كارێك كراوە بۆ ئاشكراكردنی ژمارەی راستەقینەی داهات و پارەی نەوت و پارەی تەنكەرە نەوتیەكان.

٥_چ كارێك كراوە   و بینیومانە لە هەوالەكردی گەندەلكاران بۆ دادگا ،کەلە ئیستادا گەندەلی بۆتە جێی ستایش و پیزانین.
٦_چ كاریكی كردوە حكومەت بۆ رێگری لەو قۆرغ كاریەی كۆمپانیا حیزبیەكان ئەنجامی دەدەن  لە دەوڵەمەندكردن وبەهێزبونی حیزب لەسەر مایەپوچی و لاوازی حكومەت.

۷_چ كارێك كراوە بۆ  پشتگیریكردن دەست واڵا كردن و دورخستنەوەی دەستی حیزب لە نێو دامەزراوەكانی ( داواكاری گشتی و دەستەی دەستپاكی و دوانی چاودێریان دارای ) بۆ زیاتر چاودیری و وردبینی كیشە دارای  و گەندەلیان

۷_چ هەنگاوێك نراوە بۆ یەکگرتنەوەی هیزی پیشمەرگە و ئەو گەندەلیانەی لەو بوارەدا دەكرێت

۸_كوامە هەنگاو بۆ دروستكردنی حكومەتێكی رەشیدی خزمەتگوزار دور لە دەستی حیزب.


سەختی  لایەنی دارای  بێ بازاری و دابەزینی نرخی نەوت و بلاوبونەوەی پەتای کۆرۆناو نەبونی موچە و رێكنەكەوتن لەگەل بغداد، دۆخی وڵاتی تەواو دژوار كردوە، گەر ئەم حكومەتە ویست و ئیرادەی هەبێت بۆ روبەروبونەوەی گەندەلی، هیچ كاتێك هێندەی ئێستا لەبار نیە بۆچاكسازی، چونكە  پیویستی تێپەراندنی دۆخەكە و مانەوەی ئەم حكومەت  و كیانی هەرێم بە بەهێزی  و رێگری لە تورەی و بێزاری خەلك لە ئەنجامدانی شۆرش و رزگاربون لەم دەسەلاتە و گێرانەوەی هیوا بۆ كۆمەلگا تەنها بریتیە لە چاكسازی ریشەی و هەلكردنی قۆڵی مەردایەتی و نیەی راستگۆیانە،

بەلام بەداخەوە خەریكە راستەیەكی تاڵ لە زهن و خەیاڵدانی هەمومان جێگیر دەبێت، كە ئەم حكومەتە و ئەم دەسەڵاتدارانی هەرێم و  حیزبی دەسەڵاتدار بە تایبەت (یەكێتی و پارتی) تەنها  لە چوارچێوەی دروشمدا باوەریان بە چاكسازی هەیە، هاوڵاتیانی هەرێم هیچ متمانەیەكیان بەم كاستە سیاسیانە نیە بچوكترین چاكسازی بكەن، چونكە چاكسازی بە كسانی چاكە خوازو مصلح دەكرێت نەك گەندەڵكار، لەرابردوشدا بەرێز( مسعود بارزانی ) ئەو كات سەرۆكی هەرێم  بو خاوەنی دەسەلاتی رەها بو زیاد لەجارێك لیژنەی چاكسازی پێك هێنا، بێ سودبو بگرە گەندەلی زیاتر برەوی سەند، بۆیە لەدەرئەنجام دەگەینە ئەو راستیەی  چاكسازی ریشەی  بۆ دەربازبون لەم قەیرانانە و هیشتنەوەی ئەم حكومەتە  و دروستكردنەوەی متمانە بە پرۆسەی سیاسی و حیزبایەتی تاكە رێگای چارەی ناوخۆییە، چونکە ئەم ستایلی حكومرانی و مۆدێلی  دەستوەردانی حیزب لەحكومەت و راو روتە و گەندەڵیە ئاشكرایە زۆری بە بەرەوە نەماوە لە دەستپێكی قۆناغی تەواوبون و بەسەرچوندایە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن