گرەنتی مووچەی ساڵی ۲٠۲٥، پێنچ مانگ بڕی نەکرد!!
5/31/2025 1:20:00 PM
چۆمان محەمەد
بەرپرسانی هەرێم بەئاشكرا لەمانگی یەكی ئەمساڵدا وتیان زامنی ۱۲ مانگەكەی ئەم ساڵ كراوەو رێكەوتوین لەگەڵ بغداد،لەوساتەشدا ئێمە گومان وترسمان هەبوو لە ڕاستی ئەم لێدوانانە و بنەماوئەصلی كێشەنمان باسكرد،بینیمان تەنها ٤ مانگ ئەم بەڵێنە بڕی كرد،لە ئێستادا كێشەی جدی بۆ موچەی مانگی پێنج ومانگەكانی دوایی دروست بوە،وەزارەتی دارایی عێراق زۆر بە ئاشكرا دەڵێت هیچ رەصیدێكتان نەماوە،حكومەتی هەرێم هیچ ئەركێك وەك بریاری دادگای فیدرالی جێبەجێ نەكردوە لەروی (رادەستكردنی داهات و ئیراداتی نەوتی و نانەوتی ورادەستكردنی نەوت بە كۆمپانیایی سۆمۆ وپرسی تەوطین)
بڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پێچەوانەی دەستوری هەمیشەیی عێراق و بڕیارەكانی دادگایی فیدرالیە،چونکە ئەم هەنگاوە یەكسان مامەڵەكردن وهاوشێوە سەیركردنی فەرمانبەرانی هەرێم و بغداد نیە،پاشان هیچ مافێك نەدراوە بە حكومەتی عێراق لەلایەن دادگای فیدرالیشەوە گەر حكومەتی هەرێم ئەركی بەجێنەگەیاند ئەوا موچە ببڕن،بۆیە گەر حكومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆ نانێرێت یاخود نەوت وداهاتی رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ ناكات یاخود هەنگاونانێت بۆ پرسی تەوطین ئەوە چەندین ئامراز لەبەردەست حكومەتی عێراقە بۆ فشار لەسەر حكومەت لەرووی یاسایی بۆ ناچاركردنی حكومەتی هەرێم بەم كارە نەك راستەوخۆ دەست ببات بۆ برینی موچەی موچەخۆران وخانەنیشینان،بەتایبەت بابەتی خانەنییشینی لەدەرەوەی هەموو ململانێی وناكۆكیە یاساییەكانە،زۆر ڕێگەو هەنگاو هەیە لەروی یاسایی وسیاسی و دیبلۆماسی بگیرێتەبەر بۆ بەرگرتن لەم هەنگاوە مەترسیدارەی دەیانەوێت بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمدا بیان هێنن،ئەم قسانەش نە پاكانەیە نە پارێزگاریە لەم دزی و راوڕوت و ناشەفافیەی لەم هەرێمەدا دەگوزەرێت.